بۆ ژوورى پاڵتاك لەهەر شوێنێك بیت، ڕوونكردنەوەیەكى پێویست (لەدیارى محمدەوە بۆ دیارى محمد)
Sunday, 21/06/2009, 12:00
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەیەكێك لەژوورەكانى پاڵتاك كەسێك بەناوى دیارى محمد قسەى بەپارتى كرێكارانى كوردستان و بەڕێز عبداللە ئۆجەلان ووتووە من وەكو دیارى محمد لەكاتێكدا تەواوى ئەو قسانە ڕەتدەكەمەوە ڕایدەگەیەنم كەئەو كەسەى خۆى بە(دیاری محمد) ناساندووە پێت دەڵێم سەرت داى لەبەرد و كاكە گیان ناماقوڵیت كرد چونكە ئەو دیارى محمدەى تۆ لەسەر ناوى ئەو جنێوت پێ بەكەسى تر داوە هەرگیز ڕۆژگارێك چاوەڕوانى ئەوەى لێناكرێت قسەى ناشیرین پارتى كرێكارانى كوردستان یان بەڕێز عبداللە ئۆجەلان بدات بۆیە با ئەم كەسەى خۆى بەناوى خەڵكەوە دەناسێنێت باش بزانێت ئامانجەكەى نایپێكێت و فەشەل و شكست خواردوو دەبێت چونكە كاكى ترسنۆك و بێغرەت حەزدەكەم پێت بڵێم پەیوەندیمان لەگەڵ بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى كوردستان زۆر لەوە بەهێزترە كەبەم جۆرە ڕەفتارانەى ئێوە بچڕێت یاخود ساردو سڕى تێبكەوێت هەواڵ و ڕاپۆرت و چاوپێكەوتنەكەمان سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەن كەهەرگیز ئەو پەیوەندیە ناپچڕێت و باكەسیش چاوەڕوانى ئەوە نەكات بتوانێت درز بخاتە ئەو پەیوەندیەوە،لێرەشەوە داوا لەو ژوورەى پاڵتاك دەكەم كەكەسێك بەم ناوەوە بەشدارى تێداكردووە ئەم كەسە بەشدارى تێداكردووە وریابێت و جارێكى تر نەكەوێتە هەڵەوە،
لەگەڵ ڕێزماندا،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست