خه‌ونه گه‌وره‌که‌م له ئامێزگرتنی مه‌هابادی وئامه‌دی بوو، نه‌ک تیرۆر کردنیان.
Friday, 02/07/2010, 12:00
له گه‌رمه‌ی تافی لاوێتیمدا بوو، که لاوانی ده‌ربه‌ندیخان سه‌رگه‌رمی هێنان و بردنی که‌لووپه‌لی ئێرانی بوون له خاڵه سنوره ده‌ستکرده‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت خالێ گۆڕه‌شه‌له و قوله‌سووتاو، که هه‌ردوو دێکه ده‌که‌وێته ڕووباری سیروان، ئه‌و دوو گونده هه‌موو خزموو که‌سووکاری یه‌کترین.
دانیشتوانی ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ریش، بۆ کڕینی که‌لووپه‌ل و پێداویستی ناومال سه‌ردانی ئه‌و دوو گونده‌یان ده‌کرد.
له‌و دوو گو‌نده‌دا زۆربه‌ی خواردن و پێداویسته‌یاکانی ناوڵی تێدا به‌ده‌ست ده‌هێندرا، ئه‌و کاته له کوردستانی خۆرهه‌ڵات ئامێری پێشکه‌وتووی باش به‌دی ده‌کرا، له‌چاو کوردستانی باشوور.
دانیشتوانی نێو هه‌ردوو سنوره ده‌ستکرده، به‌بێ کێشه، هاتوو چۆیان ده‌کرد.
له گۆڕه‌شه‌له ڕادێۆیه‌کی مارکه سۆنیم کڕی، هه‌ر زۆر زۆرم خۆشده‌ویست، وه‌ک چاوه‌م ده‌م پاراست، چونکه کاتێک گوێم له ده‌نگی حه‌سه‌نزیره‌ک ده‌گرت و ده‌یشریخاند کرماشان شاری شیرینم، کرماشان شاری کورد نشینم، ئه‌و کاته خۆم به کوڕیشا نه‌ده‌گۆڕیه‌وه.
خوار شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان پڕه له کاچ، کاج به واتای شاخ یا کێو به‌ڵام به‌رز نیه، کورته، ئه‌ڵێی ددانی تازه ده‌رهاتووی منداڵن.
ئه‌و کاچانه هه‌میشه پڕن له قه‌له‌ڕه‌ش، هه‌موو شێوازه‌کانی دیکه‌ی په‌له‌وه‌ره‌کان، به‌تایبه‌ت سوێسکه‌و که‌و. هه‌میشه سه‌رگه‌رمی ڕاوه که‌و بووین له‌و کاجانه، به‌هاران ئه‌و ناوچه له بیرمدا به‌هه‌شتی ڕاستی بوون. جوانیان نه به فلیم نه پێنووس نایه‌ته نووسین. هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی گۆران که په‌سه‌نی کانیه‌ک ده‌کات له‌بر تریفه‌ی مانگه شه‌ودا، ئه‌و په‌سنه که ده‌یخوێنیته‌وه، نه‌ک فلیم نیه به‌ڵکوو ، به‌شێوه‌یه‌ک بۆت وه‌سف ده‌کات، که هه‌ست ده‌که‌یت که ده‌نکه زیخه‌کانی نێو کانیه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کات.
کۆمه‌ڵێک لاوی هه‌رزه‌کار بوون، که‌له‌سه‌ر کاجه‌کان دانیشتبووین، وه‌ک هه‌موو جارێک ڕادێکه‌مان خسته سه‌ر ڕادێۆی کرماشان، له‌پڕ شکروڵای بابان وه‌ک هه‌وره تریشه به‌شیعره ئه‌فسانه‌ییه‌کانی وه‌ک چادووگه‌رێک بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موومانی شله‌ژان، له‌ده‌ست جه‌پیشامنه‌وه قاژه قاژی قه‌له‌ڕه‌ش و له‌لای ڕاستیشمانه‌وه که‌وێک به هه‌موو تینی ده‌یقیڕان، وابزانم که که‌وه‌که ویستی پێمان بڵێ واز له شووکروڵابێنن، گوێ له‌من بگرن، ده‌نگی من خۆشتره.
له‌هه‌مانکاتدانه‌رمه شه‌ماڵێک، هه‌ڵیکردبوو، وا بزانم بۆیه ئه‌و شه‌ماڵه هه‌ڵیکرد، تا بڵێ هه‌زاران ئۆکێسترا ده‌که‌م به‌قوربانی چریکه‌ی ناو ئه‌م دۆڵ و چه‌م و سه‌رکاجانه.
له‌به‌رده‌میشماندا هه‌ڵهه‌ڵه‌ی سیروان، وا خۆیپیشان دواو گووتی که هه‌موو ڕیجسۆره‌کانی جیهان ناتوانن که ئه‌وه بسه‌لمێنن ئه‌و ئه‌ندێشه و خه‌یاڵه ، خه‌وه، ئه‌و دیمه‌نه‌ی ده‌بینی ئه‌فسانه‌یه‌و به‌س.
گوێم لێ‌بوو که سیروان پڕ بده‌می هاواری کرد، سه‌یرم پێده‌ێت که وا تێبگه‌یت، که کرماشان له من شیرین‌تر و له‌من ژیکه‌ڵه تر بێت.
له‌وه‌یان دڵنیابووم، که سیروان وه‌ک که‌وه‌که چۆن له تاوا، له ئێره‌یدا پڕ ده‌م ده‌یقاسپاند، که‌من له هه‌مویان شیاو ترم، مه‌ڕۆن بۆ کرماشان مه‌ڕۆن بۆ مه‌هاباد، کرماشان مه‌هابادی ئێوه لێره‌یه.
سه‌ره‌تای به‌هار کاتێک تاوێکی نه‌رم باران ده‌بارێت، ئه‌گه‌ر گوێ شل بکه‌ین و گوێی بده‌ینێ و دڵڕه‌ق نه‌بین، ئه‌و کاته ده‌زانین که ئه‌و خاکه‌ش له‌گه‌ڵماندا ده‌دوێت، چونکه خاکه‌که‌ش پاش ئه‌وه‌ی قومێ ئاوی خوارده‌وه دێته گۆ به‌زمانی خۆی، هه‌رک وه‌ک چۆن گوڵاله به زمانی بۆن له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌دوێت.
که‌سمان له‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه نه‌مانده‌زانی کرماشان و مه‌هاباد کوێوه که‌وتوه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر خوێنده‌نه‌وه‌ی شیعره به‌سۆزو پڕ له واتاکانی شوکوروڵا و ده‌نگه به‌خرۆشه‌که‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک نه‌بوایه، نه‌مانزانیبایه، کرماسان چیه و ماهاباد چیه، یا کوێوه که‌وتوون، چونکه ئه‌و بیرکردنه‌وه بۆ ته‌مه‌نی ئێمه زۆر زوو بوو.
نازانم کێمان بوو، گووتی: با هه‌موومان بچین بۆ کرماشان، شاری شیرنی کوردان!
کاتێکم زانی هه‌ر هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌یه‌نه‌وه، به‌ڵام له خۆمانه‌وه سه‌ری بێده‌لاکیمان ده‌تاشی، یه‌کێکمان به ڕیکه‌وت ناوی دیاربه‌کری بیستبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ منیش بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته منیش هه‌م، گووتی: کرماشان دوای دیاربه‌کر دێت، دوای دیاربه‌کرد ڕوسیا دێت دوای ڕوسیا مه‌هاباد دێت، ئینجا دوای له درستانه‌که‌وه دێیته ده‌ره‌وه له به‌رززاییه‌که‌وه کرماشان دیاره.
شارێکی زۆر گه‌ره‌یه، گڵۆپه‌کانی گه‌وره گه‌وره هه‌مووی گڵۆپی شه‌ستیه.
سه‌ره‌تا هه‌موومان چونکه ته‌نها ناوی کرماشان له گۆرانیه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌کدا ده‌هات، به‌س کردماشانمان له‌بیر بوو، دواتر فێربوین که سنه‌و سابڵاغێشمان هه‌یه، دواتریش فیری خۆشه‌ویستی ئاده‌یه‌کانیش بووین، خۆڕسکانه شه‌یدای دیدار‌و له ئامێزگرتنی مه‌هابادی سنه‌ی و دیاربه‌کریش بووین. به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک دیاربه‌کری بناسین، ئومێده گه‌وره‌که‌مان تا ئه‌و کاته‌ی دڵ ده‌رونمان هێشتا ئالوده نه‌بوو بوو، به په‌تای به‌رزانی و تاله‌بانی حه‌زمان ده‌کرد، که بزانینن دیاربه‌کری کراماشانی مه‌هابادی وه‌ک ئێمه حه‌زیان له خواردنی شله‌و برنجه.
به‌بێئه‌وه‌ی که‌س فێرمان بکات له خۆمان ده‌پرسی که ئایا مندالانی دیاربه‌کری وه‌ک منداڵانی ده‌ربه‌ندیخان مه‌له‌وانی ده‌زانن، یا وه‌ک مندالانی ده‌ربه‌ندیخان، حه‌زیان له ڕاوه ته‌پکه‌یه، ئایا ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه یاری بوکه به‌بارانێ ده‌که‌ن؟
یا ئایا ئه‌وانیش ڕاوه ماسی ده‌که‌ن، ئایا له کرماشان دێ‌و هه‌یه، ئایا ڕاسته ڕۆسته‌می زال خه‌ڵکی کرماشانه؟
ڕادێوی کرماشان شه‌وانه چیرۆکی ڕۆسته‌می زاڵ و ئه‌هریمه‌ن، ژنه جاده‌گه‌ره‌که هێنده به‌چێژوو له‌زه‌ته‌وه باسده‌کرد، حه‌زمان ده‌کرد، سبه‌ی زوو له‌گه‌ڵ شیڕه‌ی مه‌لا ده‌رچین بچین بۆ کرماشان له‌وێوه بۆ لای ڕووسه‌کان پاشان بۆ دیاربه‌کر.
ئه‌و کاته هێشتا ئالوده‌ی په‌تای به‌رزانی تاله‌بانی نه‌بووبووین، ئه‌وه‌ی له‌دڵماندا بوو، له ئامێزگرتنی دیاربه‌ری و کرماشانی.
ئه‌و کاته نه‌منده‌زانی ئێرانی و عێڕاقی و تورکیا چیه، ئه‌وسا هێنده‌مان ده‌زانی که کیژی دیاربه‌کری باڵای به‌رزه به‌قه‌د نه‌یجه‌ی(قامیش) شه‌مێران.
ئه‌وسا چونکه خانه‌کانی مێشکان پاک و بێگه‌رد بوو، ئالوده نه‌بوو بوو، به شریپه‌نجه‌ی به‌رزانی و تاله‌بانی، دوا خه‌ونمان دیتنی دار هه‌لوکه‌کانی ده‌ستی مندالانی دیار به‌کرو بۆکان بوو.
گه‌وره بووین، خۆزگه هه‌ر گه‌وره نه‌بووینایه، خۆزگه هه‌ر به‌مندالێ گۆڕه‌شاردینا‌یه‌و نه‌مدیتبایه که کیژۆڵه‌ی دیاربه‌کری و مه‌هابادی خوێنیان ده‌ستم سوور ده‌کات.
گه‌وره بووین، بوین به پێشمه‌رگه‌ش، به‌ڵام کام پێشمه‌رگه، ئای که خه‌جاڵتم دیاربه‌کری ئای که سه‌ر شۆڕم ماهابادی، ئاخر من له کویوه بزانم، که مه‌لا ئه‌وڕه‌حیمی وه‌رتێ له هاو شاریکه‌م ده‌پاڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: بۆ خاتری ئه‌ڵا، بۆ خاتری قورئان بۆ خۆتان بمکوژن و ڕاده‌ستی شام مه‌که‌نه‌وه، چونکه من پیرم و ته‌مه‌نم ٧٥ ساڵه، بۆ خاتری ئه‌ڵا بۆ خۆتان بمکوژن و ته‌رمه‌که‌م بفرۆشن به‌شا، ئه‌ترسم به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی جانه‌وه‌ره دڕنده‌کانی شا نه‌گرم و ناوی ئه‌ندامانی حزب بۆ پیاوه‌کانی ساواک ئاشکرا بکه‌م.
ئه‌و کاته‌ش ئیتر ڕوو ڕه‌شه‌ی قاپی خوادو خه‌ڵکیش ده‌بم، ڕجا ده‌که‌م بۆ خاتری ئه‌ڵا بۆ خۆتان بمکوژن، به زیندووی ڕاده‌ستی ساواکم مه‌که‌ن.
شه‌هید مه‌لا ئه‌وڕه‌حمی وه‌رتێ چه‌ته‌کانی به‌رزانی دیگرن، له‌سه‌ر خواست و داوای مه‌لا ئه‌وڕه‌حیم پیاوه‌کانی مه‌لا مسته‌فا ده‌یکوژن و پاشان ته‌رمه‌که‌ی ده‌فرۆشن به جانه‌وه‌ره‌کانی شای ئێران.
مه‌لا ئه‌وڕه‌حیم کادرێکی ماندوو نه‌ناسی حدکا بوو، ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له گردی مامه یاره‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست