ئومێد خۆشناو و پرسی ریفراندۆم
Saturday, 01/07/2017, 23:28
5786 بینراوە
مەسعود بارزانی بۆ پرسى ریفراندۆم، بەرپرسەکانى پارتى راسپارد، کە بچنە ناو خەڵکەوە گوێ لە کێشە و گرفتەکانیان بگرن، دواییش پێیان بڵێن هەر ئیستا هەموویتان بۆ چارەسەر دەکەین، یەکێک لەو کەسانە ئومێد خۆشناو دەبێت، دەچێتە لادێیەک و لەگەڵ خەڵکەکەیدا قسە دەکات، پێیان دەڵێت: چ گرفتێکتان هەیە، تا بە زووترین کات بۆتان چارەسەر بکەین؟ خەڵکى دێکە دەڵێن قوربان دوو دانە کێشەمان هەیە! ئومێد خۆشناویش دەڵێت ئادەى بزانم کیشەکان چین؟! یەکێک لە ریش سپیەکان دەڵێت: قوربان جادە و بانەکەمان زۆر خراپە، ئەگەر ئەمر بفەرموون بۆمان چاک بکەن. ئومێد هەر لەوێدا دەست دەبات بۆ مۆبایلەکەى دەکەوێتە قسە و ئەڵێت: هەلاو کاک فڵان چۆنیت، باشیت، کاکە ئەوە ئێستا لەگوندى وانێکم، کێشەى رێگە و بانیان هەیە، ئەبێت تا سێ چوار رۆژى تر جادە و بانیان بۆ چاک بکەیت و قیرتاویش بگاتە بەردەم ماڵەکان ، باشە پێت نەڵێمەوە. ئەمە بڕیارى سەرۆکە من پێت رائەسپێرم. ئومێد مۆبایلەکەى دا ئەخاتەوە دەڵێت: ئەوە کێشەى یەکەم چارەسەر بوو، ئەى کێشەى دووەمتان چى یە؟ کابراى ریش سپى دەڵێت قوربان ئەم گوندەی ئێمە هیچ شەبەکەیەکی مۆبایلى نییە، یەک بورج چى بۆى دانەنراوە، بەڵکو فەرمان بفەرمون ئەوەشمان بۆ جێ بەجێ بکەن و هەلاو هەلاوێکی پێ بکەین!