ووتاری دووه‌م
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
پێشه‌کی: خوێنه‌ری به‌ڕێز حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه بزانی که ئه‌م ووتاره هه‌موو شتێکی تیایه، ته‌نها ڕاستی نه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه تکایه ته‌نها وه‌ك شه‌و چه‌ره‌و زووخاوی مێشك لێ ووردبه‌ره‌وه، بۆیه گه‌ر باوه‌ڕ بکه‌ی ئه‌وا هه‌موو ووتاره‌کانی مه‌لا وه‌ك ئه‌مه‌ی من وایه، وه پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی بۆ نوسینی ئه‌م وتاره، ته‌نها ئه‌وه‌یه که ئه‌و درۆ‌و بوختانه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌یهۆنێته‌وه بۆ کۆمپانیای ووشه‌و که‌سایه‌تی کاك نه‌وشیراون نه‌ك هه‌ر له‌ڕاستیه‌وه دوورن ، به‌ڵکه ته‌نها بۆ پێکه‌نین باشه، بۆیه له‌سۆنگه‌ی هه‌ست به به‌ر پرسیاری و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار کات زۆر سه‌رف نه‌کا، به‌تایبه‌تی ئێستا ئه‌و کاته‌ی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ریکی بانگه‌شه‌یه له‌شاری که‌رکوك ولهتهك هه‌ریه‌که له (کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وڕزگار عه‌لی و ئه‌رسه‌ڵان بایزو جه‌لال تاڵه‌بانی) بۆیه له‌پیاوه‌تی خۆم وبه‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه بۆ مه‌لای بێعه‌مه‌ل ئه‌کێشم و قیرو سیا ئه‌که‌م له‌وه‌ی بهبوختانچی و درۆزن ناوزه‌ند بکرێم، چونکه ئه‌وه‌ی له‌م ووتاره‌دا ئه‌یبستن وه‌ك ووتاری یه‌که‌م وایه که‌مه‌لا به‌ختیار هه‌فته‌ر ڕابردوو بڵاوی کردوه. وه وه‌ك ئاشکرایه مه‌لای بێعه‌مه‌ل که خوێنی درۆی به‌ربوو گه‌لێ زه‌حمه‌ته هه‌روا به‌ئاسانی بوه‌ستێته‌وه، بڕوا بکه‌ن له‌جیاتی ئه‌م هه‌موو درۆیانه‌ی مه‌لا ئه‌یان کا، گه‌ر ڤۆڵت بوایه به‌شی هه‌مو کاره‌بای سلێمانی ئه‌کرد. نازانم هه‌ر یه‌ك وتاری به‌شی یه‌ك ئارا‌و درۆی تیایه، جا بفه‌رمون له‌گه‌ڵ درۆکانی مه‌لا.
له‌ووتاری یه‌که‌می مه‌لای مایه پۆچ(دیپلۆماسیه‌تی کۆمپانیای ووشه) باس له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی کۆمپانیای ووشه‌ی کرد، سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ئه‌م کۆمپانیایه له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌کی موخابه‌راتی ناوخۆیی و هه‌رێمی وه‌ك ئه‌وه‌ی که تا ئێستا به‌فه‌رمی 2 جار له‌گه‌ل سوریه‌کان کۆبونه‌ته‌وه‌و داوای یارمه‌تیان لێکردون، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی لیستی گۆڕان بتوانێ یه‌کڕیزی کورد تێکبداو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستیان هێناون له به‌غدا، هه‌وڵ بدات له‌کیس میله‌ته‌که‌مانی بدات. بۆیه له‌سه‌ر زاری مه‌لاوه به‌چاکمان زانی لێره‌دا هه‌وڵێکی تری گوماناوی تری کۆمپانیای ووشه‌یه‌تان بۆ بخه‌ینه ڕوو که‌ماوه‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ یه‌کێ له کۆنه به‌عسیه‌کان کۆبۆته‌وه‌و نه‌خشه‌ی زیاتر لێکترازانی ماڵی کورد وهاوپهیمانێتیهکهی کێشاوه، دیاره من وه‌ك هاوڵاتیه‌کی کورد کاتێ هه‌ستم کرد، کهههڤال کاك مه‌لا به‌ختیار کاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو خۆی ئه‌م ووتاره بنوسێی وله سایته پڕخوێنهرو ، ته‌ژی به‌به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یامنێره کاراو پرۆفێشناڵهی که هه‌رده‌م له‌نزیکه‌وه وه‌ك چاودێرێك وان به‌سه‌ر ڕوداوه‌کانه‌وه، حه‌زمان کرد له‌ئه‌رك وماندووبونی هه‌ڤالی وته بێژی یه‌کێتێ ، که‌جگه له‌و پۆستانه‌ی له‌وه‌و پێش ، هه‌نووکه پۆستی که‌رکوك بۆ بردنه‌وه‌ی لیستی کوردستانی له‌ته‌ك کاك ڕزگار عه‌لی، شه‌و ڕۆژیان خستۆته سه‌ریه‌ك ،تا نوشستی دۆڕانه‌کانی سلێمانی بێنه‌وه مایه‌وه‌و به‌پێی ڕێنماییه‌کانی به‌ڕێز هه‌ڤالی تێکۆشه‌ر وماندوو نه‌ناسی گه‌له‌که‌مان کاك کۆسره‌تی به‌له‌ش وبهعهقڵ فوول ساغ وسهلیم ، که‌زیاتر جه‌خت له‌ته‌بایی ویه‌کڕیزی به‌نزینخانه‌کان ئه‌کاته‌وه ، کهنێردراوی سه‌رۆکی کۆماری فیدراڵی عیراقی ئاشتی وته‌بایی ودیموکراسیه ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوك جگه له‌ده‌نگی کورد، ده‌نگی تورکمان وعه‌ره‌ب وکلدانی وئاشووری هه‌موو که‌مینه‌کانی تر به‌ده‌ست بێنن ، له‌ڕێگای کادیره زیره‌ك و لێوه‌شاوه‌و زرنگه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌جات حه‌سه‌نی به‌رپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، وه جارێکی تر دڵ وقودستی کوردستان مسۆگه‌ر بکه‌ن ونه‌یه‌ڵن لیستی گۆڕان ته‌نها یه‌ك سهداش بێنێ.
فه‌رموون ئێوه‌و ووتاری دووه‌م به‌ناوی (دیبلۆماسیه‌تی گوماناوی کۆمپانیای ووشه)؛ له‌مێژه پێش بینی ئه‌وه‌مان له نه‌وشیراون کردوه(له‌مه‌و لا هه‌ر به نه‌وشیراون بانگی ده‌که‌م ، چونکه ئه‌و من به‌کاك مه‌لا به‌ختیار بانگ ناکا) به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 که پێوسته نه‌هێڵدرێ لهخهندهقی کۆمپانیای ووشه‌وه درز‌و ده‌لاقه بخاته نێو یه‌کێتیه‌وه، من و بیرمه‌نده گه‌وره‌که(کاك به‌ڕێز هه‌ڤال مه‌حمود سه‌نگاوی) که زیاتر ئێستا سه‌رقاڵی نووسینه بۆئه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی میله‌ته‌که‌مان پڕبن له په‌رتووکی ئه‌م سه‌رکرده سه‌ربازی و سیاسیه بلیمه‌ت وچهلهنگه ،که ساڵێ له‌مه‌و به‌ر له‌خانه‌قین چۆن له‌به‌رانبه‌ر سوپای عێراقدا،شێر ئاسا وه‌ستایه‌وه‌و له‌به‌رده‌می به‌نده‌دا و به‌ئاگاداری خۆم و پێشه‌مه‌رگه‌کانی یه‌کێتی ، له‌ژێر چاویله‌که‌یه‌کی جام ڕه‌شدا چۆن مۆڕه‌ی له جه‌نه‌راڵه عه‌سکه‌ریه‌کانی لیوای 12 ئه‌کردو به‌وپه‌ڕی ئازاییه‌وه له‌دڵی خۆیدا هه‌رچی خۆا پێ ناخۆش بوو به‌و ئامرو سه‌ربازانه‌ی کرد.بڕوا بکه‌ن کاتی خۆی پێشنیارم کرد بۆ هێزه ئه‌مریکیه‌کان که ئه‌م کاك مهحموهی براده‌رم بنێرن بۆ ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی بن لادنتان به‌گوێ بۆ ڕاکێشێ، له‌وانه‌بوو هێزه‌کانی تالیبان وئهلقاعدهی وه‌ك ئۆرته لوول بکردایه، بۆیه هه‌ر دوای ئه‌وه به‌نده‌و کاك مه‌حمود وتمان نابێ ڕێگه بدرێ به نه‌وشیروان هه‌روا به‌ئاسانی له‌یه‌کێتی که‌م بکاته‌وه،به‌هه‌ر حاڵ کار گه‌یشت به‌وه‌ی که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 25 کورسیان لێ بردین . وه‌ك له‌وتاری یه‌که‌مدا باسی ئه‌وه‌م کرد به‌به‌ڵگه‌وه که‌وا چۆن ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ووشه‌دا خه‌ریکی کاری موخابه‌راتین بۆ تێکدانی ئه‌زمونه سهرکهوتوهکهمان ،که‌گه‌لی کورد به‌وپه‌ڕی قهناغهتهوهو دوور له‌هه‌مو ته‌زویرو فرت و فێڵێك ،سه‌رۆکێکیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد که توانی 75% ده‌نگه‌کان وه ده‌ست بێنێ.مه‌خابن نه‌وشیروان ئه‌یه‌وێ ئه‌م ئه‌زموونه پڕ له‌شانازی و بێکه‌م وکوڕیهمان له‌ده‌ست بدات، ئه‌وه‌تا فرسه‌تی ئه‌وه‌ی بردوه که‌من ئێستا گه‌لێ سه‌رم قاڵه‌و نامپه‌رژێته سه‌ر ڕووداوه‌کان و خه‌ریکی بانگه‌شه‌و خۆ ئاماده کردنین بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 که‌ئێستا له‌قۆناغه‌کانی کۆتاییداو ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی ماوه‌و به‌ته‌واوه‌تی کۆتایی دێ ڕابگه‌یه‌نین له میدیاکانی به‌ڕێز کاك ئازاد جوندیانی که‌خۆی ئاماده کردوه بۆ ئه‌م ده‌ست که‌وته مه‌زنه، که‌چی کاتێ ئێمه له‌که‌رکوك له‌و گه‌رمایی وبێ ئاویدا که‌خه‌ریکه بۆ قومێ ئاو بخنکێین ، نه‌وشیراوان له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌ق کۆبونه‌ته‌وه‌و خه‌ریکی نه‌خشه‌و پیلانی دژ به‌کوردو ئه‌زمونه دیموکراسیهکهیهتی، ئه‌یه‌وێ له ڕێگای زیندوو کردنه‌وه‌ی عه‌شیره عه‌ره‌به‌کانی وه‌ك (شه‌ممه‌ر، دلێم، که‌عبی، که‌لبی، زبێدی، زمالی، موتی، ڕمحی) جارێکی تر بیان هێننه‌وه بۆ که‌رکوك و ڕۆڵیان بده‌نێ، جا خه‌ڵکینه سوێندتان ئه‌ده‌ین به‌گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که بۆ ساتێكیش له‌بیرمان نه‌کردوون ، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئێش وئازارهکانیانداین، ومنداڵ وخێزانهکانیانمان له‌و په‌ری خۆشی ونازو نعمهتدا حهسانۆتهوه، وه هه‌رده‌م کردارمان پێش به‌ڵێنه‌کانمان بوه، کاره‌کانمان پێش پلانه‌کانمان بوه، ئه‌وه‌نده‌ی کار‌و فعلمان هه‌بوه، ڕه‌نگه نیو ئه‌وه‌نده به‌ڵێنمان نه‌بوه، بۆیه ئێمه به‌که‌سی خاوه‌ن کردار ناسراوین، که‌رکوکیه‌کان گه‌لێ باش ئه‌م ڕاستیه ئه‌زانن وئه‌وانه‌ی له‌ژێر جه‌مه‌لۆن ومهلعهبهکهشن تا ئێستا ڕه‌نگه چه‌ندین زه‌وی وزارمان داونه‌تێ(که داویهن به‌کرێ) وله‌جیاتی مووچه‌یه‌ك ، هه‌ر خێزانیك چه‌ندین ئیمتیاز‌و بیمه‌ی تایبه‌تییان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ بڕاندونهتهوه.
پیلانه‌که‌ی ووشه‌و ساڵح موتله‌ق ، وه‌ك چاودێرهکهمان له‌نزیکه‌وه پێڕاگه‌یاندین، که تێبینی ئه‌وه‌ی کردوه، له‌ته‌ك ئه‌ماندا چه‌ند پیاوێکی عه‌ره‌بی عهگهل به‌سه‌ر کۆبونه‌ته‌وه‌و که‌وه‌ك پێئه‌چێ ، ئه‌و عه‌ره‌بانه سعودی بوبن، چونکه له‌کاتی گفتۆگۆکردندا، پیتی (ج) کردبوه(گ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ، پێویست به‌سه‌لماندن ناکا ،که‌ئه‌م ناپاکانه خه‌ڵکی عیراق نین وسعودین، چونکه‌و وه‌ك ئاشکرایه ساڵح موتڵه‌ق کۆنه به‌عسیه‌و له‌لایه‌ن سعودیه‌کانه‌وه پشتگیری لێ ئه‌کرێ. دیاره نه‌وشیروان داوای له ساڵح موتڵه‌گ کردوه که هاریکاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ولهمهو به‌دواوه له‌گه‌ڵ سعودیه‌کانیش هه‌مان ڕۆڵ ببینن، بۆیه پیوسته میله‌ته‌که‌مان ئاگار دار بن وبزانن ده‌نگ به‌کێ ئه‌ده‌ن.
هه‌ر هه‌مان پیلان به‌ڕێز کاك(زانیار باڵق) (عارف ڕوشدی) که‌وه‌ك ئه‌وترێ که دوای ته‌مه‌نی سه‌رو سیه‌وه عه‌قڵی کامڵ بوه‌و ئاماژه‌ی پێداو ئه‌ویش جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که‌نابێ چی دی ڕێگه بدرێ به نه‌وشیروان ئه‌زمونه ساواکه‌مان له‌بار به‌رێ، چونکه ئه‌م ئه‌زمونه به‌هیلاکی و شه‌ونوخونی چه‌ندین قاره‌مانی وه‌ك (فۆادی مه‌لا مه‌عسوم وسهعدی ئه‌حمه‌د پیره)و چه‌ندینی تر هاتۆته کایه‌وه، بۆیه پێوسته بیپارێزن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌ووتاری سێیه‌مدا باس له‌و کۆبونه‌وانه ئه‌که‌ین که‌نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ عیزه‌ت دوری له‌گرده‌که به‌ئه‌نجامی گه‌یاندوه، تکایه هه‌رکه‌سێ هه‌ر زانیاریه‌کی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه بێشك بێ له‌وه‌ی بۆی بڵاو ئه‌که‌ینه‌وه، چاوه‌ڕوانی هیمه‌ت وههڵمهتانین بۆ ڕووماڵکردنی ئه‌و ڕووداوانه، تکایه بینێرن به‌بێ دواکه‌وتن.
براتان/حه‌مه سوسه‌یی له‌جیاتی هه‌ڤال به‌ڕێز کاك مه‌لا به‌ختیار(وته بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی کوردستان، به‌رپرسی ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و دیموکراتیه‌کان، نێردراوی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان، خه‌زووری کاك پاڤێل(پۆستێکی نوێی هاوچه‌رخی سیاسی سه‌رده‌میانه)، نێردراوی کاك کۆسره‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌رکوك، خانه‌نشین کراوی ئاش، زیندانی سیاسی یه‌کێتی، هتد،،،) هه‌روه‌ها جگه له‌مانه‌ش وته بێژی ماڵی خۆشیانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست