کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د. که‌مال میراوده‌لی که‌یسی ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا

Wednesday, 19/10/2011, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز ئیبراهمی کاکه‌ ئه‌حه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌یه گیراوه‌ و ده‌سه‌لات هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌داوه‌و هیچ هه‌گاوێکی بۆ ئازادکردنی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ ‌ ، د. که‌مال میراوده‌لی له‌ نامه‌یه‌کی تایبه‌تیدا بۆ وه‌زیری دره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌رێز ویلیام هه‌یگ، وه‌زیری کاروباری خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست به‌رێز ئه‌لیسته‌ر بێرت، ورده‌کاری که‌یسه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی به‌ریتانیا روون کردۆته‌وه‌. له‌ نامه‌که‌یدا د. که‌مال روونی کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و غه‌دره‌ی له‌ ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌ کراوه‌ شتێکی تایبه‌تی نییه‌و نموونه‌ی ئه‌و جۆره‌ زوڵمه‌‌ نایاسایی و ناداپه‌روه‌رییه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتی حیزبیی له‌ کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرێ که‌ لێپرسراو نییه‌ به‌ رامبه‌ر هیچ ده‌ستوورو یاساو ده‌زگایه‌کی دادوه‌ریی و به‌هایه‌کی دداپه‌روه‌ریی و دیمۆکراتی. له‌ کاتێکدا ده‌سه‌لاتی سیاسی و حکومه‌ت وه‌ک قۆرخکه‌ری هێزو به‌رێوه‌به‌ری ولات و ده‌زگاکانی، ده‌بی لێپرسراو بن له‌ پاراستنی ژیان و ئازادی هاولاتییان به‌ ئازادی خۆنیشاندانێشه‌وه‌، وه‌ک له‌و که‌یسه‌ی ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌دا ده‌رده‌که‌وێ: 1. ده‌سه‌لات له‌ جیاتی پاراستنی ژیان وئازادی هاولاتیانی، خۆی پلانی پێشوه‌خت و به‌ ئه‌نقه‌ستی تاوانی کوشتنی هاولاتی خۆی داناوه‌و ئه‌نجامی داوه‌‌و به‌ موعجیزه‌ له‌ ژیاندا ماوه‌ته‌وه‌. 2. ئه‌و هاولاتییه‌ هیچ تاوانێکی نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێ که‌ پراکتیسی مافی ئازادی خۆنیشاندانی کردووه‌ که‌ ده‌سه‌لات دژی ئه‌و ئازادییانه‌یه‌ 3. له‌ جیاتی گرتنی تاوانکاران و بکوژانی سه‌رووی یاسا و هه‌قسه‌ندنه‌وه‌ی یاسایی بۆ قوربانییه‌که‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی، ده‌ه‌سه‌ڵات ملهوڕانه‌و تاوانکارانه‌ قوربانییه‌که‌ی گرتووه‌و بکوژانیش ئازادن و له‌ سه‌ر کاری گه‌نده‌ڵیی و نایاسایی خۆیان به‌رده‌وامن. 
د. که‌مال داوا ده‌کا ‌ که حکومه‌تی به‌ریتانیا ‌خۆیان تێبگه‌یه‌نن و داوا له‌ به‌رێز جه‌لال تاله‌بانی، که‌ ئه‌وو حیزبه‌که‌ی لێپرسراون له‌ گرتنی ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌، و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن که‌ ده‌ستبه‌جێ ئازادی بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو گیراوه‌کانی رووداوه‌کانی 17 ی شوبات و دواتر و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ بکه‌ن ده‌رهه‌ق خۆنیشانده‌ران کروان و زامنکردنی هه‌قسه‌ندنه‌وه‌ی یاسایی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە