کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمپانیاى نۆكان : دكتۆر بەرهەم سەرۆك وەزیرانی كوردستان یان قاچاخچی جگەرە ؟

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


ماوەی هەشت نۆ مانگ زیاترە كۆمپانیای نۆكانی سەر بە یەكێتی خەریكی چۆنیەتی هێنانی جگەرەن بۆ كوردستان و هەموو عێراق ، چەند كەسێكی تر لە كوردستان پۆستدا لەسەر ئەم بابەتەی نووسیبوو ، بەڵام زانیاری زۆریان لەم بارە یەوە نەبوو . من بەهۆی پەیوەندیم لەگەلأ چەند كەسێكی ناو نۆكان توانیم تا رادە یەك نهێنی هێنانی ئەم جگەرە یەو تێوەگلانی چەند كەسێكیش بزانم.
دكتۆر بەرهەم سەرۆك وەزیری كوردستان هەستاوە بە جێبەجێ كردنی ئەم ئیشە لەگەلأ چەند كەسێكی ناو پۆستی باڵای عیراقیدا ، لە كۆمیانیای نۆكان دلێری سەی مەجید و ئازادی سەی ئیبراهیم و رزگار عەبدولقادر سەرپەرشتی ئیشەكە ئەكەن. دوای هەوڵێكی زۆر توانیان جگەرەكە بگەیەننە كوردستان و هەمووعێراق .

لەكۆتایی ئیشەكەدا تووشی داوی پارتی هاتن ,پارتی هەموو جگەرە هاوردەكانی دەست بەسەرداگرت وە سنورەكانی ژ ێر دەسەڵاتی خۆی لێداخستن رێگەی هاتنەژورەوەی چیتری جگەرەكەی پێنەدان , چونكە قاجاخچێتی جگەرە نێچیر بارزانی بۆخۆی قۆرغ كردبوو رێگەی بەكەسیتر نەئەدا جگەرە بۆ هەرێم بهێنێت . دیارە لەكوردستاندا هەرچی كەسێك بوو بە سەرۆك وەزیران یەكەم ئیشی باشی قاچاخچێتی جگەرە یە بۆ ئەم رە شو رووتەی كوردستان لەباتی چاككردنی كارەباو خزمەتگوزاریەكانی تر . لەخەڵكی كوردستان ئەپرسم ئایا دكتۆر بەرهەم لەكاتی پڕوپاگاندەی هەڵبژاردنی 25/7 وەعدی زۆری بەخەڵكی كوردستان دابوو هەمووی جێبەجێكرد تەنها جگەرەكە مابوو ئەویشی بۆكردن هەرچەندە كەمێك دواكەوت بەڵام داوای لێبوردن ئەكات ئێوەش لێی ببورن .
ئەوەی لێرە دا جێی سەرنجە كێ سوودمەندە لەم قاچاخچێتییە ؟
بە رێژەیەكی زۆر كۆمپانیای نۆكان , دوای ئەوان نێچیر بارزانی داوای بەشی خۆی ئەكات پاش ئەوەی رێگەی پێدان جگەرەكە بهێنن بەڵام دوای چی دوای پاڕانەوەو دەست ماچكردنی نێچیر لەلایەن هەریەك لە دكتۆر بەرهەم و سێ ئەندامەكەی نۆكانەوە , لە دوای نێچیریش دكتۆر بەرهەم كە ئەویش داوای بەشی خۆی ئەكات حەقی ماندوو بونیو رێكەوتنی لەگەڵ مافیای قاچاخچێتی جگەرەدا, وەهەروەها ئازادی سەی ئیبراهیمی كۆنە بەعسیو دزی سەردەمی ئەو كاتانەی كە دكتۆر بەرهەم لە سلێمانی سەرۆكی حكومەتی یەكێتی بوو , چونكە ئازاد هاوڕێی دكتۆر بەرهەمەو هەر زۆر بە ئاشكرایانە بەشی خۆی لەم بازرگانی جگەرەیەدا وەرئەگرێت ئەویش بەهێنانی چەند كەسێكی نزیكی خۆیو تێكەڵاوكردنیان لە ئیشەكەدا , كەسانی وەك ئاراس جافی مخابەراتی بەعس و بەڕێزی حەمەی مەلا عەباسی كۆمەڵەی كۆن و عومەر عارفی هەولێری كۆنە دەڵاڵی ئازاد.
ئەوەی لێرە دا جێی داخە خۆزگە رزگار عەبدولقادر بەرێوەبەری نۆكان دوای ئەو هەموو ساڵە ئیشكردنەی بەپاكی بۆ نۆكان, شانی خۆی ئارداوی نەئەكرد بەهێنانی ئەم جگەرەیەو تێكەڵاوی ئەم ئیشە نەئەبوو , چونكە ئەم كەسە بڕواناكەم تائێستا هیچ شتێكی لەسەر بێتو بە چەند كەسە دەگمەنە پاكەكانی ناو نۆكان دائەنرێت . (بە دواچوون و گەڕان بەردەوامە بۆ ئاشكراكردنی زیاتری نهێنیەكانی ئەم قاچاخچێتی جگەرە یە) .
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە