کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌روه‌ری ساڵح بێداوی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانی مه‌سرۆر بارزانی (981) ملێۆن دۆلاری له‌ ئه‌وروپایه‌

Tuesday, 31/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیرێ سه‌لاحه‌دین
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ سه‌روه‌ری ساڵح پێداوی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سه‌روه‌ر ساڵح پێداوی له‌ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی سه‌ربه‌ ده‌زگای پاراستن و به‌تایبه‌تی مه‌سرۆر بارزانی له‌ سه‌دا 10ی بۆ براوه‌ته‌وه‌و، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ نزیك له‌ چاوشین سكرتێری سیروان بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سه‌روه‌ر ساڵح پێداوی (981) ملێۆن دۆلاری له‌ بانكه‌كانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له‌ هۆڵندا به‌ناوی ژن و منال و براو كه‌سو كاره‌كه‌یه‌وه‌ داناوه‌ كه‌ سه‌رتاپای به‌ دزیی و ڕاوه‌رووت و مساته‌حه‌و نه‌وت و بیناسازی و كۆمپانیا جۆربه‌جۆره‌كانی پاراستن به‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌.
شایانی گووتنه‌ چاوشین باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سه‌روه‌ر ساڵح پێدواوی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانی مه‌سرۆر بارزان به‌ بری زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلار پرۆژه‌ی جۆراوجۆریان له‌ حكومه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی وه‌رگرتووه‌. و ئیستا سه‌روه‌ر خه‌ریكی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر بۆ خۆیی و مه‌سرۆر بارزانی به‌نایاسایی وهه‌روه‌ها به‌ پیی چاوشین سه‌روه‌ر گه‌وره‌ترین ماڤیای تاڵانكه‌ری كوردستانه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌تایبه‌تی پاراستن و مه‌سرۆر بارزانی له‌ هه‌ولێر و دهۆك له‌ گشت بواره‌كاندا سه‌دان پرۆژه‌یان به‌ بێ ته‌نده‌ر وه‌رگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە