کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چەک دانان یانی خۆ هەڵخەڵەتاندن !!

Wednesday, 20/03/2013, 12:00




سەرەتا با بپرسین ئاخۆ ئەوەی دەگوزەرێ دانووستانە یان نا ؟
دانووستان کاتێک دێتە گۆڕێ ، ئەگەر دوو لایەنی نەیار بە یەک یاخود دوو لایەنی کێشە لە نێواندا هەبوو ، بیانەوێت جارەسەرێک بۆ کێشە هەنووکەیی یان کێشە باوەکەی نێوانیان بدۆزنەوە.
کەواتە بە بپرسین، بۆ لەم کاتەدا تورکیا ئەو جۆرە دانیشتنانە ڕێگە پتدەدات ؟
سەرنج ڕاکێشانی ئەورپا، بەوەی کە تورکیا بکرێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا.
خاوکردنەوە و مەشغول کردنی کوردانی ڕۆژئاوا، تا دەستیان لە بنی هەمانە دەردەچێت.
کەم کردنەوە و بگرە نەهێشتنی ڕوودانی ڕاپەڕین و خۆ پیشاندان لە سارەکانی تورکیا، چونکە نەورۆز لە بەر دەگایە.
لە هەمووی گرنگتر چەک دانان بە گەریلاکان بە بێ هیچ ئاراق ڕشتنێک..
بە پێی ئەو پێناسە سادەیەی سەرەوە، ئەوەی لە ووڵاتی تورکیا دەگوزەرێت ناکرێت ناو بنرێت دانووستان، چونکە لە زوربەی کاتدا ئەوانەی کە دەچنە لیا کەسی خاوەن بڕیار لە بەندیخانەدا ، هەر خودی کەسانی کوردن ،بۆیە ناکرێت بە دانووستان ناوی بەرین، بەڵکە بە نامە گۆڕینەوە، لەبەر ئەوەی::
ئەوانەی دەچنە ئیمرالی تەنها نامە گوێزەرەوەن.
کەسایەتی کوردن، نەک نوێنەری حکومەتی خاوەن دەسەڵات نین لە تورکیا ، بەڵکە تورکیا وەک دوژمن سەیریان دەک.
جگە لە لێپرسراوی دەزگای هەواڵگیری، کەسێک بە نوێنەرایەتی حکەموت نەچۆتە دانووستان.
لێرەوەیە پێش دەست پێکردنی دانووستان و لە ماوەی بە ڕێوە چوونی دانووستان داوای هەرە سەرەکی دەسەڵاتدارانی تورکیا خۆ لە دانانی چەکدا بەرجەستە دەکات. کەواتە با بپرسین بۆ ؟
دوژمنانی کورد هەمیشە لە خەباتی چەکداریی کورد سڵیان کردۆتەوە، تەنها لەو بوارەدا نەیان توانیەوە کورد زەلیل و دەست بەسەر بکەن. دوژمنانی کورد قەت سڵیان لە دانووستان لە گەڵ کوردا نەکرۆتەوە، چونکە لە دانووستاندا هەمیشە کورد دۆڕاو و دەست بەتاڵ دەرچووە ، بەوەی لە ئاکامی دانووستاندا کۆـەڵێک تەنازولاتی کردوە، کە قەت بۆی نەهاتۆتەوە جێگای خۆی. هەر لەم دیدەیەوە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێت ئە و تەنازولە گەورەیە بەو ئاساییە و لە ڕێگەی خودی کورد خۆیەوە ببێتە دەستکەوت بۆیان. دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی چارەکە سەدەیەکە نەیان توانیوە بە زەبری هێز ئەو هێزە چەکدارەی کورد بێدەنگ بکەن، بۆیە ئێستا دەیانەوێت بە سیاسە ت و لە ڕێگەی چەند سەردانێکی خودی کورد خۆیەوە ئەو ئامانجە گرنگە بپێکن..
سەرکردایەتی کوردی باکور دەبێت پرسیارێک لە خۆی بکات . کە ئاخۆ بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەوەندە مەراقیانە کە ئەو گەریلایانە خاکی تورکیا بە جێبهێڵن و ئەوانەی قەندیلیش چەک دابنێن؟لەبەر ئەوەی ئەوەندی سڵیان لەو چەند هەزار چەکدارە هەیە ، ئەوەندە سڵیان لەو چەند ملیۆنەی ناو خاکی تورکیا نییە.
جا ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم ئامۆژگاری ئەوەیان دەکەن کە سەردەمی چەکداریی نەماوە ، ئەوا دەتوانن لێیان بپرسن، ئەی بۆ خۆیان لە ئێراقی فیدراڵدا خاوەنی زیاد لە ١٠٠ هەزار چەکدارن، لە کاتێکدا سەرۆک کۆماری ئێراق و چەند وەزیرێکیش کوردن.
نابێت ئەوەمان لە بیر بچیت کە دوای نەمانی شۆڕش لە ٧٥ دا و گارێکی تر دوای هەڵمەتی ئەنفال و نەمانی هێزی پێشمەرگە لە لە کوردستانی ئێراقدا ، ڕەوشی کورد بە چی گەیشت و چۆن ڕژێـ تەوا دەسەتی بە سەر کورددا گرت. خۆ ئگەر راپەڕین نەبوایە، ئەوا باری کورد زۆر خراپ دەبوو. تاکە هۆکار نەمانی ئەو چەند هەزار پێشمەرگەیە بوو..
لە هونەری دانوستاندا لایەنی دانوستکار بەردەوام دەبێت لە درێژە دان بە کارەکانی تری، واتە دەست پێکردنی دانووستان مانای گەیشتنە ئامانج نییە، بۆیە ناکرێت هەڵس و کەوت وا بکرێت وەک ئەوەی کە ئاکام پێکراوە. وەک نمونەیەک،هەر چەندە چەند کەسایەتییەکی کوردی باکوور سەردانی بەندیخانەی ئیمراڵیان کردوە، بەلام دەسەڵاتدارانی تورک هیچ نەرم و پاشگەزبوونەوەیاکیان لە هیچ سیاسەتێک نەکردووە، چونکەئەوان سیاسەت دەکەن و ئامانجی دانیشتن و نامە گۆڕینەوەکان دیار نین.
جەند دیلێک بێ هیچ بەرانبەرێک ئازاد کران، دەبا بپرسین، دەست کەوت چی بوو؟ وەڵام هیچ..بەرای من ئەوە لە ساویلکەیی و نەزانینی هونەری سیاسەت و دانووستان چیتر نەبوون. ئەوە خۆ خەڵەتاندنە، گەر بڵێن ئەوە پیشاندانی نیاز پاکییە، ئەوا من دەڵێـم ئەوە بیانوو هێانەوەیە، نیاز پاکی بەوە نیشان نادرێت، کە ئاواتێکی دوژمن بێنیتە دی بەبێ بەرانبەر. ئەوە دەچێتە قاڵبی ساویلکەییەوە نەک نیاز پاکی. زیاد رەوی نییە گەر بڵێێن هەزاران و بگرە بە دەیان هەزار هاووڵاتی کورد لە زیندانەکاندان،کەچی ئازاد کردنی تاکە یەک کەسیان ناکرێت بە مەرجی نیاز پاکی دەسەلاتدارانی تورکیا.لێرەوەیە کە لە نەورۆزدا جاردانی چەک دانان دەبێتە گەورەترین هەڵەی مێژوویی کە دەرهەق بە کوردی باکوور دەکرێت و باجەکەی نەوە دوای نەوە دەیدات.
با بپرسین دوای چەک دانان چی دەبێت:
/ بە جێهێشتنی خاکی تورکیا لە لایەن گەریلاکانەوە، بەواتایەکی تر پاک کردنەوەی تەواوی خاکی تورکیا بەبێ هیچ بەرانبەر و خوێن ڕشتنێك.
/ کۆکرندەوەی ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان چەکی لە دژی تورکیا هەڵگرتووە لە دەرەوەی سنووری تورکیا، بەواتەیەکی تر قەندیل.
/ خڕکردنەوەی هەموو ئەوانە لە قەندیل خەتەرناکی ئەوەی لێدەکرێت، کە بە پشت بەستن بە هێزی ناتۆ و بە بەکارهێنانی چەکێکی وا کە تەواوی ئەوانە گیان لەدەست بدەن.بیرمان نەچێت، کە هێزێکی ئەڵمانی بە مووشەکەوە لە دیار بەکر جێگیر کراون، ئەم جگە لە پاڵپشتی ئەمریکا کە چەندین چەکی جۆراو جۆری تری هەیە کە ئەگەری بەکارهێنایان هیچ دوور نییە.
/ مسۆگەر بوونی ئەوەی کا جارێکی تر خەباتی چەکداری لە تورکیادا ڕووناداتەوە، ئەگەر ئەوانی ئێستا چەک دابنێن.لەبەر یەک هۆی جەبری سادەو ساکار. ئەگەر لە کۆی زیاد لە ٢٠ ملیۆن کورد لە باکور تائێستا و بە درێژی خەباتی جەکدارییان توانیبێتیان ئەوەندە هەزار چەکداریان هەبێت، کەواتە ئەگەر ئەوانە نەمان، ئەوا کەسی تر ئەو ئامادەییەی تیا نییە. لێرەوەیە کە تورکیا تەنهاو تەنها جەخت لە جەکدانان دەکاتەوە، چونکە هاوکێشەکان باش تێگەیشتووە.
/ نەبوونی ئوچ ئالان بە ماندێللا، وەک ئەوەی کە زۆر کەس خەوی پێوە دەبینێت، چونکە گەر ئەو کەسایەتییە بۆ زیاتر خەڵەتاندن و دەستەمۆ کردنی کوردی باکور بۆ چەند ساتێک ئازاد بکرێت(ئەگەرێکی زۆر دورە)، ئەوا یان دواتر تیرۆر دەکرێت، یان جۆرە دەرمانێکی وای دەدرێتێ، کە دواتر و لە کاتێکی کورتدا گیان لەدەستبدات، تاوەکو کەس تاوانبار نەکرێت لەسەری.
کەواتە دەبێت چی بکرێت؟
نە چوونە ژێر باری کشانەوە لە خاکی تورکیا و نە چوونە ژێر باری چەکدانان.دەکرێت بۆ ئەوە بوترێت، کە :
/ چالاکی چەکداریی ڕادەوەستێنرێت، واتە چالاکی سەربازی لە دژی تورکیا نەکرێت، ئەویش بە ماوەیەکی دیاری کراو، تاووکو نیازی لایەنی بەرانبەریش تاقی بکریتەوە.
/ دانانی سەقفێکی کات بۆ هەنگاو نانی دوولایەنە، نەک تەنها لایەنی کورد.
/ داواکردنی چەند داواکارییەک لە دەوڵەتی تورک، تاوکو بزانرێت، کە ئاخو چەند گوێ لەداواکاری دەگرێت.
/ نەچوونە ژێر باری جێبەجێکردنی وویستی دەولەت بە بێ بەرانبەر. هەر بە بیانووی نیاز پاکی. لە دنیای سیاسەتدا نیاز پاکی نییە، ئەوەی کە هەیەو دەبێت هەبێت، ئەوەیە کە دەبێت هەمیشە بە گوومانەوە لە بەرنبەر بڕوانرێت.داماوی کورد لەوەدایە کە قەت گومان لە دووژمن ناکات بۆیە هەمیشە لە دانووستاندا دۆراو و شکست دێتە دەرەوە، چونکە هەمیشە لە دانووستاندا ویستی بەرانبەر جێبەجیدەکات و دەستبەردای وویستەکانی خۆی دەبێت . ئەمە جگەی لەوەی لە کاتی دانووستاندا دەستبەرداری هەموو جالاکییەک دەبێت..
هەڵەیەکی تری سەرکردایەتی کووردی باکوور لەوەدایە، کە ڕیشی خۆیان داوەتە دەست سەرکردایەتی کوردی ئێراق و گوێ لەوان دەگرن.ئەوەی بەڵگە نەویستە ئەوەیە کە سەرکردایەتی کوردی ئێراق دەولەتی کوردی بە خەون دەزانن و ئەوەندی خەمی یەکپارچەیی ئێراقیانە، ئەوەندە خەمی دابەشبوونی خاک و ووڵاتیان نییە. جگە لەوە کورد بە دریژی مێژویی، ئەوەندی مەراقی دڵ راگرتنی دووژمن بووە، ، مەراقی دڵڕاگرتنی نەتەوە نەبووە، گەر وا نەبوایە، ئەوا بۆ خاتری رازی کردنی دڵی دووژمن سوکایەتی بە کورد نەدەکرا بەوەی بووترێت دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە.کەواتە گوێ گرتن و پرس کردن بە سەرکردایەتی کوردی ئێراق لەوە زیاتری لێ سەوز نابێت کە داوای چەک دانان بکەن و ویستی دووژمنی کورد بە خشپەیی بهیننە دی.
لێرەوەیە داواکردنی چەکدانا لەسەر زاری ڕێبەری زیندانکراوەوە هەڵەیەکی ئەوەندە مێژووییە، کە کۆتایی بە خەباتی کوردی باکوور دێنێت و کوردی باکور بە ئاقارێکدا دەبات، کە دەستەمۆیی و ملدانە بەر ویستی سیاسەتی تورکیای بە دوادا دێت.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە