کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری و راگه‌یاندنه‌ گرنگه‌کانی رۆژ

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


داوا لە  کوردانی  دانیشتوی  وڵاتی  سویسرا  بۆ  پشتیوانی  کردن  لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئیدانکردنی  ئەو  کارە تیرۆریستیانە  ‌چەکدارە  تیرۆریستەکانی بنەمالەی مسعود بەرزانی ، ئیدانەکردنی  سوتاندنی کەنالی  نالیا  خۆپیشاندانێک  لە  شاری ژنێڤ   دەکرێت  لە  بەردەم  بارەگای  نەتەوەیەکگرتوەکان،،،،لە ڕۆژی  هەینی  ٢٥.٢  کاتژمێردووی  دوا  نیوەڕۆ  تا  کاتژمێر  چواری  پاش  نیوەڕۆ..
---------------------------------------------------------
ئاگاداریه‌کی گرنگ بۆ خه‌ڵکی مانچسته‌ر و ده‌وروبه‌ری، تکایه‌ خۆپیشاندانه‌که‌ که‌وته‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌.

 
پێنوسه‌کان
 یه‌ك شه‌ممه‌ی ئاینده‌، ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، له‌مانچسته‌ر، ڕێپێوانێکی فراوان ساز ده‌کات
 
 له‌ژێر دروشمی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌رقه‌رارکردنی عه‌داله‌تی ئیجتیماعی و بۆ پشتگیریکردنی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر و ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و دژی ڕه‌شه‌کوژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و له‌پێناوی دابینکردنی نان و ئازادی و ئارامیدا، هه‌روه‌ها، سه‌رده‌می کۆچی دیکتاتۆره‌کان و بنبڕکردنیان، ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، له‌شاری مانچسته‌ر، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ئاینده‌، ڕێکه‌وتنی 27/ 02/ 2011 ، کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 4 ی ئێوارێ، له‌به‌رده‌م تپارکی ئۆڵ ساینت، نزیك مانچسته‌ر ئه‌کادیمی یه‌وه‌ ڕێك ده‌خات تاوه‌کو داره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ پیکادڵی گاردن.
 
 ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، داوا له‌سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و ده‌وروبه‌ری ده‌کات، به‌شداریه‌کی گه‌رم بکه‌ن.
 
 ئه‌مه‌ش ناونیشانی جێگاکه‌یه‌:
 
 All Saint Park, Oxford Rd, Manchester, M15 6HB
---------------------------------------------------------------
ئاگاداری... ئاگاداری... ئاگاداری

 
 ئاگاداری سەرجەم کوردانی وڵاتی نەرویج دەکەین کە "کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج" هەستاوە بە سازدانی خۆپیشاندانێک بۆ بەردەم دامەزراوە بەرپرسەکان لە وڵاتی نەرویجدا و باڵوێزخانەی دەوڵەتەکانی دونیا لە ئۆسلۆی پایتەخت و بەتایبەت باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم خۆپیشاندانە بۆ پشتیوانیە لەخواستی خەڵکی کوردستان و خۆپیشاندان و چالاکیە مەدەنی و ئاشتیخوازانەکەیان کە لەڕۆژی 17ی فیبرایەری 2011 وەک ڕاپەڕینێکی سپی هەڵگیرساوە.
 
 لەم چالاکیەدا دەمانەوێت تێکڕای ناوەندی دەسەڵات و ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و مەدەنیەکانی وڵاتی نەرویج ئاگادار بکەین لەو چەوساندنەوە و ناعەدالەت و تیرۆرەی لەکوردستاندا بەڕێوە دەچێت لەدژی دەنگی خەڵک و ڕاگەیاندنی ئازادی خەڵکی کوردستان، بۆیە بەشداریکردنتان نیشانەی بێگومانی دڵسۆزی و بەتنگەوەهاتنتانە بۆ خەڵکی کوردستان و خواستە ڕەواکانیان

 سەرکەوتوو بێت خواستەکانی خەڵکی سڤیل و هاوڵاتیانی کوردستان
  
 کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج
   
 شوێنی کۆبوونەوە مەیدانی کرێکاران کاتژمێر 2:30 پاش نیوەڕۆ بۆ 5:00 لەبەرواری 25/02/2011 ڕۆژی هەینی. Youngstorget 11, 0181 Oslo
 
 بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه‌:
 
 
 
 
 93821235(47+)
 
 41342878(47+)
 
 40991395(47+)
 
 



----------------------------------------------------

بەڵێ  بۆ پشتگیرى لە داوا ڕەواكانى جەماوەر بەشێوەیەكى هێمنانە و نا  بۆ بەكارهێنانى توندوتیژى


     لاى هەموان ئاشكرایە كە دیاردەكانى گەندەڵى و بێ كارى و ناعەدالەتى كۆمەڵایەتى و بەهەدەردانى سەروەت و سامانى میللەت و هەوڵدان بۆ بەرتەسككردنەوەى پانتایى دیموكراسیەت و ئازادیەكان .. هۆكارى سەرەكى بوون بۆ تەقینەوە و هەڵایسانى خۆپیشاندان و ناڕەزایى دەربڕینى جەماوەرى گەلەكەمان لە شارى سلێمانى و شاروشارۆچكەكانى ترى كوردستان  لە 17/ 2/ 2011دا.بەشێوەیەكى هێمنانە و یاساییانە داواكارى سەرجەم چین و توێژەكانیان بەرزكردبۆوە.
     بەڵام بەداخ و كەسەرێكى گەورەوە لەبەرامبەر سەرەتایترین مافەكانى مرۆڤدا لە ئازادى ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و ناڕەزایى ئاشتیانەدا , بە ترساندن و تەقەو گولە وەڵامى شەقامى ناڕەزاى خەڵكیان دایەوە و بوە مایەى شەهیدكردن و برینداركردنى ژمارەیەك لە گەنجان و لاوانى خوێنگەرم و دڵسۆزى شارى سلێمانى خۆشەویست.
     هەربۆیە ئێمە وەك یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان و نمایندەى توێژێكى گرنگى كۆمەڵگاكەمان  دەنگى خۆمان و پشتگیرى تەواوى خۆمان دوپات دەكەینەوە بۆ داواكاریە ڕەواكانى میللەتەكەمان  بەمەرجێك بەشێوەیەكى هێمنانە و شارستانیانە بێت ودووربێت لە بەكارهێنانى توندوتیژى و دیاردەكانى هەڵكوتانە سەر بارەگا حیزبى و حكومیەكان و ماڵى گشتى هاوڵاتیان, لەهەمان كاتیشدا بەوپەڕى توندیەوە  بەكارهێنانى چەك و گولە مەحكوم و ئیدانە دەكەین وئەركى هەموو لایەكمانە كە ڕۆڵەكانمان فێرى ڕێزگرتنى زیاترى كۆمەڵانى خەڵك و دڵسۆزى نیشیمان بكەین نەك بە توندو تیژى و چەك ئاشنایان بكەین چونكە هەموان ڕۆڵەى ئەم گەلەین و كەسمان دوژمنى یەكترى نین.
     لەكۆتایدا داواكارین كە یاسا سەروەر بێت و بكوژان ڕادەستى عەدالەت بكرێن و خوێنى شەهید و بریندارەكان بەفیڕۆ نەڕوات و سەرى ڕێز و نەوازشیش دادەنەوێنین بۆ شەهیدە جوانەمەرگەكان  و بریندارە سەربەرزەكانمان.
 
  كۆمیتەى باڵاى یەكێتى ئەندازیارانى كوردستان سلێمانى
   21/2/2011
--------------------------------------------------------------

د.عه‌لی قه‌ره‌داغی بۆ گه‌نجان: له‌گه‌ڵتانم

 "پیویستە بەرپرسان بزانن جیهان گۆڕاوەو هیچ شتێک نەماوە لەگەنجان بشاردرێتەوە"
 
 ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
 
 الحمد لله رب العالمین والعاقبە للمتقین ولا عدوان إلا علی‌ الچالمین والێلاە والسلام علی‌ المبعوپ رحمە للعالمین وعلی‌ ێ‌له وڤحبه اجمعین
 
 لەنزیکەوە چاودێری‌ خۆپیشاندانەکانی‌ ئەم دواییەی‌ سنوری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ دەکەم و زۆر نیگەران بووم بەو رووداوانەی‌ لەکوشتنی‌ چەند گەنجێک و برینداربونی‌ دەیانی‌ تر و زیان گەیاندن بەهەندێک شوێنی‌ تر ڕوویدا.   لەم روانگەیەوە لەئاستی‌ هەست کردن بە بەرپرسیارێتی‌ خۆم بەرامبەر بەگەلەکەم دەمەوێت لەرووی‌ ئامۆژگارییەوە دوو پەیام ئاڕاستە بکەم، یەکەمیان بۆ بەرپرسان و ئەو تریان بۆ گەنجانی‌ خۆپیشاندەر.
 
 پەیامی‌ یەکەمم بۆبەرپرسان:-
 
 پێویستە بەر پرسان لەکوردستان بزانن کەجیهان گۆڕاوە، ئیتر هیچ شتێک نەماوە کەلەگەنجان بشاردرێتەوە لە سامان ودارایی‌ و جۆرەها شتی‌ تر، ئێستا شتێک نەماوە کەگەنجان لێی‌ بترسن، ئەویش بەهۆی‌ ئازادی‌ و تەکنیکی‌ راگەیاندنی‌ هاوچەرخ و پێشکەوتوو، گەنجان دەیانەوێت بەهرەمەند بن لەئەو سەروەت و سامانەی‌ کە لەوڵاتەکەیاندا هەیە و بەشداربن لەچۆنیەتی‌ بەڕێوەبردنیدا، لەبەرئەوەی‌ من داوا لەبەرپرسان دەکەم کەبەوپەڕی‌ رێز و خۆشەویستیەوە گوێ بۆ داواکارییەکانی‌ گەنجان بگرن و بەوپەڕی‌ جدیەوە بۆیان جێبەجێ بکەن، هەروەها داوا لەبەرپرسان دەکەم کەپلانێکی‌ ستراتیجی‌ ورد دابڕێژن بۆ چارەسەری‌ ئەو بارودۆخەی‌ کەهەیە بەم شێوەیەیی‌ خوارەوە:-
 
 1- چارەسەرکردنی‌ گەندەڵی‌ بەهەموو دەنگ و شێوەکانی‌ و کۆتایی‌ هێنان بەدەست وەردان لە کاروباری‌ حکومەت لە لایەن حیزبەکانەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی‌ سامانی‌ گەل بۆ گەل بێت و بەشێوەیەکی‌ دادپەروەرانەش بەسەر خەڵکدا دابەشبکرێت.
 
 2- دانانی‌ پلانێکی‌ ستراتیجی‌ و قۆناغبەندی‌ بۆ گەشەپێدانێکی‌ سەرتاپاگیری‌، ئەمەش بۆ ئەوەی‌ پلانی‌ راپەڕینێکی‌ پیشەسازی‌ و کشتوکاڵی‌ و بازرگانی‌ و گەشت و گوزاری‌ دەست پێ بکەین ، بۆ پێش خستنی‌ کوردستان و، دابین کردنی‌ خۆش گوزەرانی‌ بۆ هەموو تاکەکانی‌ کۆمەڵگەکەمان.
 
 3- جیاکردنەوەی‌ تەواوی‌ هەرسێ دەسەڵاتەکانی‌ یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری‌، هەروەها بنیات نانی‌ دەسەڵاتی‌ راگەیاندنی‌ ئازادو سەربەخۆ.
 
 4- کەڵک وەرگرتن لەهەموو توانا زانستیەکان و ئەزمونە سەرکەوتوەکان ، بۆ ئەوەی‌ کوردستان بکەینە مێرگی‌ ئارامی‌و ئاسایشو گەشەپێدان و پێشکەوتن. هەروەها بۆ ئەوەی‌ کوردستان بکەینە ئەزمونێک کەخەڵکی‌ تر چاوی‌ لێ بکات لەهەموو بوارێکدا.
 
 پەیامی‌ دووەمم بۆ گەنجان:
 
 من پشتیوانی‌ لەداوا رەواکانتان دەکەم، لەگەڵتاندام لەخۆپیشاندان بەشێوەی‌ ئاشتیانە و مەدەنیانە و شارستانیانە. خۆپیشاندان مافێکی‌ شەرعی‌ و رێگەپێدراوە. بەڵکو جۆرێکە لەبانگەواز و فەرمان کردن بەچاکە ، بەمەرجێک لەچوارچێوەی‌ ئاشتیانە دەرنەچێت.
 
 بەڵام داواشتان لێ دەکەم کە ئێوە پێشەنگ بن لەرێپێوانێکی‌ شارستانیانەدا، پارێزگاری‌ لەئاسایشی‌ کۆمەڵایەتی‌ و پارێزگاری‌ لەموڵک و سامانی‌ گشتی‌ و تایبەتی‌ بکەن.
 
 هەروەها هەردوولا لەدەسەڵات و خۆپیشاندەران ئاگادار دەکەمەوە. کەخۆیان لەتوندوتیژی‌ و رشتنی‌ خوێنی‌ یەکتر بپارێزن. چونکە مەترسیدارترین شت لەئیسلامدا رشتنی‌ خوێنی‌ کەسێکە بەناهەق. لەئیسلامدا مرۆڤ بەنرخترین شتە لەبونەوەردا، کوشتنی‌ مسوڵمانێک لەلای‌ خوای‌ گەورە گەورەترە لەتێکدانی‌ کەعبەی‌ پیرۆز. خوای‌ گەورە دەفەرموێت{مَن قَتَڵ نَفْسًا بِغَیْڕ نَفْسٍ اوْ فَسَادٍ فِی الارچِ فَکَانَمَا قَتَڵ النَاسَ جَمِیعًا } (32) سورە المائدە
 
 واتە هەرکەسێک بەناهەق کەسێک بکوژێت یان گەندەڵی‌ لەسەر زەویدا بڵاوبکاتەوە وەک ئەوە وایە هەموو دانیشتوانی‌ سەر زەوی‌ کوشتبێت.
 
 هەروەها دەفەرموێت:{ۆمَن ێقْتُلْ مُۆْمِنًا مُتَعَمِدًا فَجَزَێ‌ۆُهُ جَهَنَمُ خَالِدًا فِیهَا ۆغَچبَ اللهُ عَڵیْهِ ۆڵعَنَهُ ۆاعَدَ ڵهُ عَژابًا عَچیمًا} (93) سورە النسا‌و
 
 هەروەها پێغەمبەری‌ خوا لەفەرمودەیەکدا دەفەرموێت (لەناو چونی‌ هەموو جیهان بەلای‌ خواوە ئاسانترە لەوەی‌ خوێنی‌ کەسێکی‌ مسوڵمان بڕێژیت).
 
 لەکۆتایدا داوا لەهەموو لایەک دەکەم کەپارێزگاری‌ لەئەو دەستکەوتانە بکەن کەگەلی‌ کوردمان لەهەرێمی‌ کوردستان بەدەستی‌ هێناوە. پارێزگاری‌ کردن لەم دەستکەوتانە و بەرەوپێش بردنیان ئەرک و بەرپرسیارێتی‌ هەموو لایەکە، هەروەها گوێ پێنەدان و زیان گەیاندن پێیان مەترسیە بۆ ئایندەیی‌ هەمومان.
 
 لەبەرئەوە داوا لەگەنجانو بەرپرسان دەکەم کەگفتوگۆیەکی‌ جدی‌ و بنیاتنەر ئەنجام بدەن، چونکە تەنها گفتوگۆ و لەیەکتر تێگەیشتنی‌ شارستانیانە رێگەی‌ چارەسەری‌ گرفت و کێشەکانە، لەم رێگەیەشەوە دەتوانین قەیرانەکان چارەسەر بکەینو بگەینە ئەو ئامانجانەی‌ کەخزمەت بەگەلی‌ کوردمان دەکات لەئێستاو ئایندەدا.
 
 داوا لەخوای‌ گەورە دەکەم کەگەلی‌ کوردمان بپارێزێت لەهەموو ناخۆشی‌ و قەیران و بەڵایەک و خۆشی‌ و ئارامی‌ بگەڕێنێتەوە بۆ گشت لایەک و پشتیوانتان بێت بۆ گرتنەبەری‌ رێگەی‌ بەدەستهێنانی‌ چاکسازی‌ و خۆشگوزەرانی‌ و گێڕانەوەی‌ سەربەرزی‌و کەرامەت بۆ گەلی‌ کوردمان لە هەرێمی‌ کوردستان.
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە
  برای‌ دڵسۆزتان
 
 پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی‌ قەرەداغی‌
 
 23/2/2011
 -------------------------------------------------------
 
بەیاننامەی كۆمەڵێك گەنجی قوتابیو خوێندكاری زانكۆو نوسەرو ڕۆژنامەنوسو چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی شاری هەولێر بۆ پەرلەمانی كوردستان!
 بەڕێز سەرۆكایەتی پەرلەمانیو یەكە بەیەكەی ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانی كوردستان، تكایە لەئاستی بەرپرسیارێتی ویژدانیو ئەخلاقیو ئینسانی خۆتاندابنو ڕێگربن لەو ئاگرەی كەخەریكە لەئەنجامی پشتگوێخستنی داخوازییەكانی خەڵكو گوێنەگرتنی دەستەڵاتەوە لەوڵاتەكەماندا دەكەوێتەوە، بەڕێزان ئێوە شاهێدن كە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 5شەممە 17/2/2011 دووای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانە لەشاری سلێمانیو تەواوبوونی ئەو كۆبوونەوە لە مەیدانی سەرای ئەو شارە،ئاراستەی كۆبوونەوەكە بەرەو لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بەخۆپیشاندان دەگۆڕێتو لەئەنجامی وەڵامدانەوەی چەكدارییانەی پاسەوانەكانی ئەو بارەگا حیزبییەشەوە، چەندین بریندارو قوربانی دەكەوێتەوە، ئێمە لای خۆمانەوە وەكو كۆمەڵێك گەنجی قوتابیو خوێندكاری زانكۆو نوسەرو ڕۆژنامەنوسو چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی لەشاری هەولێر، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ سەرجەم ئەو دەنگانەی كە داوای چاكسازی ئیداریو چاككردنی باری ژیانی خەڵكیو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاترو لەسەروهەمووشیانەوە گوێگرتن بۆ ڕای شەقام دەكەن.
 بەڕێز سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانو یەكە بەیەكەی ئەندامە بەڕێزەكان، بەناوی گەلەوە، لەپایتەختی وڵاتەوە، لەو شوێنەی كە هەریەكە لەدامەزراوەكانی پەرلەمانی كوردستانو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە، داواتان لێ دەكەین پەرلەمانی كوردستان بەئەركی ویژدانیو ئەخلاقی خۆی هەڵبستێتو لەئاستی ئەو متمانەیەدا بێت كە گەل لەسندوقەكانی هەڵبژاردن پێی بەخشییەوە، تكایە ئەگەر خۆتان بەنوێنەری ڕاستەقینەی گەل دەزانن داواتان لێدەكەین كە:
 1- لەو دانیشتنە نائاساییانەی پەرلەماندا كە سازدەكرێت، بڕیار بدات كە هەریەكە لەدامەزراوە سەربازیو چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان بەحیزبیو دەوڵەتییەوە، ناچار بكات بەوەی چەكەكانیان دژ بە ناڕەزاییەتییەكانی شەقام بەكار نەهێنن.
 2- داوا دەكەین پەرلەمانی كوردستان سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت ناچار بكات بە ئەنجامدانی هەرچی بەپەلەی چاكسازی بەتایبەت ئەوانەیان كە كەمترین كاتیان دەوێت بۆ جێبەجێ كردنو بەڵێندان بۆ جێبەجێ كردنی تەواوی خواستەكانی تری خەڵكی تووڕەو ناڕازی هەرێمی كوردستان.
 3- داوا ئەو لیژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە پەرلەمان كوردستان پێكی هێناوە، لەكەسانی بێلایەنو ڕاستگۆ بن، تاوەكو تەقەكەران بدرێن بەدادگا ئەگەر بەهەر هۆكارێك دەستڕێژی بەقەستی كوشتیان لەخەڵكی خۆپیشاندەری شاری سلێمانی كردووە، چونكە ئێمە پێمان وایە شكانی شوشەی باڵەخانەیەكی حیزبیو سیاسیو چەكداری هیچ پاساو نیە بۆ كوشتو كوشتاری خەڵكی ناڕازیو توڕەی كوردستانو شكاندنی شوشەی باڵەخانەكانمان لە ڕژانی خوێنی ڕۆڵەكانی ئەم وڵاتە پێ گرنگترو بەبایەخترە.
 4- داوا دەكەین بەهەر ڕێگەیەك بووە پەرلەمانی كوردستان فشار بخاتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان تاوەكو ڕوونكردنەوەی پێویست بدات بەخەڵكی كوردستان لەسەر ئەوەی پاسەوانانی یەكێك لەئۆرگانەكانی دەست ڕێژی ڕاستەوخۆیان لەخەڵكی خۆپیشاندەر كردووەو سەرباری بوونی هێزی پۆلیسو ئاسایشی شارەكەش، ئەو حیزبە هەڵساوە بەناردنی هێزە چەكدارەكانی خۆی بۆ سەر ئەو شارە، كە بەبۆچوونی ئێمە ئەمە ئەوەندەی هێمای سەركوتكردنی دەگەیەنێت نیوهێندە بۆ پارێزگاری كردن نەبووە لەبارەگاو شوێنە حیزبییەكان.
 5- لەبەر ئەوەی دووئیدارەیی بەزەقی هەستی پێدەكرێت، داوا دەكەین بەهەر ڕێگەیەك بووە، پەرلەمانی كوردستان فشار بخاتە سەر بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو ڕوون كردنەوەی پێویستیان لێ وەربگرێت لەسەر ئەوەی كە لەناوچەی ژێردەستەڵاتی حیزبەكەیاندا گرژی سەری هەڵداوەو فەرمانی جوڵەپێكردنی سەرجەم دەزگا سەربازییە دەوڵەتیو حیزبییەكان دراوە.
 6- داوا دەكەین پەرلەمانی كوردستان وەك نوێنەری خەڵكی ئەم هەرێمە، بۆ هاوڵاتیەكانی خۆی ڕوون بكاتەوە كە ئایا ئەو كەسو لایەنە كێیە كە فەرمانی تەقەكردنی داوە بەچەكدارەكانی ئەم وڵاتە كە بەو جۆرە دەستڕێژی گوللە لەهاوڵاتیەكانی خۆیان بكەنو بێ ڕەحمانە منداڵو مێردمنداڵی شارێك داركاری بكەن.
 7- داوا دەكەین پەرلەمانی كوردستان لێكۆڵینەوەی جدی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانو هەریەكە لەدەزگاكانی پۆلیسو ئاسایشو فریاگوزاری بكات كە هۆكار چییە نەیان توانیوە ڕێگری بكەن لەهەڵكوتانە سەر بارەگای هەر یەكە لەپارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانیو سوتاندنی بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر! لەبەر ئەوە پێویستە پەرلەمانی كوردستان لێپێچینەوە لەهەر یەك لەوەزیری ناوخۆو هەردوو بەڕێوبەری دەزگاكانی ئاسایشی سلێمانیو هەولێر بكات.
 8- داوا دەكەین بەهەر ڕێگەیەك بووە پەرلەمانی كوردستان فشار بخاتە سەر یەكێتی نیشتمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستان، تاوەكو ڕێگە بە میدیاكانیان نەدەن ناڕەزایەتییەكانی خەڵك بە(ئاژەوەگێڕ) وەسف بكەن، چونكە ئەوە هێندەی تر توڕەییەكانی شەقام زیاد دەكاتو بەتێكچوونی باری ئارامی كوردستانیش هیچ كەسولایەنێكمان سودمەندنین، ئێمە پێمان وایە ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامەكاندا ڕوودەدەن دەرئەنجامی كەڵەكەبوونی ئەو ناڕەزایەتییانەی میللەتە كە بەداخەوە تا ئێستا بەپێی پێویست گوێی بۆ نەگیراوە، بۆیە بەگونجاویشی دەزانین سەرجەم میدیاكان دەستەواژەی (خۆپیشاندان) لەبری(ئاژاوەگێڕ) بەكار بهێنن.
 9- لەهەر وڵاتێكی دیموكراسی دنیادا ئەگەر دۆخی وڵات بەرەو گرژی بڕوات، سەرۆكی وڵات لەهەرشوێنێكی دنیا بێت بەپەلە دەگەڕێـتەوە وڵاتەكەیو هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكە دەدات، بۆیە لەڕێی پەرلەمانی كوردستانەوە داوا دەكەین هەرچی زووە سەرۆكی هەرێم لە گەشتەكەی بگەڕێتەوەو بەو پێیەی بەرپرسی باڵای هێزە چەكدارەكانی هەرێمە، فەرمانی پێویست بدات بە هێزە چەكدارەكانی وڵات كە لەئەگەری هەرگرژییەكدا چەك بەكار نەهێنن.
 10- ئێمە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو كەسو لایەنانەی كە داوای چاكسازی ئیداریو نەهێشتنی گەندەڵیو بێدادی كۆمەڵایەتی دەكەنو داواش لەپەرلەمانی كوردستان دەكەین كە بڕیاری خێراو بەپەلە بدات بەسەر حكومەتدا كە گوێ بۆ داخوازییەكانی شەقام بگرێت، تا بەپێچەوانەوە متمانەی خۆیشی نەكوتووەتە ژێر پرسیارەوە.
 11- گوێنەدان بەم داواكارییەمان ناچاری خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیو مانگرتنمان دەكاتەوە.
 
 كۆمەڵێك گەنجی قوتابیو خوێندكارو نوسەرو ڕۆژنامەنوسو چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی شاری هەولێر.
 22/2/2011
 هەولێر
 ناوەكان:
 1- بیار ڕەشید عارف كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 2- بورهان حەمە غەریب كۆلێژی زمان بەشی فەرەنسی
 3- جێمس چینی كۆلێژی هونەرە جوانەكان
 4- ڕابەر فاریق شاعیر
 5- ڕێبین فەتاح ڕۆژنامەنوس
 6- بەرزان عەلی حەمە ڕۆژنامەنوس
 7- هەڤاڵ نەژاد ڕۆژنامەنوسو چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
 8- ڕەوەز یاسین قادر كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 9- هونەر ئەحمەد سالار كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 10- هاوبیر عەلی كۆلێژی زمان بەشی فەرەنسی
 11- جوانڕۆ بەختیار كۆلێژی زمان بەشی فەرەنسی
 12- شاد ڕەشید عارف كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 13- عەلی حەمەساڵح ڕۆژنامەنوس
 14- مەحمود یاسین كوردی ڕۆژنامەنوس
 15- كەمال چۆمانی ڕۆژنامەنوس
 16-  یادی هاشم كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 17- ئالان ساحێبقران ڕۆژنامەنوس
 18- هاوكار شێخە كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 19 - سعود هاشم ڕۆژنامەنوس
 20-  سابات حەمید مەجید كۆلێژی هونەرەجوانەكان
 21- ڕەنجە حەمە جەزا كۆلێژی ئاداب بەشی فەلسەفە
 22- هێمن فەرید چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
 23-  هەنگاو هاشم ڕۆژنامەنوس
 24- هێمن مەلازادە سەرۆكی ڕێكخراوی ڕا بۆ پرسە نەتەوەییەكان
 25- سەنگەر حسێن ڕۆژنامەنوس
 26- شكار ئەحمەد ڕۆژنامەنوس
 27-  ئاڤان فارس جاف ڕۆژنامەنوس و قوتابی زانكۆ
 28- مەهدی ئەبوبەكر ڕۆژنامەنوس
 29- رێبین ڕەسوڵ نوسەرو چالاكوانی مەدەنی
 30- ئیبراهیم عەلی ڕۆژنامەنوس
 31- عیسا خدر ڕۆژنامەنوس
 32- سەعید محەمەد خدر توێەری كۆمەڵایەتی
 33-فواد خەتات قوتابی زانكۆ
 34-مەهدی شەعبان محەمەد ڕۆژنامەنوس
 35-شیروان یاسین ڕەمەزان قوتابی زانكۆ
 36- ڕامیار سیراجەدین قوتابی زانكۆ
 37- دڵشاد هەرتەلى ڕۆژنامەنووس و قوتابی زانكۆ
 هەركەسو لایەنێك پشتگیری دەكات ناوی خۆی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلانەی خوارەوە تاوەكو بیخەینە ڕیزی ناوەكانەوە، هەر تێبینییەكیشتان هەیە دەتوانن بەیاننامەكە دەوڵەمەندتر بكەن.
 [email protected]   
 [email protected]
 -------------------------------------------------------------

به‌یاننامەی رێکخراوی سەوزی ئەوروپی کوردستانی بۆ رایی گشتی

 ئەڤە ماوێ دوو هەیڤانە دبەرچاڤێ هەمی دنیایێ دا نەرازیبون دبەرامبەر سیستەمێن گەندەل و زولمدار تێتە کرن ، چریسکا ڤێ شورەشێ ل تونسێ سەرهەلدا ب خوسوتنا (محمد بو عزیزی) ئو بو ئەگەرێ سەرهەلدانەکا سەرانسەری ل تونسێ . بەلێ ل دەمەکێ کورت گەهشتە میسر و یەمەن و بەحرین و لیبیا و جزائر و عیراق و گەلەک ولاتێن دی  .
 ل دەمێ ئەم ب چاڤەکێ هویر بەرێخوبدەینە ڤان خۆپێشاندانا ‌دێ بینین کو دەست پێک ب دروشمێ پەیداکرنا خزمەت گوزاریای یە، و چەند داخازیێن دیێت بچیک ژ لایێ خۆپێشاندەراڤە تێنە داخازکرن بەلێ بەرسڤا دەست هەلاتدارا نە گوهداریە و وەسف کرنا خۆپێشاندەرا ب تێکدەرو فەوزەوی و دەستێن خارجی  ل پشدانە. ئەگەرێ تورەبونا جەماوەری د بیتە ئەگەرێ هندێ ئێک سەر ئارمانجێت خۆپێشاندەرا دهێنە گوهرین ئو دبنە جاکسازی و نەهێلانا گەندەلیێ ، ئەگەر هات و نە گوهداری یا بەردەوام بو ژ لایێ حکومەتا هەرێمێڤە و پارتێن دەستهەلاتدارڤە دێ توندو تیژی زێدەتر لێ هێت ئو دێ داخازیێن جەماواری دێ بنە گۆهرینا رژێمێ ئو هولوەشاندنا حکومەت و پەرلەمانی . بەلێ وەکو مە دیار کری ئەڤ سەرهەلدانا ب سێ قوناغا ب رێڤەدجن وە مللەتی مە نوکە داخازیێن وان د قوناغا دووێ دانە ئەگەر بەرسڤ نەبیت ئو جارەسەری نە بیت دێ مە بەرەڤ قوناغا سێ بەت ئو دێ بیتە کارەساتەکا مەزن ل سەر گەلێ مەیێ ماندیبوێ.
 مللەتێ مەژی وە جەماوەرێ سلیمانییا خوشەویست ب تایبت وەکی هەمی مللەتێن باكورێ افریقیا و ولاتێن روژهەلاتا ناڤین سەرێ خو هەلداو هەست ب ڤێ ناعەدالەتیێ و گەندەلیێ و مەحسوبیەت و تێکەل کرنا کارێ حزبی د ناڤ دام و دەزگەهێن میریدا کریە ، وە نەرێزگرتن بەرامبەر رێکخراوێن کومەلگەها مەدەنی و ئوپۆزسیونێ و قەلەمێن ئازاد و کەسانێن نیشتمان پەرورەر.
 لرێکەفتی 17.02.2011جەماوەرێ خوشتڤیێ (سلیمانیێ) برێکا جەند رێکخراوێن کومەلگەها مەدەنی ڤە خوپیشاندانەکا ئاشتیانە ئو یا مولەت وەرگرتی ئان کو (مجاز) ژ لایێ حکومەتێڤە ل گورەپانا سەرەکیا سلێمانیێ خۆپێشاندنەک ئەنجام دا ، پشتی ب دوماهیک هاتنا خۆپیشاندانێ هندەک ژ خۆپیشاندەرا بەرەڤ بارەگای لقا 4 یا پارتی دیموکراتی کوردستان ڤە چون ئو دەست هاڤێتە بەر بارنکرنا پارەگایێ لقا 4 یا پارتی ، بەلێ بەداخەوە چەکدارێن لقا 4 بەرسڤا خوپێشاندەرا دا ب گولێن تڤەنگا ئو بو ئەگەرێ کوشتن و برندارکرنا پتر ژ 50 هاولاتیێن سڤیل وە ئەڤ ریدانە یاهاتیە ڤیدیو کرن و یا ئاشکرایە . ئەڤە بو روژا پێنجێ یە ئو پێشێلکاری د بەردەوامن بەرامبەر جەماوەرێ سڤیل ژ لایێ چەکدارێن میریڤە و لێدانا روژنامەڤاناو سوتنا کەنالەکێ تلەفزیونیێ بێلایەن (نالیا) .
 ئەم وەکو رێکخراوا سەوزا ئەوروپی ـ کوردستانی دژی هەر توندو تیژییەکێنە چ ژلایێ جەماوەری ڤەبیت ئان ژ لایێ هێزێن دەست هەلات دارڤەبیت ئو دڤێت هەمی لایەک پاراستنا دام و دەزگەهـ و بارەگایێن پارت و لایەنێن سیاسی و ملک و مالێن خەلکێن سڤیل بکەن . هەر وەسا ئەم ڤێ رەفتارێ مەحکوم دکەین کو بەرسڤا خۆپێشاندەرا ب گوللێن تڤەنگابهێتە دان . دڤێت رێز ل داخازێن جەماوەری بهێتە گرتن . ئو ئەو کەسانێن توندو تیژی و چەک ب کار ئینای بهێنە دادگا کرن .
  ئەم وەکو رێکخراوا سەوزا ئەوروپی ـ کوردستانی دگەل وان داخازاداینە کو چارەیەک بو بێکارا هەبیت وە دادپەروەری هەبیت ل موچەیەدا و محسوبیەت نەمینیت و رێز ل قەلەم و روژنامێن ئازاد و رێکخراوێن گوملگەها مەدەنی یێن ‌بێ لایەن بهێتە گرتن . هەروەسا بو جارا گەلەکێ داخازێ ژ پەرلەمان و سەروکێ هەرێمێ د کەین هەردوو وەزارەتێن هاتینە لادان (وزارەتا ژینگەهێ ـ وزارەتا مافی مروڤ) بهێنە زڤراندن ئو بکەڤنە کاری و ئەکتیڤ کرن ژ کەسانێن پسپور ئو شەهرەزا نە ل سەر ئەساسێ مەحسوبییەت و حزباتیێ.
 رێکخراوا سەوزا ئەوروپی ـ کوردستانی
 ----- ----------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە