کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك لەگوندێكى سوتماكى سەردەمى ئەنفالەوە بۆبەرپرسەكانى ئەم نیشتمانە

Monday, 01/04/2013, 12:00






هە مووساڵێك لە یادى هەڵەبجەو ئەنفالدا كەدوولەناسنامەگرنگەكانى نەتەوەكەمانن بازرگانە سیاسەكان. هەڵەبجەو گەرمیان دەكەنە گۆڕپانى فرمێسكى درۆ،دەیكەنە شانۆى بوكەڵەدرۆینەكان لافاوێك بەڵێن ولەشكرێك لەدرۆپێشكەشى كەسوكارى ئەو قوربانیانە دەكەن نازانم چۆن توشى ئیحراج بون نایەن بە بێ ئەوەى تەنها بتوانن هیچ لەوانە جێ بەجێ بكەن !بەڵێنى موچە زیاد كردن وە بەڵێنى پێدانى شوێنى نیشتەجێ كردن كەمافی سەرەتاى هەمو تاكێكى ئەم نیشتمانەیەبەڵێنى گەورە گەورەى تریش كەچى هێشتا لەناو ئەم زەویەى كەناوى كوردستانەلەژێرهەربستە خاكێكیدالەپەناى هەر بەردێك دا بگەڕێیت ڕوفات وجەستەى بە جێماوى شە هیدێك دەدۆزیتەوە مایەى شەرمە بۆ بازرگانە سیاسیەكان كەلەماوەى بیست ساڵى دەسەڵاتى كوردیدا نەیتوانیوە جاشێك یان موستە شارێك بێنێتە بەردەم دادگاو تۆڵەى شەهیدەكانى خویشى لێبكاتەوە كەدەستیان بەخوێنى دەیان پۆل و شانەو كەرت و هاووڵاتیانى گوندە ئەنفال كراوە كان سورە سەرەڕاى هەبونى دەیان بەڵگەلەسەریان كەسوكارى شەهیدان لایەق وەموستەحەقى ئەوەن لانى كەم سەردانى گۆڕی ئازیزانیان بكەن كە هێشتا لەگۆڕە بەكۆمەڵەكاندا نێژراون!
ڕوفاتى پیرۆزیان دەرنەهێنراوەتەوە بەڵام دە سەڵات مێشێك میوانى نیەو نەیتوانى وە لە ئاست گەورەى ئەو قوربانیانەدا بەردێك لەسەربەردێك دابنێتبۆ؟وەڵامەكەلەلاىخۆیانەئەوەىكراوەتائێستابەهەوڵوەماندووبونى خەڵكانێكى دڵسۆز زیاترنیەكەبەپەنجە كانى دەست دەژمێر درێن وە یان یەك بۆدوو ڕێخراوى وەك (چاك)،تا ئێستا هیچ بەرپرسێكى سیاسی ئەم دەسەڵاتە نەی توانیوە موچەى مانگێكى خۆى بكاتە دیارى بۆمنداڵێكى ئەنفال،یان منداڵێكى قوربانى هەڵەبجە كەچى بەدەیان وەسەدان دەفتەرەدۆلارو چەفتەپارە بەناوى ئەوانەوە خوراوەو كەسیش نەیتوانى وە ناویشى بەرێت! ئەم دەسەڵاتە سیاسیە نەیتوانیوە سەنتەرێكى توێژینەوەى دەرونى لەلانكى ڕوداوەكاندا بكاتەوەبۆئەوانەى كە ساڵانێكە گرفتارى نەخۆشى دەرونى بون وەنەیتوانیوە ئاوڕێك لەو هەمو قوربانیە بداتەوە كەتوشى نەخۆشى بون بە هۆى ئەو ڕوداوانەوە كە سوكاریان هەمووبوەتە قوربانى بێكەس لەخانویەكى قوراویدا ژیان دەگوزەرێنن، كە چى بازرگانە سیاسیەكان خۆیان لە ڤێلاى ئاخر مۆدێلدا دەژین ولەناو سەیارەى ئاخرمۆدێلدا هاتوچۆدەكەن! دەچنە شوێنى كارە كانیان منداڵى بازرگانە سیاسیە كان لە قوتابخانەى نمونەى و لە زانكۆى ئەهلیدا كام كۆلێج زۆر بەرزە دەخوێنن لەگەڵ دەرچونیشیدا دەكرێتەمودیرعام یان بەرپرسێك كەچى منداڵێكى كەسوكارى قوربانیان لە قوتابخانەیەكى قوڕاویداو لەزانكۆیەكى وەك زانكۆى بەغدادا ناچارە درێژە بەخوێندن بدات كە خوێندنیش تەواو دەكات دەبێت بۆخۆى لەماڵەوە دابنیشێت یان ڕەولەبازاڕ بكات بۆئەوەى كارێكى دەست بكەوێت ئەگەر هەبێت ئایا ئەم ناعەدالەتى و پاشا گەردانیە چەند ساڵى ترى دەوێت تاوەكو ئێمەى خەڵكى كوردستان لەدەست قاچاغ چیە كانى نەوتو بازرگانە سیاسیە كان قوتارمان ببێت كەزیاتر لە (20)ساڵە ئەم بازرگانانەى وڵاتى ئێمە بە چەپ و بەڕاستدا لوشى دەدەن داهاتى خەڵكى كوردستان بەتایبەت پارەى ئەو نەوتەى كە دەرى دە هێنن ساڵانە بەدەیان تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت كە چى ئەم سیاسیە بێ پلانانەى ئێمە نەیان توانیوە گوندێك بەڕێكو پێكى و بەشێوەیەكى مۆدرێن ئاوەدان بكەنەوەتائێستاش بەهۆى ڕودانى قوتابخانە كانمانەوە جاربەجارێك یەك لەدوایەك گوێمان بەشە هید بونى قوربانیەكى قوتابی دەزرنگێتەوە توشى ڕاوەستانمان دەكات بەسوتانى بەشە ناو خۆیەك قوربانیەك و دوان توشى شڵەژانمان دەكەن ناتوانن كارگەیەك لەگوندەكاندابكەنەوە وابكەن خەڵكى گوندەكان ناچار بە چۆڵ كردنى گوندە كان نەبنەوە كەسەر دەمانێك ئەگەر گوندیە كان نەبونایە ئەمان لەبرسا دەمردن بەلێفەو ڕایەخى گوندیە كان نەبوایە لە سەرماڕەق هەڵدە هاتن ئێستا خێرە هەموویتان بیر چوەتەوە ؟خێرە وا لە هەموو یادێكى ئەنفال وە هەڵە بجەدا دێن وە فرمێسكى درۆى بۆ خەڵك هەڵدە ڕێژن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە