کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابی سەرۆکی دزان یاخوا بەملی شکاو بێیتەوە.

Friday, 27/03/2009, 12:00


لەبەر ئەوەی تۆیەك کە هەتا ئێستا جگە لە زیان و ماڵوێرانی چ سودێکت نەبوە بۆ خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان. لەو کاتەوەی ڕاپەڕین بوەو چاوتان بە سەروەتو سامانی لە بن نەهاتوی ئەم کوردستانە کەوتوە تەنهاو تەنها کارتان بازرگانی و دزینی قوتی خەڵکی قوربانی دەری کوردستانەوە هیچ کاتیش تێر نابن وناڵێن ئیتر بەسە با بۆ خەڵکی ڕەشو روت و خەڵکانی ماڵ کاول کراوو مناڵانی باوك کوژراوو مناڵانی پێشمەرگەی شەهیدو کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و ئەو خەڵکە زەحمەتکێشە بێت بۆ ئەو خەڵکانە بێت کە لەشەڕی ناوخۆدا زیانی گیانی و ماڵی و ئاوارەیی و هەزار مەرگەساتیان بەسەر هات بەبۆنەی ئێوەوەو تائیستاش قەرەبوی زیانەکانتان بۆ نەکردونەوە. یان بۆ ئەوانە بێت کە ئێمەیان هێنایە سەر حازری و لە هیچەوە کردیانین بەشت. تۆیەك کە فڕت بە سیاسەت و کوردایەتیەوە نیە جگە لەشکاندنی چەند کەللە شەکرێك و خۆگیڤکردنەوەی فشۆڵانە بەرامبەر بە داگیر کەرانی کوردستان چیتریت .؟؟ تۆیەك کە لەمانگی ئازارو سەرەتای هاتنی نەورۆزدا لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕات کرد بۆ ئەوروپا. کەسور تێبینی ئەوەت دەکرد لەم نەورۆزەدا خەڵکی کوردستان لێتان ڕاپەڕێت و ڕاوتان بنێ . بۆیە لە پێش هاتنی نەورۆزدا بەناوی کاری دیبلۆماسی و خۆ دزینەوە لە بڕیارەکان و واژۆی هەڵبژارن هەڵاتی بۆ هەندەران . ئەگینا بۆ لەماوەی ئەوندە ساڵەدا سەفەری وا دورو درێژو کاری دیبلۆماسیت لە قازانجی کورد وەك خۆتان دەڵێن نەکردوە .؟ ئێوە کە جگە لە پارە کۆکردنەوە ئاگاتان لە هیچ نەماوە ئیتر کاری دیبلۆماسی چی تەڕەماشی چی.؟ یان بۆ ڕزگارکردنی پارەکانت لە مەترسی فەوتان هەڵاتی.؟؟ هەر لە سەرو بەندی شەکر شکاندنی جەنابت بۆ ڕاگەیاندنەکانی دەرەرە کە دەتگوت کورد مافی خۆیەتی سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت. جەلالی هاوتا دزت یەکسەر پۆرتی جەنابتی شکاندو لەبەردەم ئاغای تورکان بەچۆکدا هاتو وتی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە و دەبێت پەکەکەش یان چەك دانێ یان کوردستان جێبێڵێ . ئیوە کوردستان ئاوەدان ئەکەنەوە یان خەڵکەکەی دەر دەکەن ؟. ئەوەتا برازاکەشت ئەمڕۆ کاوێژی قسەکانی جەلال ئەکاتەوە . ناشێت بۆ ئەمەش درۆیەك بدۆزیتەوەو بڵێت گوێم لێ نەبوە. چونکە ئێوە لە ئەنجامی ڕێکەوتنی ستراتیژیتان بۆ زیاتر دزی کردنو بە هەدەر دانی ڕەنجی کورد فیربون درۆکان بۆ یەکتری پینە ئەکەن. جەنابی سەرۆکی دزان دڵنیابە ئێمەی لاوان و گەنجانی کورد چاك ماهیەت و دەمامکی درۆو دزی و مافیاییانەی هەردو بنەماڵەمان بۆ ئاشکرا بوە . بۆیە چیتر بە درۆکانتان تەفرە ناخۆین چیتر دەنگتان پێ نادەین . وەك چۆن بە دەنگدانی ئێمە جەنابتان و جەلالی خائین و هەمو بەرپرسە دزەکانی تری زۆڵە کورد. دکتۆر مەحمود عوسمانی لێدەرچێت . کە لەبەغدان و ئەوانەش کە لێرە نو. گەراجی دەبابەکانی بەعسیان کردۆتە پەڕلەمانو بە حسابی خۆیان نوێنەری ئێمەن و میللەتن . هەر ئاواش لەسەر کورسیەکانیان دەیان هێنینەوە خواروەوە. ئێمە چیدی ئەوانەمان بە نوێنەری خۆمان قبوڵ نیە. دەبێت هەرچی دزیویشتانە بیگێڕنەوە بۆ خاوەنی شەرعی کە میللەتە. چونکە ئەوانیش ئەو هەمو بەڵێنو وەعدەی لەپێش هەڵبژاردن لە دروشمە بریقەداراکانتاندا بە میللەتیان دا لە یاد کردو لە پێناوی موچەکانیان و مۆنیکای ئاخر مۆدیل و خۆشگوزەرانی خۆیان و ماڵو خانەوەداکانایان. میللەتیان لەبیر نەماو بۆنە کۆیلەی حیزبەکانیان.هەر بڕیارێك لە زیانی بنەماڵەکەتان و قازنجی میللەت بێت ناوێرن خۆیانی لە قەرە بدەن ئەوان تا ئیستا ناوێرن لێدوان لەسەر چۆنیەتی بە هەدەر دانی بودجە لەلایەن بنەماڵەی جەنابتان و جەلالەوە بدەن ئیتر ئەوانە جگە لە نوێنەری بنەماڵەو کۆیلەی حیزب نوێنەری کام میللەتن؟؟ بۆیە ئیتر دڵنیابە ئێمە نە ئێوەمان بە سەرۆك قبوڵە وە نە لە دەزگا سەرکوت کەرەکانتان کە خۆی لە دەزگای پاراستن و زانیاری و بەناو ئاسایشدد ئەبینێتەوە کە تەنها بۆ سەرکوتی دەنگی ناڕازیو نەیارەکانی خۆتان داتان مەزراندوە دەنا فڕی بەسەر ئەمنی قەومی کوردو کوردستانەوە نیە . بەڵکو ئێوە هەر ناشزانن ئەمنی قەومی کورد مانای چی یە. ئەگینا بە پەکەکە ناڵێن دەبێت چەك دانێ یان کوردستان بەجێبێڵێ. بۆیە چۆن ئێوە لە کاتێکدا بەدەیان کیلۆمەتر لەو دیو سنورەکانەوە بون ئێمە بەرامبەر بە سەر سەخترین خوێن ڕێژ ڕاپەڕینمان کردو بەدەیان قوربانیمان داو دنیامان بۆ کردن بە شامی شەریف هەر ئاواش لە کاتی هەڵبژاردندا هەر هەوڵێکی فڕو فێڵ و چەوشەکاری بەکار بێنن لێتان دێینە دەستو بە هەمو وەسیەلەیەك بەرەنگارتان دەبینەوە بەتەمای ئەوەش مەبەن بەزەبری چەکدارەکانتان بمان ترسێنن. هەر چەند بەتەمان بەلیستی داخراو دابەزن و هەر لە ئیستاوە خەریکی فڕو فێڵن و کێچ چوەتە کەوڵتان. بڕوا بکەن ئەوەش دادتان نادات. بۆیە ئەمجارەش لە بەر خاتری تێکڕای جەماوەری ناڕازی. دەڵێم دەك بەملی شکاو بێتەوە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە