کاره‌کانی ئێمه بۆ ئامانجێکی ڕه‌وا بوون
Tuesday, 25/06/2013, 12:00
1027 بینراوە
ماوه‌یه‌که له چه‌ند که‌نالیکی راگه‌یاندنی نابه‌رپرسه‌وه هه‌ندێ هه‌واڵی بێ بنه‌ماو دوور له ڕاستی بڵاوده‌کرێنه‌وه ده‌رباره‌ی به‌ڕێز مه‌لا عوزێر شێخانی که گوایه سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌و جه‌نابیشیان هۆلندای جێهێشتووه‌و له شوێنێکی نادیار خۆی شاردۆته‌وه،
ئێمه پێشی هه‌موو شتێک کۆی ئه‌م هه‌واڵانه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕابگه‌یه‌نین
هه‌رجاره‌ی به ناوێکی شاراوه‌و نه‌خوازراو کۆمه‌ڵێک بوختان و پرسی بێ سه‌روو به‌ر بڵاووده‌کرێته‌وه له سه‌ر باووکم ته‌نها شتێک
که مه‌به‌ستیانه ناوزڕاندنیهتی. ئێمه باش ده‌زانین ئه‌م هه‌واڵه بێ بنه‌مایانه له کوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌و ئه‌م کرده‌وانه به‌کارێکی زۆر ترسنۆکانهوههڵپهرستانه، وه ناسه‌رده‌میانه ناودهبین و به‌توندی شه‌رمه‌زاری دهکهین۰
تێکڕای ئه‌م نوسراوانه بابه‌تێکی سیاسین وه‌کو له‌ڕابردوو به‌کۆنه قین وه‌سفمان کرد درێژکراوه‌ی هه‌مان ڕه‌هه‌ندن. ئه‌وان له‌هه‌موو کارێکیان هه‌ست بهفهشهل و ئابڕوو چوونی خۆیان ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به گه‌ل و شۆڕشی کوردستان، ڕاسته ئێمه سه‌ربه ڕژێم بووین و هاوکاری به‌هێزی پێشمه‌رگه‌مان ده‌کرد وه به‌شانازیه‌وه هه‌ندێ ئه‌رکمان ڕاپه‌ڕاند که پێمان ڕاسپاردرا بوو زۆر له کاره‌کانی ئێوه به‌رزوو پیرۆزتر بوون ، کاره‌کانی ئێوه بریتیبوون له سه‌رانه وه‌رگرتن و ناچارکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی لایه‌نه‌کانی تر بۆ ناو ڕژێم و بێزارکردنی خه‌ڵک.
ئه‌م کارانه‌ی ئێمه کردمان له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن بوون به‌به‌رپرسیاره‌تی وه به‌شانازیه‌وه ئه‌م کارانه‌مان ئه‌نجامداوه : لێره هه‌ندێکیان باس ده‌که‌م:
ئاگاداربوون و یارمه‌تیدانی زۆر باشی دووئۆردوگای بارزانیه‌کان له‌سه‌رڕاسپارده‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ـئهرشیفی دادگای باڵای ۰
تاوانه‌کان-که‌یسی بارزانیه‌کان.
یارمه‌تیدان وبردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت ی۰ن۰ک بونهخۆشخانهو پاش چاکبوونیان گێڕانه‌وه‌یان بۆ شاخ.
۰ناردنی سه‌دان پارچه چه‌ک بۆ ی۰ن۰ک
۰ئازادکردنی هه‌زاران بهندکراو۰ ۰پاراستنی ناوچه‌یه‌کی زۆر و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ئه‌نفال
۰بهشداری زۆر چالاکانه‌مان کرد له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی ۱۹۹۱ وبه ئازادکردنی که‌رکوکیشه‌وه
دوو مانگ پێش ڕاپه‌ڕین له که‌سنه‌زان له گه‌ڵ به‌ڕێزان جه‌لال ئیلنجاغی و کاروان سالح کۆبووینه‌وه به پێی نامه‌که‌ی کاک کۆسره‌ت پیلانی ئازادکرنی قووشتهپهیان داڕشت، له ۱۱ ئازار کاتێک ئه‌وان داخل بوون ئێمه قووشتهپهمان ئازاد کردبوو خه‌ڵکی ناوچه‌که شایه‌تحاڵن
بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م ووتانه‌ی سه‌ره‌وه فه‌رموو ته‌ماشای کتێبیی
سه‌رهه‌ڵدان و نوێبوونه‌وه‌ی ۳۰ساڵهی ی۰ن۰ک بکه، ژماره‌ی لاپه‌ڕه ۳۱٥
ئه‌رشیفی دادگای باڵای تاوانه‌کان - که‌یسی ئه‌نفالی بارزانیه‌کان
کتێبیی چیا خۆی ده‌نوسێته‌وه ڕۆژگاره سه‌خته‌کانی خه‌بات ۱۹۸۷ ماموستا جه‌مال مورتکه ژماره‌ی لاپه‌ڕه ۹٤ـ۹٥
پێش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ۱۹۹۱ به‌ره‌ی کوردستانی لێبوردنی گشتیی بانگه‌وازکرد بۆ هه‌موو که‌سێک که چه‌کداری ڕژێم بوو، ئێستا دوای ۲۰ ساڵ به ڕایی من ته‌نها په‌رله‌مانیی کوردستانه وه‌کوو مه‌ڕجه‌عی خه‌ڵکی کورستان ده‌توانێت ئه‌م لێبوردنه پشتڕاستبکاته‌وه یان هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م لێبوردنه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگڕنهبووه له سکاڵای یاسایی خه‌ڵک له‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک، بۆیه وه‌کوو جاری پێشوو ئاماده‌ی خۆی ده‌رده‌بڕیوه بۆ ئاماده بوونی له به‌رامبه‌ر دادگا و هه‌رسکاڵایه‌ک که له باره‌ی باوکمه‌وه تۆمارکرابێت یان له داهاتوو تۆمار بکرێت،
لێره هه‌ندێ پرسیار ده‌که‌ین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی بۆ خوێنه‌ر جێدێڵین:
۱ گه‌ر باوکم ئه‌وه‌نده تاهوانبار بوو چۆن ساڵی ۱۹۸٤ سه‌ردانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالی کردوو بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان کۆبووه‌وه له گوندی بێستانه
۲ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌بووه به شه‌هیدی فه‌رمانده سابیر ڕسوول و مانگانه جارێک له گووندی دۆڵه‌به‌کره کۆبووینه‌ته‌وه
۳ گه‌ر باوکم ئه‌وه‌نده تاوانبار بوو چۆن ساڵی ۱۹۸۸سهردانی هه‌ڤاڵ کاک کۆسره‌ت ی کرد چه‌ندین کاتژمێر له گه‌ڵ به‌ڕێزیان کۆبووه‌وه له گوندی سماقووڵی
به‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ناومان بزڕێنن ده‌ڵێم خه‌یاڵتان خاوه ئه‌م عه‌قڵیه‌ت وئهخڵاقهی ئێوه زۆر نابه‌رپرسانه‌و بهدڕهووشتانهیه