ڕونكردنەوەیەك لە چاودێرە سیساسیەكەى كفرییەوە
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
دوابەدواى بڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتە هەواڵەكەمان لەسەر مەڵبەندى كفرى لە كوردستانپۆستى بەڕێز, كادیرێكى دڵسۆزىئەو حیزبە پێى ڕاگەیاندین, مەڵبەند دەیەوێ كۆێرانە نوسەرى ئەو هەواڵە بخاتە ئەستۆى چەند ڕۆژنامەنوسێكەوە لە كفرى, هەروەها دەیەوێ لاساى لقى هەڵەبجەى پارتى بكاتەوە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسى شارەكە, ئێمە پێیان ڕادەگەیەنین پێش ئەوەى وەكو لقى ناوبراوى هاوپەیمانتان سەرتان بدا لەبەرد و ئەو كات تێبگەن كە تەنها قەڵەمە ئازاكانە غەمى ئەم میلەتە داماوە دەخوات.بۆتان نیە لەپێناو پاراستنى كورسیە قۆرخكراوەكانتان دا پەلامارى ڕۆژنامەنوسانى شارەكە بدەن , لە ئێستاوە پاراستنى گیانى ئەو ڕۆژنامەنوسانە لە ئەستۆى ئێوە دەبێت كە دەتانەوێ كۆێرانە تاوانبارى بكەن, كارى ئێمەش زیاتر چاودێرى كردنى بارودۆخەكە دەبێ و لەبونى هەر ئەگەرێك مرۆڤ دۆستانى كوردستان و لایەنى پەیوەندیدارى دەرەكى و ناوەكى مافەكانى مرۆڤ بەو ڕێگایانەى لەبەر دەسماندایە ئاگادار دەكەینەوە.
هەروەها جەخت دەكەینەوە لەوەى هەر كەسێ ئازادە وەڵام بداتەوە و بەرگرى لەخۆى بكات, ئەو كات ئێمە ڕەنگە قسەى زیاترمان هەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست