بە برى (600) دەفتەر دۆلار بەرهەم ساڵح خانویەكى لە هەولێر كرى
Saturday, 24/10/2009, 12:00
لە چەند رۆژى رابردوو لەسەر رێگاى (هەولێر/كەسنەزان) ئیدارەى گشتى یەكێتى بەبڕى (600) دەفتەر دۆلارى ئەمریكى خانویەكى گەورەوچەندین كابینەوڤێلاورووبەرێكى یەكجار زۆرى زەوى بۆ بەرهەم ساڵح كری!!ِ ئەو شارەى كە بۆ بەرهەم كڕدراوە دەكەوێتە پشت (هایستى)ورێگاى كەسنەزان.
شایاوى باسە پێشتریش كە (عومەر فەتاح) كرا بە جێگرى سەرۆكى حكومەت لە هەولێر گەرەكى (دۆلاراوە) سێ خانووى بۆ كردراو دواى لادانیشى خانوەكانى تەسلیم نەكردەوەوتا ئێستاش پاسەوانەكانى خۆى لە پاسەوانى خانوەكان دەكەن.
بەهەمان شێوە كە (عیماد احمد) كرا بە جێگرى سەرۆكى حكومەت دووخانووى بۆ كردراو ئەویش لەسەر خۆى تاپۆى كردوون.
دلنیاین دواى دووسالى تریش بەرهەم سالح كە لەسەرۆكى حكومەت نامێنێ ئەو ناوچە گەشتیاریە لەسەر خۆى تاپۆ دەكات وتەسلیمى یەكێتى حكومەتى ناكاتەوە!
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە كاتى بانگێشەى هەلبژاردن بەرهەم دەیوت ئێمە دژایەتى گەندەلى دەكەین ونایهێلین كەچى ئەو هەر زوو دەستە گولى خۆى لێدەداو میللەتیش با هەر بۆ خۆى بكەوێتە سەماو بەدرۆى ئەو گەندەلانە بروابكات .
بەراستى بەرهەم سالح چاك سازى وپاكسازى وعەدالەتى كۆمەلایەتى دەگێریتەوە بۆ ناو دەزگاكانى حكومەت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست