دەربەندیخان : 66 فۆرمى دەرچووان نەبراوە بۆ لیژنەى دامەزراندن
Monday, 01/10/2012, 12:00
لەدواى بڵاوبونەوەى ناوى دامەزراوەكانى وەزارەتى پەروەردە كە سنورى پارێزگاى سلێمانى 1192 دەرچوو گرتەوە لەشارى دەربەندیخان ناوى (62) دەرچوو هاتەوە لەگەڵ بڵاوبنەوەى ناوەكان لەلایەن سەرۆكى لیژنەى دامەزراندنى پارێزگاى سلێمانى ئەوە ئاشكرا كراوە 66 فۆرم بە دەستى ئەو نەگەیشتووە ئەمەش واى لە دەرچووان كرد داواى مافى خۆیان بكەن لیژنەیەكیان دروست كرد سەردانى بەشى ئامار و قائیمقامێتى دەربەندیخانیان كرد بۆ بەدواداچوونى كێشەكەیان لەبەروارى 1-10-2012 قائیمقام و بەرێوبەرى ئامارى دەربەندیخان سەردانى سلێمانیان كرد بۆ چارەسەر كردنى كێشەى ئەو دەرچوانە بەڵام بەپێ سەرەتا زانیاریەكان دەركەوتووە لەو (66) فۆرمە تەنها (16) فۆرمیان شمولى ناو هێناوە دەكەن ئامارى دەربەندیخانیش دەڵێن ئەوناوانە بێنەوە كێشەمان بۆ دروست دەكات كێشەكە ئاڵۆز تر دەكات بەهۆى ئەوەى دەبێت (16) كەس لەو دەرچووان لابەین كە ناویان هاتۆتەوەئەمەش كێشەكە ئاڵۆز تر دەكات بەپێ زانیاریەكان ئەمساڵ لەشارى دەربەندیخان پركردنەوەى فۆرم زۆر ترە و رێژەى دامەزراندنیش كەمە.
لەكاتێكدا وابریارە حكومەتى هەرێم لیژنەى راژە دامەزرێنێت بەڵام تاوەكو ئێستا ئەم لیژنەیە دەست بەكار نەبوو لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەرێوبەرایەتى ئامار هەڵساوە بەكارەكە ولەهەولێر ودهۆك قائیمقامێتى شار سەرۆكى لیژنەكەیە وە گومانى دەست تێوەردانى دەكرێت لە دامەزراندن چونكە چەند هەفتەیەك پێش ناو هێنانەوەكە چەند كەسێك ناویان هاتۆتەوە كە قوتابیان و دەورى دووەمیان ماوە كەسشى تێدایە كچ و كورى بەرپرسانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست