کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مارە بریندارەكە(جەلال تاڵەبانی)

Monday, 21/09/2009, 12:00


زۆر جار گێوم لە خەڵكانی بە تەمەن دەبێت و دەڵێن: " مار ئەگەر بریندارت كردوو نەت كووشت، ئەوە هەر پێتەوە ئەیات" جەلال تاڵەبانی بە درێژای مێژوو ئەو مارە بووە، هەرچ كەسێك برینداری كردبێت بە كەڵپەكانی پێوەی داوەو،بە ژەهری ناو دەمی كوشتوێتی. ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی تاڵەبانی بدەیتەوە. تاڵەبانی ئەو كەسانەی لە ژێر ڕكێفی ئەودا نەبووە بە پلانێك لە ناوی بردوە.
لە دوای ئاشبەتاڵەكەی مەلا مستەفای باوكی ڕوحی دووژمنانی گەلەكەمان و، درووست كردنی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان بە سەرپەرشتی شەهید ئارام و شیهاب و ئەنوەرو جەعفر و نەوشێروان و هاوڕیەكانی تریان. هەروەكو دكتۆر جەزا چنگیانیش. لە وتارێكدا ئاماژەی پێدابوو كە جەلال تاڵەبانی بە فیتی موخابەراتی بریتانی و هاوكاری حكومەتی ئەو سەردەمەی عێراق بۆ لە ناو بردنی ئەو ڕێكخراوە تۆكمەییەی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان هاتە میدانەكەوە، تاڵەبانی توانی لەو كارە سەركەوتن بە دەست بهێنێت. كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی بە هاوكاری نەوشێروان مستەفا تواندەوە، دواتر دێمە سەر ئەو پرسیارە كە بۆچی نەوشێروان هاوكاری تاڵەبانی بووە؟ من بۆ خۆم تەواو گومان لە دەستگیركردنی شیهاب و هاوڕییەكانی لە لایەن ڕژیمی ئەو كاتەی ئیران و، تەسلیم كردنەوەیان بە ڕژێمی بەعس، وای بۆ دەچم دەستی تاڵەبانی لە پشتی ئەو كارەوە بێت؟! گومانەكەی من لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئایە بۆچی دەبێت شیهاب و جەعفر و ئەنور لە سێدارە بدرێن، كەچی هاوڕیەكانی تریان ئازاد دەكرێن؟ یەكێ لە هاوڕیەكانی شیهاب بینیمان لە دوای ڕوخانی ڕژێمی فایلەكەی ئاشكرا بوو. ئیستاش دۆستێكی سەرسەختی ئیتڵاعاتی ئێرانیە. بۆیە لەو ڕوانگەیەوە ئەو گومانەم لەلا پەیدا بووە. دوای لە سێدارەدانی شیهاب و ئەنورو جەعفرەوە. وەكو دكتۆر جەزا چنگیانی لە وتارێكدا هۆكاری كوشتنی شەهید ئارامیشی بە پلانی تاڵەبانی لە قەڵەم داوە ئەو وتارەش لە ئەرشیفی سایتی كوردستانپۆست دا ماوە. لە لایەكیترەوە گومانی كوشتنی دكتۆر خالید و عەلی عەسكەری هاوڕیەكانی تری لەلای بەندە درووست بووە، چونكە جارییەكیان لە یەكێك لە ژمارەكانی گۆڤاری لڤین بەرچاوم كەوت كە دكتۆر خالید توڕە بووە لە جەلال تاڵەبانی پێی وتووە: جانتاكەت هەڵگرەو لە كێوە هاتوی بچۆ بۆ ئەو جێگایە. ئەوتا ئیستا بكوژەكانی دكتۆر خالید بە كۆ كردنەوەی دەنگی خودی جەلال تاڵەبانی سەۆكی پەرلەمانی كوردستانە!لە دوای تەسفیكردنی سەركردەكانی كۆمەڵەوە. ئنجا تەسفێی كەسە ئازاكانی یەكێتی دەستی پێكردوە، بۆ نمونە، لە 31 ئابیشدا كاتێك پارتی هاتن شاری سلێمانیان داگیر كرد پەیكەری مامە ڕیشەیان نەڕوخاند و، وتیان چونكە یەكێتی خۆی كوشتوێتی! شەهید خالید گەرمیانیش یەكەم قارەمانی گەرمیان بوو كە زەلالەتی بە دوژمنانی گەلەكەمان هێنابوو، زۆر كەس كە دەیگێڕنەوە كە ئەویش یەكێتی خۆی كوشتوێتی و دەستی دوو بەرپرسی تێدابووە، ئەو دوو بەرپرسە ئێستا یەكێكیان مەسینەهەڵگری تاڵەبانیە لە گەرمیان و ئەوی تریشیان ئەندامی ئێستا سەركردایەتی یەكێتیەو لە دوای رَوخانی ڕژێمی بەعسیش دەركەوت فایلدارە! لەم دوایانە شەهیدكردنی عەلی سوریش لە كفری گومان هەیە یەكێتی خۆی كوشتبێتی. چونكە خودی تاڵەبانی دژایەتی دەكرد.
ئێستا دێمەوە سەر وڵامی ئەوە ئایە بۆ نەوشێروان لە دوای نەمانی سەركردەكانی كۆمەڵە نەوشێروان كۆمەڵەی بۆ جەلال تاڵەبانی تواندەوە. بەندە یەكێ لەو هۆكاركانی بۆ ئەوە دەگێڕنمەوە كە نەوشێروان لەوە گەیشتوە ئەگەر بێت و نەچێتە ژێرباری مەرامەكانی تاڵەبانیەوە، ئەوە چارەنوسی هەمان چارەنوسی سەركردەكانی پێش خۆی دەبێت. هەر بۆیە نەوشێروان لەو كاتەوە تا ئەو كاتەی چووە گردەكە كارتێك بووە بۆ پڕكردنەوەی هاندی مەرامەكانی تاڵەبانی، بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش ئەوەتا لەوەتەی نەوشێروان لە تاڵەبانی جیابووەتەوە جەلال تاڵەبانی گڵۆڵەی گەیشتوەتە لێژی. بەڵام نەوشێروان مستەفا زۆر زیرەكانە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا توانی جەلال تاڵەبانی بەسەختی بریندار بكات و، هەقی ئەو هەموو ساڵە كۆیلەبوونەی خۆی بكاتەوە لە جەلال تاڵەبانی، برینی ئەم جارەی تاڵەبانی زۆر سەختە، هەرچەندە تاڵەبانی لە دوای ئەنجامی هەڵبژادنەكانی 25 تەمموزەوە وەكو مارە بریندارەكە ژەهری ژێر كڵپەكانی دەڕژێنێت بەسەر ئیسكە ئەستورەكانی لیستی گۆڕاندا، بەڵام خۆشبەختانە ئەو ژەهرە ناتوانێت هیچ كەسێكی لیستی گۆڕان بەدەردی سەركردەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان ببات و، بیان كوژێت. چونكە ئێستا سەردەمەكە ئەو سەردەمە نیە كە خەڵك نەخوێندەوارو كۆیلە بووە. تەنها ئومێدی مارە بریندارەكە كە هەیبێت لە ئێستادا مارە سەر سورە قەڵەوەكەی داگیركەرانە لە سەری ڕەش، پێم وایە مارەكەی سەری ڕەشیش كوردسانپۆست بە نوكی قەڵەم ددانی ژەهر ڕێژەكەی ناو دەمیان لەق كردوە، بۆیە ئەویش ناتوانێت بە ئاسانی هەمان ژەهری 31ئاب بڕژێنێتە سەر ئێسكی ئەستوری گۆڕاندا كە بە خەبات و ماندو بونی نوسینی نوسەرە قەڵەمە ئازادەكان قایم كراوە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە