بۆ ڕووحی پاکی ئەردەڵان بەکری جوانه‌مه‌رگ !
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
نازانم بە پەیڤی، چلۆن هزرێ بۆ خەزان و خورپەیەی ماڵئاوایی ئەردەڵانم بدوێم . جێژوانی ئەبەدی گوڵ پرژێنێکی ووشەی بکەم .
بەهەستی چلۆن هەستێکی تاساوم ! بۆ ئەم کۆستکەوتنەی ....... ئیماراتە هونەری یەکەی ئەردەڵانی ڕەها بدوێم . تا بتوانم ڕەهێڵە بارانێکی فرمێسک بەسەر ڕوحیانەتیدا ببارێنم .
ئەو دڵە گەورەیەی ئەردەڵان بەکر لەشەوی 11 10 2009 لە ووڵاتی سوید ..... هێدی هێدی بەئارامی لە ووڵاتی غەریبی 15 ساڵە لە لێدان کەوت .
ئەردەڵان بەکر هونەرمەندێکی مەزنی لاوی هەڵکەوتوو بوو . خاوەنی دەنگێکی بەسۆزی پڕ لە چریکەو حەسرەت بوو خاوەنی جوانترین هەڵوێستی بەرزی نیشتمان پەروەری بوو . کوڕێکی ڕوح سوکی ناو زۆر ترین جەماوەر بوو . بەو پەڕی سەرسەختیەوە داکۆکی لە مافی هونەرمەندانی کورد دەکرد بە هەموو شێوەیەک لەمل ملانێ ی ئەوەدا بوو کە نەهێڵێت هونەری ڕەسەنی کوردی لە ڕێچکەی ڕەسانەیەتی خۆی لابدات و لە نێو هونەری ووڵاتانی تردا بتوێتەوە . لێرەدا دەمەوێت یەکێک لەوتەکانی بهێنمەوە یادی خوێنەری خۆشەویست کە بەردەوام لەگەڵ لەگەڵ هاوەڵەکانی دەیووت (مرۆڤ هەستە من قەت هەست ناکەم کە لەهەندەرانم هەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم) هێندە خۆشەویشتی بۆ خاک و نیشتمانی هەبوو . لێرەوە من دەڵێم هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو هونەرمەندە دڵسۆزە ، گەرچی بە جەستە ماڵئاوایی لێ‌کردین بەڵام هەمیشە لەماڵاکانماندا .. لەهەستمانه .. لە دڵماندایە و چریکەی دەنگە بەسۆزەکەی بەردەوام لە ناخماندایە . له گه‌ڵ ئه‌و په‌ری ڕێزم بۆ هه‌مو هونه‌ر مه‌ندانی کورد. ئه‌رده‌ڵان نمونه‌ی هونه‌رو هونه‌ر مه‌ندانی کورد بوو ئه و‌ڕه‌وشت به‌رزیه‌ی که هه‌میشه له گه‌ڵ روحی پاکی ئاوێته بوو ئه‌ویش بۆ ساتێك هیچ ناحه‌قی قبوڵ نه‌ده‌کرد ده‌ر باره‌ی هونه‌ر مه‌ندان و هونه‌ره‌که‌ی بکرێت.نازانم گه‌ر په‌نجه بیهه‌وێت باس له به‌رزیوو گه‌وره‌یی ئه‌و که‌سه بکات به‌نجه ئه‌وه‌ستێت له وه‌ڵام ده‌ڵێت ناتوانم وه‌سفی ئه‌م که‌سه بکه‌م، گه‌ر به دڵ بته وێت ئه‌وه دڵیش له لێدان ده‌که‌وێت توانای نامێنێت،گه‌ر به جه‌سته واجه‌سته‌ش توانای ده‌ر برینی نامێنێ گه‌ر به چاو سه‌یری کاره کانی که‌یت له گه‌وره‌ی کاره کانی چاو کوێر ئه‌بێت،له کۆتایدا یه‌ك پرسیار له ته‌واوی هونه‌ر مه‌ندان و هونه‌ر دۆستان ته‌واوی لایه‌نگران و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و که‌ناڵه کوردیه کان باشه کاتێ سه‌رکرده یه‌کی عه‌ره‌ب مرد سه‌رکرده کانمان خه‌ڵکی کوردستان که‌ناڵه کان چه‌ند رۆژ که له که‌ناڵه کانتان له دایره کانتان پرسه‌تان گێرا؟ کوا وه‌فا کوا ویژدان بۆ ئه‌م که‌سه گه‌وره‌یه‌ی کورد ئه‌رده‌ڵانی جوانه مه‌رگ؟؟؟
بیلال سەنگەسەری
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست