کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوکایەتیەکانی دەسەڵات بە خەڵک

Wednesday, 23/10/2013, 12:00




- چەندین ساڵ قەیرانی کارەبا هەبوو، ماڵە بەرپرسەکانی کارەبای بەردەوام و خەڵکی هەژاریش رۆژی چەند کاتژمێرێک کارەبا، کەچی کتوپڕ کارەبایان چاککرد! دەستیان خۆشنەبێ! نا بۆ ئەوەی کارەبایان چاککرد، بەڵکو بۆ ئەوەی کێ قەرەبووی ئەو چەند ساڵە بێ کارەباییە دەکاتەوە بۆ خەڵک! چەند کەس بەشەوانی زستان لەبەر سەرما قەتریەک نەوتی نەبوو خۆی گەرمبکاتەوە! چەند مناڵ لەسەر ما تابەیانی لەرزین!

_ چەندین ساڵ، سەرەی بەنزینی سەیارەکان دیمەنی سەرەکی بون لەشارەکاندا! بێ بەنزینی و تێکدانی ئەعسابی خەڵک بوبونە شتێکی رۆتینات! چەند شەڕ رویداو چەند کەس بونە قوربانی سەرەی بەنزین، تەنانەت خەڵکیان توشی نەخۆشی دەرونی کردبوو، هەموجار دەیانوت بەرهەمی ناوخۆ بەشناکات! ساڵ لەدوای ساڵ مافیاکانی سوتەمەنی لەدەسەڵات بانکەکانیان پڕکرد! کەچی بە کون فەیەکونێک، کێشەی بەنزین نەما! دەستیان خۆشنەبێ! نا بۆ ئەوەی کێشەی بەنزین نەما! بەڵکو بۆ ئەو هەموو دزییەی کە کردیان!... کێ قەرەبوی ئەو چەند ساڵە دەکاتەوە بۆ خەڵکی و کێش لەدزەکان دەپرسێتەوە!

_ وەرە لەوڵاتی نەوتا، لەقرچە قرچی گەرمای هاوینا تاقە بەرمیل تاقە بەرمیل نەوت دەکەن خێر و پێتی دەفرۆشنەوە، وەک ئەوەی شتێکی زۆر موهیمیان کردبێ!! ئەک ئەو دەستەیان بشکێ.... بروابکەن ساڵیش دەبێت تاقە بەرمیلێ نەوتم وەرنەگرتوەو وەرەقەکەیم فرۆشتوە، چونکە کاتێک نەوت هاتوە یان لەماڵ نەبوم، یان لەفەرمانگە بوم، یان قەرەبالغیەک بووە نەبێتەوە... دواتر کریومە..!!

- چەندین ساڵ شەریانکرد، لەیەکتریان کوشت! سەری دیلی یەکتریان بەبلۆک پانکردەوە! خەڵکیان ئاوارەکرد.. نیشتیمان و هەمو شتەکانی دیکەیان دابەشکرد، کەچی دواتر رێکەوتنی ستراتیژیان بۆ دابەشکردنی نەوت و دەسەڵات ئیمزاکرد...!! دەستیان خۆشنەبێ! رو رەشبن بۆ ئەو شەڕەی کردیان و دەستیان بشکێ بۆ ئەو رێکەوتننامەیەی ئیمزایانکرد..ئەوان چەند ساڵە دروشمی دیموکراسیان بەرزکردۆتەوە، با هەر چوار ساڵێک هەڵبژاردنیان بکردایەو دەسەڵاتیان دابەشبکردایەو ئیتر ئەم هەموو کێشەیان دروستنەکردایە...

- دادگاو فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتیان پڕکرد لەکەسانی حزبی، حاکمی حزبی و پارێزەری حزبی، مدیری حزبی و رابۆرتنوسی حزبی...کوفر نیە خوێندکارێکی پۆلی شەش تا کۆلیژی یاسا دەهێنێت شەو و رۆژی نامێنێت، ئەمانیش بە دەرەجەی پەنجاو زۆرجاریش بەهیچەوە هەزاران کەسیان کردە پارێزەر..

_ فەرمانبەرێک دوای 35 ساڵ خزمەت، بەموچەیەکەی 500 هەزار خانەنشین دەبێت، جەنابی بەرپرسیش یەک دەقە، تەنانەت یەک چرکە خزمەتی نیە، بەپلەی وەزیرو مدیر عام و چی و چی و بەموچەی چەند ملیۆن دیناری خانەنشین دەکرێت! پیرۆزە ئەوەیە حوکمەتداری جەنابی دەوڵەتمەدار..

_ لەهەموو ئەمانەش کارەساتتر، خەڵکی دەیانەوێت بەدەنگەکانی خۆیان شتێک بگۆڕن، کەچی دەسەڵات، خۆی سندوقەکانی پڕکردۆتەوە، پریشی نەکاتەوە، دواتر دەنگی ئەو هەزاران خەڵکە دەفەوتێنێت!! عافیە دیموکراسی!...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە