كارزان كەریمى ڕۆژنامەنووس بۆ جارى دووەم دادگایى دەكرێتهوه
Wednesday, 19/12/2012, 12:00
پهیامنێری کوردستانپۆست / ههولێردواى ئەوەى كارزان كەریمى ڕۆژنامەنووس لە ڕێگاى نامەیەكەوە ڕاگەیاندنەكان و ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤى ئاگادار كردەوە. لە بوونى مەترسى لەسەر ژیانى. بۆیه ئاسایشى پارتى بەم كارە زۆر توڕەبوون. ڕۆژى دواتر لە بنكەى پۆلیسى خانەقا داوایەكى یاساییان لە سەر كارزان كەریم تۆماركرد. ڕاگەیاندنێكیان بڵاو كردەوە لەسەر ئەوەى، كارزان كەریم تۆمەتى بۆ ئاسایش دروست كردووە. بۆیە دوێنى 18/12/20012 دەزگاى ئاسایش بەبێ ئەوەى هیچ حیسابێك بۆ ئیدارەى بەندیخانەى مەحەتە بكەن. بەدوسێ سەیارە چوونە نێو بەندیخانەو كارزانى ڕۆژنامەنووسیان بردە پۆلیسى خانەقا بۆ لێكۆڵینەوە. ئەمڕۆش بڕیار بوو دادگایى بكرێ لەسەر ئەو نامەیە، بهڵام دادگاییهکهیان دواخست، لێکۆڵینهوه بهردهوامهجارێ هۆکار نازانرێت چییه، له ئێستادا ئاسایش و پاراستن لێكۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەكەن كە چۆن ئەم نامەیە چۆته دەرێ و گەیشتە ڕاگەیاندنەكان.
دهقی نامهکه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست