کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


حکومه‌تی هه‌رێم گاگۆڵکێ ده‌کات، که‌چی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌حه‌وت مانگ پێی گرت و چووه‌ په‌رله‌مان

Saturday, 06/03/2010, 12:00


هه‌ژده‌ ساڵی ڕه‌به‌قه‌ حکومه‌تی هه‌رێم له‌دایك بووه‌ که‌چی به‌رپرسانی حکومه‌ت یان ڕاستر بڵێین سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی له‌کاتێکدا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه‌وه‌ هه‌موو پاساودانێکیان بۆ به‌رگری کردن له‌خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌ڵێن حکومه‌ته‌تی هه‌رێم ساوایه‌و ئه‌زمونی کوردی هێشتا ده‌ڵه‌مه‌یه‌و نه‌مه‌ییوه‌. که‌چی ‌ له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و زوڵم وسته‌مه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌ گه‌لی باشوور ئاووس بوو به‌ ڕق و تووڕه‌یی به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات له‌ 25 /7 ژان گرتی و کورپه‌له‌کی بوو ناوی نا گۆڕان.
گۆڕان ئه‌و کۆرپه‌ ساوایه‌ بوو دوای حه‌وت مانگ که‌وته‌ سه‌رپێ و ده‌ستی کرد به‌ خه‌بات و تێکۆشان و گه‌یشته‌ به‌رله‌مان و بوو به‌ داکۆکی که‌رێکی سه‌رسه‌ختی هه‌ژاران وهه‌موو سته‌ملێکراوان بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی کورددا به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووت نه‌خێر .
پێم سه‌یره‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕۆژی ئاشکرا ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵیانه‌ی خۆیان له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و له‌لایه‌ن ناڕه‌زایه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ده‌بینن که‌چی زۆر سه‌رسه‌ختانه‌ به‌رگری له‌ خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و ئۆپۆزیسیۆن وجه‌ماوه‌ری دژبه‌خۆیان به‌ ده‌ست و به‌ کرێگیراوده‌زانن.
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆکی پێشووی عێراق سه‌دام حسین ده‌که‌ن که‌ له‌کۆی 27 ملیۆن که‌س ته‌نها ده وروبه‌ره‌که‌ی خۆی که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م بوون له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌رهه‌موو دانیشتوانی عێراق ڕقیان لێ بوو که‌چی ئه‌و وا خۆی ده‌رده‌خست که‌ خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا کاتێك ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن که‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان چه‌نده‌ توڕه‌و ڕق ئه‌ستوور بووه‌ به‌رامبه‌ریان په‌شیمانی دادیان نادات .
ئه‌وان نه‌وه‌ك ته‌نها دژی ئه‌زمونی کوردو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میلله‌ت بوون به‌ڵکو له‌قه‌شیان له‌ به‌خت وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیشیان دا وئیتر ناتوانن وا به‌ئاسانی له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ ده‌رامه‌تی میلله‌ت و ژێر خانی ئابووری کوردستان وه‌کو جاران به‌هه‌ده‌ر بده‌ن و تاڵان فرۆشی بکه‌ن.
ئه‌وان به‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانیان و به‌ گوێ نه‌دان به‌ دواکاریه‌کانی میلله‌تی سته‌مدیده‌ی کوردستان بوونه‌ هۆکارێك بۆ کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و لاوازبوونی حیزبه‌کانیان.
ئه‌گینا له‌ عه‌قڵی چ مرۆڤێکی سیاسی و پێش بینی که‌ردا بووه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی وه‌کو گۆڕان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا بێته‌ مه‌یدان و پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریدا و به‌رامبه‌ر به‌ لیستێکی دوانزه‌ حیزبی که‌ناوی لیستی کوردستانیه‌ کێ بڕکێ بکات و خه‌ونیان لێ بزڕێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نده‌ڵی و زوڵم و سته‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات چۆن بزوتنه‌وه‌یه‌کی وا که‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی هه‌مان کادرو ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانین به‌و خێرایی یه‌ سیحراویه‌ پێشی دوو حیزبی زلهێزی وه‌کو یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ون که‌ هه‌ریه‌که‌یان یۆبێڵی زیوین و زێڕینیان بڕیوه. ده‌بێت هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن سه‌رده‌م سه‌رده‌می گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندنی دیموکراتی یه‌ چیتر ئه‌وان ناتوانن ئازادی یه‌ سیاسیه‌کان پاوه‌ند بکه‌ن و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر سه‌لب بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خۆیان قۆرخ بکه‌ن. ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك که‌ له‌به‌رده‌میاندا ماوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ملکه‌چی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌رو سندوقی ده‌نگدان بن و دان به‌ ئه‌مری واقعدا بنێن .
که‌ ده‌سه‌ڵات سیاسی موڵکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و هه‌رئه‌وانیش ئه‌توانن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان دیاری بکه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانیشی بده‌ن .‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە