کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەلاغەكەى یەكێتى و تۆڵە كردنەوە لە نەوشیروان مستەفا

Sunday, 23/12/2012, 12:00









هەر لەسەرەتاى نەخۆش كەوتنى مام جەلالەوە ئەو ئاماژانە دەركەوتن كە كۆمەڵك ئەگەر هەیە بۆ گۆڕانكارى بە تایبەتى پەیوەندى سێكوچكەى (یەكێتى +پارتى +گۆڕان) ئەمەش لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كە لەلایەن چەند كارئەكتەرێكى ناو یەكێتیەوە بە ناڕاستەو خۆ داواكراوە كە لە دواى مام جەلالەوە نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەى گۆڕان و یەكێتى تێكەڵ بكات و خۆى سەرپەرشتى بكات ئەمە بۆ زۆربەى یەكێتیەكان مایەى خۆشحاڵى بوو بە تایبەت بنكەى یەكێتى و كادرە ناوەندیەكان و وە بە تایبەت كە نەوشیروان مستەفا بە درێژایى مێژوى یەكێتى كارئەكتەرێكى سەرەكى یەكێتى بوە و بە پیاوە ئاقڵەكە ناسراوە و بگرە داینەمۆى سیاسەتە گشتیەكانى یەكێتى بووە و جێگەى متمانەى سەرانسەرى جەستەى یەكێتیە دواى مام جەلال , ئەمە بۆ خۆى لەو ترسەوە سەرچاوە دەگرێت كە لە دواى مام جەلالەوە ئەگەرى كەرت بون و هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى هەبووە بەڵام كاتێك لە (تودەیس زەمان) وەڵامى ئەم پرسیارانە دەردەكەوێت ئیتر سەركردەكانى یەكێتیەكان بێ هیوا دەبن لە نەوشیروان مستەفا بۆیە لە نێوان پارتى و گۆڕاندا بە ناچارى دەبێت یەكێكیان هەڵبژێرن و ناتوانن ببنە هێزەكەى جاران و وە ناشتوانن ببنە هێزى سێیەم كە پێویستیەكى هەنوكەییە لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا بۆیە كۆبونەوەكانى مەكتەب سیاسى و بەلاغەكەى یەكێك لە ماناكانى نامەیەكە كە چەند ئاماژەیەك هەڵدەگرێ : .
1- دەیانەوەێ بە نەوشیروان مستەفا بڵێن ئەوە ئێمە هەر وەك یەكێتى دەمێنینەوە ئەگەر تۆش نەبیت .
بەڵام بۆ خۆى نیشانەى ئەوەیە كە بە بێ كارئەكتەرێكى سەرەكى یەكێتى تواناى مانەوەى نابێت و ئەگەرى بچوكبونەوەى هەیە .
2- بە پشت بەستن بە پارتى و پاشكۆیەتى دەتوانن بە غایبى نەوشیروان مستەفا وەك چەند كارئەكتەرێك بمێننەوە .
بە واتایەكى تر هێندەى ئەم بەلاغە وەڵامێكى تۆڵە ئامێز بووە بەرامبەر نەوشیروان مستەفا و داشكانەوەیەكى خێراى قورس بە لاى پارتیدا بەلاغێك نەبوە بۆ دەروەى یەكێتى كە ئەو مانایانەمان بداتى كە یەكێتى دواى مام جەلال خاوەنى پەیڕەوى ناوخۆى خۆیەتى و دەتوانێنت ئەو یاریە بكات لە ناو گۆڕەپانى سیاسیدا كە پێشتر كردویەتى كە ئەمەش هەڵگرى جۆریك لە گوتارى تۆڵە كردنەوەیە بەرامبەر ئەو كارئەكتەرەى كە ڕۆژانێك ئەندازیارى شۆڕشى نوێ و یەكێتى بووە بەدەر لەمە یەكێتى بى مام جەلال دەبێتە ئەو جەستە ئفلیجەى كە تواناى بزاوتى نامینێت و ئەو بنكە جەماوەریەى كە هەێتى پاشكۆیەتى پارتى پێ هەزم نابێت بە تایبەت كە هەر لەسەرتاوە ڕونە كە دادەبڕێت لە هەموو ئەو ڕێكەوتننانەى كە لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕاندا هەیبوە وە لادانێك دروست دەبێت لە بنەما فكریەكانى كە ئەویش گۆڕینى سیستمى سەرۆكایەتیە بە پەرلەمانى و ئەو یاسایانەى كە ڕەهەندى نیشتمانیان هەیە كە ئەمەش وا دەكات یەكێتى بێ مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بە تەواوەتى ببێتە پاشكۆى پارتى بۆ ئەوەى هەرچۆنێك بێت بمێنێتەوە ئیتر بە هەر وێنەیەك بێت ئەگەر وێنەیكى لەرزۆك و لاوازیش بێت .
خۆ ئەگەر یەكێتى دواى مام جەلال بتوانێت پەرە بە بنەما فكریەكانى خۆى بدات و كار بۆ سستمێكى دیموكراسى تەندروستى پەرلەمانى بكات ئەوە دەتوانێت مانەوەى خۆى وەك جەستەیەكى زیندو بسەلمێنێت كە ئەم ئەگەرە ئەگەرێكى زۆر لاوازە .
تێبینى :
خوێندنەوە بۆ بەلاغەكەى یەكێتى زیاتر هەڵدەگرێت و ئاماژەى زۆرى هەیە كە رۆژنامەنوس (توانا عوسمان) جوانترین خوێندنەوەى بۆ كردوە تا ئێستا... ئەمەش لینكەكەیەتى :

http://www.youtube.com/watch?v=Bg99N6R_d1o



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە