کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ڕۆژی به‌رگرتن به‌توندوتیژی ژنان په‌یامێک بۆ‌ ژنانی ده‌سه‌ڵات

Tuesday, 22/11/2011, 12:00




 

وا 25 نۆڤه‌مبه‌ره‌ ئه‌مساڵیش وه‌ک نۆڤه‌مبه‌ره‌کانی ڕابردوو شتێک له‌مه‌به‌ست نه‌گۆڕا ، توند و تیژیه‌کان زیاتربوون و جه‌سته‌ میهره‌بانه‌کان به‌رده‌وام ده‌سوتێن، ئه‌و ئاگره‌ بێ به‌زه‌ییه‌ هه‌ر کڵپه‌ ده‌دات ، که‌سیش له‌ خه‌می کوژانه‌وه‌ی نیه‌، دوێنێ باوکم به‌بۆنه‌ی 25 نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ به‌و قامچیه‌کی له‌باپیرانیه‌وه‌ بۆی به‌جێماوه‌ له‌دایکمیدا باوکم وتی : قامچی له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌وه‌ی ساڵانه‌ ده‌گۆڕیت به‌پێی ته‌کنۆلۆجیای سه‌رده‌م شێوه‌ و شێوازی به‌کارهێنانی قامچیه‌یه‌ ،، له‌هه‌موو شار و شارۆچکه‌یه‌کی وڵاته‌که‌م قامچی به‌ئازادی ده‌فرۆشرێت ، باوکم هه‌موو ڕۆژیک له‌دایکمی پێده‌دات که‌سێک نیه‌ ده‌ستی بگرێت دایکم به‌س خۆی هه‌ست به‌ ئازاری ده‌کات .
پار باوکم خوشکه‌ گه‌وره‌که‌می کوشت ، ئه‌مساڵ براکه‌م خوشکه‌ ناوه‌نجیه‌که‌م و ساڵی داهاتوو منیش خوشکه‌ بچکۆله‌که‌م ده‌کوژم.
شاردمانه‌وه‌ و گۆڕه‌کانیان ونبوو باوک و براکه‌م ئازادن منیش هه‌ر وا ده‌که‌م چونکه‌ ئێمه‌ ((پیاوین پیاو))
ئه‌وه‌ی که‌ زۆر ترسناکه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌یه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕوی بونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بڵاو بوه‌وه‌ ، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ هه‌فتانه‌ له‌ کوردستان 20 ژن خۆیان ده‌سوتێنین و 18 یان ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا 1012 ژن خۆیان سوتاندوه‌ یان ناچاری خۆسوتان کراون، که‌ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 30 ساڵاندابووه‌ و زۆربه‌یان ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌س له‌ شاری سلێمانی له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا 543 ژن سوتاون، ئه‌مه‌ ته‌نها ئه‌و ڕێژه‌یه‌ یه‌ که‌ تۆمار کراوه‌.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه‌ له‌و ڕاپۆرته‌دا باس له‌ کوشتنی ژنان نه‌کراوه‌ که‌ ڕێژه‌که‌ی له‌سوتان که‌مترنیه،‌ دواین قوربانی کچێک بوو ته‌مه‌ن 28 ساڵان له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ناوی به‌ناز.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی کوشت و سوتانی ژنان له‌هه‌ڵکشاندایه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریان به‌رامبه‌ر مافه‌ تاکه‌که‌سیه‌کانیان، ئه‌وه‌ش ئاشکرایه‌ له‌فه‌رهه‌نگی پیاواندا مافی تاک وه‌ک ژن وجودی نیه‌ و ده‌سه‌لاتیش بێخه‌مه‌ له‌ زامنکردنی مافه‌کانیان و به‌جێی هێشتوون بۆ ڕه‌حم و به‌زه‌یی خودی پیاوان خۆیان.
ڕاست هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ هه‌زاران ساله‌ مزه‌لی سه‌ربه‌ست و ئازاد له‌شه‌قاماکه‌نی شاردا بسکه‌ی سمێڵیان دێت.
ئه‌م ڕۆژه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ بوونی ده‌یان و بگره‌ سه‌دان ، ڕێکخراوی ژیان، ڕۆژنامه‌ی ژنان، گۆڤاری ژنان، خانه‌ی ژنان و هتد !!!!!!!.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی غه‌مگینیه‌ بۆ ژنان بێده‌نگی و خۆگێل کردنی ئه‌و ژنانه‌یه‌ که‌له‌ده‌سه‌ڵاتدا‌ جێ ده‌گرن و شان به‌شانی پیاوانێک کار بۆ گێلکردنی ژن ده‌که‌ن که‌ خاوه‌ن چه‌ند ژن و سکرتێره‌ و ده‌ڵاڵن.

پیاوانێک له‌بن پێیان تا ته‌وقی سه‌ریان غه‌رقی فه‌سادی و داوێن پیسی و ده‌ستدریژی کاریه‌ بۆ سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌ مێینه‌که‌ی له‌شانیدا دانیشتوه‌ که‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زار و ڕسواییه‌ بۆ ئه‌و به‌ناو ئاکته‌ره‌‌ ده‌به‌نگانه‌ی خۆیان کردوه‌ته‌ ڕۆزا لۆکسه‌مبۆرگ و پێشه‌وای فێمێنیستی ژنانی کورد به‌سیناریۆی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ئه‌قڵی ناوگه‌ڵ حساب بۆ ژن ده‌کات ڕۆڵی چه‌واشه‌کاری ده‌گێڕن.
ژنانێک به‌هۆی زوڵمی سیسته‌می پیاوسالاری و نه‌ریتی یاخی بوون و بونه‌ته‌ قوربانی کۆمه‌ڵگا پێیان ده‌ڵێن سۆزانیه‌کان ، ئه‌ی ئه‌و(ژنانه‌) ناوبنێین چی که‌ سه‌ما بۆ پیاوانی سیسته‌مێک ده‌کات له‌سایه‌یدا 1012 ژن خۆیان ده‌سوتێنن جه‌سته‌ و ئه‌قڵی بوده‌ڵیان خستوه‌ته‌ ده‌ست پیاوێک واژۆی ئازادی ساله‌مزه‌لی ده‌کات، هاوڕێیه‌کم ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌(ژنه) ده‌ڵاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا گفتوگۆی کردبوو پرسیاری له‌سه‌ر به‌ربونی ژن کوژ ساله‌ مزه‌لی لێکردبوو له‌وه‌ڵامدا وتبووی (ئاساییه‌ ساله‌ مزه‌لی دوو ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌ به‌ برای کچه‌کان) .
ئه‌مانه‌ ئه‌و(ژنه‌) داکۆکیکه‌رانه‌ی ژنانی وڵاته‌که‌من که‌له‌سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌به‌گیدا بێشه‌رمانه‌ خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی دوو فریشته‌ به‌پاره‌ ده‌قه‌بڵێنن .
له‌کاتێکدا ژنان ده‌کوژرێن و ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ که‌ ده‌یان ڕێکخراوی به‌ناو ژنان له‌لایه‌ن (ژنه)‌ کۆیله‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دانراون و له‌وێوه‌ ژنه‌ هه‌ڵهاتوه‌کان له‌ده‌ستی مه‌رگ به‌زۆر ناچاری چوون بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی مێزی شه‌وانی مه‌سئول و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و بازرگانیان ده‌کرێن، بڕۆن ئیعترافه‌کانی ئه‌و ژنه‌ بخویننه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ کوردستان پۆست بڵاوبوه‌وه‌ و ئێستا له‌ مالمۆی سوید ده‌ژی ، ئه‌و شاهیدی ئه‌و ڕاستیانه‌یه‌ که‌(ژنانی) ناو ده‌سه‌ڵات چ کاره‌ن که‌چۆن ئه‌و به‌زۆر له‌لایه‌ن ژنه‌ به‌ڕێوبه‌ره‌کانی ئه‌و ڕێکخراوی به‌ناو داڵده‌دانی ژنانه‌وه‌ بۆ چه‌ندین مه‌سئول براوه‌ که‌ خه‌ڵکی ئاسایی به‌ 100 عه‌ریزه‌ش نایگاتێ .
ئه‌و کاروان ناوه‌ی‌ ئه‌و ژنه‌ له‌ ئێعترافه‌که‌یدا باسی ده‌کات که‌ کوڕی به‌حساب شه‌هیده‌ و له‌سه‌ر خوێنی باوکی ته‌عدا له‌ ژن و منداڵی وڵاته‌که‌م ده‌کات عوده‌ی ئاسا و نه‌خۆش کاتێک سێکس له‌گه‌ڵ هه‌رژنێک ده‌کات لێیان ده‌دات تا خوێن له‌له‌شیان بێت و نه‌شئه‌ی لێ وه‌رگرێت ئه‌و کاروانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی کردبوه‌ سه‌ر دوو منداڵ 7 و 8 ساڵان و دایکیان بێ ئه‌وه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بیت(ژنانی) ناو ده‌سه‌ڵات پێی بڵێن به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه‌.
خه‌ندان حه‌مه‌ جه‌زا ته‌نها ژنی بوێر بوو که‌سه‌ری بۆ سیسته‌م نه‌وی نه‌کرد له‌سه‌ر داکۆکی کردنی له‌مافه‌کانی ژنان له‌لایه‌ن هاوکاره‌ پیاوه‌کانی(ژنانی) ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و به‌پشکی بێده‌نگی ئه‌وان ژین و ژیانیان لێ حه‌رام کرد و ناچاریان کرد وڵات به‌جێ بێڵێت .
باشترین دیاری ژنانی ناو ده‌سه‌ڵات بۆ ژنان و کچانی وڵاته‌که‌م ئه‌و فلیمه‌ دۆبلاج کراو و ماڵی له‌شفرۆشی و ماڵی په‌رده‌ دورینه‌وه‌ و ماڵی مه‌ساجانه‌یه‌ که‌ مرۆڤ شه‌رم له‌ ئینسانی بوونی خۆی ده‌کات بینێت چی له‌و شوێنانه‌دا ده‌گوزه‌رێت.
به‌پێێ ڕاپۆرتێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و فلیمه‌ تورکیه‌ دۆبلاج کراوانه‌ی که‌ ئه‌ڤین ئاسۆی شای ژنان له‌که‌ناڵه‌ چه‌واشه‌کاریه‌کانه‌وه‌ بڵاویان ده‌کاته‌وه‌ خراپترین ڕۆڵی بینیوه‌ له‌ کوشتن و توندوتیژی ژنان .
به‌پێی ڕاپۆرتێکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی زیاتر له‌ 300 ماڵی له‌ش فرۆشی له‌سلێمانی هه‌یه‌ که‌ تیایدا گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به‌ژنان ده‌کرێت و زۆرێک له‌و ژنانه‌ له‌وێ ناچاری کارپێکردن کراون و له‌لایه‌ن پیاوانێکه‌وه‌ کۆیله‌کراون.
به‌پێی دانپیانانی پیاوێکی ده‌ڵاڵ پێنج پارچه‌ زه‌وی له‌ لایه‌ن مه‌سئوله‌کانی هاوشانی (ژنانی) ناو ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتوه‌ له‌پای ئه‌وه‌ی ژنیان بۆ ده‌بات ، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا به‌ناز جه‌واد له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندی له‌ هیچ دایره‌یه‌ک و له‌هه‌ژاریدا خۆی ده‌ستوێنێت و ده‌بێته‌ قوربانی (ژنانی) ناو ده‌سه‌ڵات.

له‌کوێن(ژنانی)ناو ده‌سه‌ڵات ؟
چیتان کرد ؟
چیتان پێیه‌ ؟
چی ده‌که‌ن؟

شه‌رمه‌ ئیوه‌ وه‌ک(ژن)خۆتان کردوه‌ته‌ کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تا سه‌ر ئێسقان پیاوسالار که‌ ئیراده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی نیه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ توندوتیژی ژنان، ئێوه‌ ته‌نها وه‌ک ڕه‌گه‌ز نه‌ک ئه‌قڵ له‌وه‌ پیرۆزترن بونه‌ته‌ کۆیله‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، ئێستا له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا هۆشیاری ژنان له‌ ئاستێکدایه‌ که‌ چیدی ناتوانن مل بۆ ژیانی کۆیلایه‌تی پیاوسالاری و کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی بدات خوازیاری ئازادی و یه‌کسانی زیاتره‌ ، ئێوه‌ چی کاره‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا که‌ تائێستا که‌س ژن و کچیان ناناسێت و شه‌ره‌فیان له‌ ناوگه‌ڵی ژن و کچه‌کانیاندا ده‌بیننه‌وه‌؟
ناتوانن به‌ کۆنفرانس و کۆبونه‌وه‌ کۆمیدیه‌کانتان ژنانی زوڵم لێکراوی وڵاته‌که‌م بخه‌ڵه‌تێنن ، درۆ و ده‌له‌سه‌کانتان مه‌که‌نه‌ باری سه‌رشانیان ئه‌وان ئازادیه‌کیان ده‌وێت که‌خۆیان مه‌به‌ستیانه‌ ، ئێوه‌ی درۆزن درۆ له‌گه‌ڵ خۆتان و په‌ڕتوک و نوسینه‌کانتاندا ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ناتوانن به‌هه‌شتێک بۆ ژنان له‌و وڵاته‌ پیاوسالاره‌دا فه‌راهه‌م که‌ن ، چیدی دایک و خوشکانمان چه‌واشه‌ و کۆیله‌ مه‌که‌ن ، ژنان له‌وه‌ پیرۆزترن ئێوه‌ وه‌ک لۆکه‌ و ئه‌ڤین و کریستاڵه‌کانیان لێبکه‌ن به‌هاکانی ئه‌وانه‌ نرخی له‌سه‌ر دانانرێت و خوازیاری داهاتویه‌کی ڕوناکن .
ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌م‌ به‌مانای ووشه‌ ژنن نابێت وه‌ک کاڵای سیاسی و سێکی و پڕوپاگه‌نده‌ ببینرێت، عولیا ماجیده‌ المه‌هدی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگای دین و نه‌ریت سالاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی هه‌ژاند ، ئێوه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆتان نه‌ک ژه‌هری پیاوسالاری پێ بنبڕ ناکرێت به‌ڵکۆ مویه‌کی سمێڵی ئه‌و پیاوانه‌تان پێ ناله‌قێ که‌ ئێوه‌ی چه‌واشه‌ کردوه‌.

ده‌بێت ژنانی تامه‌زرۆ به‌ ئازادی و یه‌کسانی وڵاته‌که‌م بزانێت نه‌ ئه‌م 25 نۆڤه‌مبه‌ره‌ و نه‌ نۆڤه‌مبه‌ره‌کانی داهاتووش چاوه‌ڕیی ژنانی ناو ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن چونکه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وانن ڕێ بۆ توندوتیژه‌کانی سه‌رتان خۆش ده‌که‌ن ئه‌وه‌ خۆتان ده‌توانن ئه‌م چه‌رخه‌ بگۆڕن خۆتانن ده‌توانن شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئازادیه‌ زه‌وتکراوه‌کانتان بکه‌ و ئه‌م وڵاته‌ی بۆنکڕوزی لاشه‌ی سوتاوتانی گرتوه‌ ته‌نها ئێوه‌ن ده‌توانن بیکه‌نه‌ گولیستان نه‌ک ئه‌م مشه‌خۆرانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە