جە لال كیمیاوى
Sunday, 08/11/2009, 12:00
بەپێى ئەو قسانەى كە تاڵەبانى كردى لە پلینیۆمدا , بەتایبەت لە سەر كیمیا باران كردنى هەڵەبجە و وێران كردنى ئەو شارە , تاڵەبانى ئاگادارى ئەو ڕووداوە بوە و باش زانیویەتى كە ڕژێمى سەدام كیمیاوى ئەكات بەسەر ئەو شارەدا ئەگەر ئەمان پاسدار بهێنن , بەڵام ئەگەر نەیهێنن ئەوا سەدام شتى واناكات, سەیر بكەن عێراق هەشت ساڵ شەڕى لەگەڵ ئێران كرد ,كەواتە ئێران و عێراق لەو كاتەدا گەورەترین دوژمنى یەك بون , ئەگەر هێزێك بچێت ئەم دوژمنە گەورەیەى بهێنێتە خاكەكەیەوە كەواتە ئەو هێزە تاوانبارە كە كەوا سورى ئەو لەشكرەى كردوە , سەدام مەرجیشت بۆ دابنێ بڵێ ئەگەر بیهێنى بە كیمیاوى لێت ئەدەم , كەواتە تاوانبار ئەوەیەمەرجەكەى شكاندوە و هێزێكى دوژمنى هێناوەتە ناوەوە , لە لایەكى ترەوە مادام تۆ پێتوتراوە ئەگەر پاسدار بهێنى لێت ئەدەم كەواتە مادام مەرجەكەتان شكاندوە , ئەبوایە خەڵكەكەت ئاگادار بكردایەتەوە كە كارەساتێكى وا ڕوو دەدات ڕاكەن , بەڵام ئەمەشتان نەكرد , لەگەڵ ئەوەشدا كەوتنە تاڵان كردنى ماڵان و دوكان و بانك و فەرمانگە حكومیەكان و چى پارەى بانكى هەڵەبجە هەیە بردتان , من یاسایى نیم و شارەزایم تیاى نیە بەڵام با یاساییەكان ئەمە ڕوون بكەنەوە تاوانبارى سەرەكى كێیە ؟ لەم مەسەلەیەدا , با بزانین تاڵەبانى خۆى شتێكى وا قبوڵ دەكات , تاڵەبانى ئەوەى پێ قبوڵ ناكرێ كە ڕاى جیاواز هەبێت و نان بڕاویان ئەكات ئیتر بۆ لۆمەى سەدام بكەین سوپایەكى گەورە كە ئەو كاتە گەورەترین دوژمنى بوەو لە شەڕدا بوون بهێنیتەناوەوە و شارێكى پێ داگیربكەیت , وەڵایى جەلالیش ئەو كاتە لە شوێنى سەدام بوایە خراپ ترى ئەكرد و ئێستا ئەم ئەبوو بە جەلال كیمیاوى , نمونە زۆرە تاڵەبانى پارتى قبوڵ نەبوو , ئیسلامى قبوڵ نەبوو , شیوعى قبوڵ نەبوو , ئێستاش گۆڕانى قبوڵ نیە , بەو خوایە كیمیاوى ببوایە ئەیكرد بە سەر ئەو گردەدا , ئیتر بۆ لۆمەى سەدام بكەین كە پاسدارى قبوڵ نەبوە ,كورد ڕاست دەكەن كە ئەڵێن قسە بیجوو ئینجا بیكە , بەڵام تاڵەبانى ئەم جارە قسەكانى نەجوو یەكسەر دەرى پەڕاند , ئەوا بە سەر خۆیدا شكایەوە , تا ئێستا هێزە كوردیەكان ئەوانەى بەشداربوون لەگرتنى هەڵەبجەدا ئەڵێن پاسدار نەبوە تەنها پێشمەرگە كردویەتى , ئەوا دەركەوت كە پاسداریان هێناوە , تەنها ئەم قسەیە بەسە بۆ بێتاوانى سەرانى ڕژێمى بەعس بەتایبەت ئەوانەى تێوە گلاون لەسەر كیمیا باران كردنى هەڵەبجە ,باشتر وایە ئەو دۆسیەیە ناوى تاوانبارى سەرەكى جەلال و مەسعودیشى تێ بكرێ چونكە هەردوكیان ئاگادارى ئەو مەسەلەیە بون , ئەبێت هەڵەبجەییەكان خۆش حاڵ بن كە تاوانبارێكى ترى چەكى كیمیاوى دۆزرایە ئەویش جەلال كیمیاویە , ئەگەر على كیمیاوى ئەم قسانەى بیستبێ لە خۆشیاندا شاگەشكە ئەبێت, ڕاستە ئەڵێن كورد بدوێنە شەرعى خۆى ئەكات , بۆیە جەلال كیمیاوى ناویرَێ یاداشتەكانى خۆى بنوسێ , ئەم هەموو نهێنیەى لە ژێر سەردایە , بە سەرى ئەو باوكەت چاڵێكت بۆ خۆت هەڵكەند دەرچونى زەحمەتە , كەواتە باشتر نەوشیروان جیا بوەوە ئەگەر وانەبوایە كەس ئەم تاوانبارە ى نەدەناسى , توڕە بوون ئەمە بە پیاو ئەكات , ئەمە ئەنجامى خەڵەفاوى تاڵەبانیە , چاڵى بۆ كەسێكى تر هەڵكەند بەڵام خۆى تێ ى كەوت , داواكارم لە ڕێكخراوى چاك و هەڵەبجەییەكان واز لەم مەسەلەیە نەهێنن و نەهێلن تاوانبار جەلال كیمیاوى بە ئاسانى دەرباز بێت , هەوڵ بدەن ناوى ئەویش بچێتە دۆسیەى هەڵەبجەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست