خۆ دزینه‌وه‌ی به‌ختیار عه‌لی له ڕاستییه‌کان
Wednesday, 22/04/2009, 12:00
1708 بینراوە
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی، که هاووڵاتیی له‌گه‌ڵ به‌ختیار عه‌لیدا سازیکردبوو ده‌رهه‌ق به هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستای باشووری کوردستان و ململانێی نێوان زلهێزه‌کان له‌پێناوی چ مانه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر کورسیی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی دیکتاتۆرییانه و چ گۆڕانکارانیش له‌پێناوی شکاندنی بته‌کاندا و هێنانه‌کایه‌وه‌ی گۆڕاندا، چاوپێکه‌وتنێکه، خاڵییه له بچووکتریین بیری نوێ و ده‌ربه‌ندێکیشه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان.
به‌ختیار عه‌لی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، که له ڕێگای ڕه‌هه‌ندیشه‌وه به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانویست کۆنترۆڵکردنی سه‌کۆی ڕۆشنبیریی کوردیی و شه‌قام بووه، له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ده‌یه‌وێت بڵێت، که له ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌وان تاکه شاسواری شه‌قام بوون، ئه‌ویش لێره‌دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی له‌خۆبایی ده‌یه‌وێت به‌س قووقه و شه‌ڕه ده‌نووکی خۆی به‌بیر خه‌ڵکیی بهێنێته‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌بیر به‌ختیار عه‌لی بهێنینه‌وه ئاخۆ ئه‌وه کامه سیاسیی بووه ڕۆژێک له ڕۆژان له گوڵ کاڵتری پێگووتوویت، هه‌تا ئێستا له سه‌روی هه‌موانه‌وه دانراویت ته‌نانه‌ت له‌سه‌روی شێرکۆبێکه‌سیشه‌وه؟ حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن، که کاتی خۆی جه‌بار فه‌رمان لێیتێکچووبوو وای ده‌زانی ئه‌و حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نه ویستی بیکووژێت، هه‌تا چوون جه‌بار فه‌رمانیان تێگه‌یاند کاکه تۆ به هه‌ڵه‌دا چوویت، ئه‌وه‌ی تۆ ڕقت لێیهه‌ڵستاوه حه‌مه‌فه‌ریق نییه به‌ڵکوو حه‌مه‌سه‌عیده. به‌کر عه‌لی شاعیر که له‌وانه‌یه تۆ ئێستا ناوه‌که‌یشیت بیر نه‌مابێت به گولله‌ی ئه‌و سیاسییانه کووژرا که ئێستا ده‌ستی ڕێز بۆ تۆ به سنگیانه‌وه ده‌گرن.
هاووڵاتیی ده‌پرسێت: به‌ڕای تۆ ئه‌و لیسته سه‌ربه‌خۆیه‌ی که ئێستا هه‌یه ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤه‌یه که ده‌توانێت گۆڕانکاریی بکات له واقعی کۆمه‌ڵگادا؟ تۆ ده‌ڵێی: نازانم، هێشتا زۆر زووه شت له‌سه‌ر ئه‌و لیسته بڵێم، من تا ئێستا زانیاریی ته‌واوم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی لیسته‌که نییه، یان که‌سانێکی نزیکم نه‌بینیوه بیروبۆچوونی سیاسیی ته‌واوه‌تیی ئه‌و لیسته‌م پێبلێن. من ئه‌وه‌نده ده‌زانم، که هێزێک هه‌یه داوای گۆڕان ده‌کات ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌ته‌وه که‌متره له‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی ته‌واوه‌تیم بداتێ.
مرۆڤ که خۆی له ڕاستیی گێل ده‌کات هیچ شتێک ناکات، بێجگه له ناشیرین‌کردنی ڕووی خۆی، ئاخر مرۆڤ لێره‌دا هه‌وڵده‌دات له ڕێگای ناشیرین‌کردنی ڕووی خۆیه‌وه ڕاستییه‌ک بشارێته‌وه، که له بوونی ئه‌و گه‌وره‌تره. ئێمه هیچ ڕۆشنبیرێک ناناسین که خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئاینده نه‌بێت. بۆچی ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتیی ئه‌وروپا هه‌بێت، که‌چی نه‌توانین هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێکمان بۆ ئاینده‌ی نیشتیمانه‌که‌ی خۆمان هه‌بێت؟ له‌وانه‌شه ڕاست بێت، ئاخر به‌ختیار عه‌لی و شێرکۆبێکه‌س ئاگایان له‌وه نییه، که جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌وڵه‌تی کوردیی به خه‌ونی شاعیرانه ده‌زانێت. به‌ختیار عه‌لی له‌لایه‌ک خۆی گێل ده‌کات له ڕاستیی بوونی جوڵانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها گه‌وره و گرانی سیاسیی که هه‌ناسه‌ی له پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی بڕیوه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت: که ئه‌و له چاوه‌ڕوانیدا بووه که که‌سێک له‌و جوڵانه‌وه‌یه‌وه بچێته خزمه‌تی ئه‌و له شاری کولن له کافێیه‌کدا یان له یه‌کێ له چایخانه کوردییه‌کاندا له‌گه‌ڵیدا دابنیشێت و پرسیاری چۆنێتیی بۆچوونی ئه‌وی له‌سه‌ر ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه لێبکردایه، پێیبگووتایه به‌ڕێز ئه‌مه به‌رنامه و پلانی سیاسیی ئێمه‌یه به‌ڕێزتان ده‌ڵێن چی؟
یه‌کێتیی هه‌ر خودی خۆیان پشتگیریینامه‌یان بۆ مه‌لاکرێکار نووسیی و گه‌یاندیانه نه‌رویج، که مرۆڤێکی شۆڕشگێڕه و تیرۆریست نییه، له‌کاتێکدا ڕه‌وه‌ندی کوردیی سووربوون له‌سه‌ر به سزاگه‌یاندنی مه‌لا کرێکار، که‌چی ئێستا مه‌لای کۆنه شۆڕشگێڕی دوێنێ، بووه به تیرۆریستی ئیمڕۆ و بووه به کاڵای سیاسیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی. ئاخر یه‌کێتی پشتگیریینامه‌ی بۆ نزار خه‌زره‌جییش نووسیی ده‌کرێت چاوه‌ڕوانبکرێت، که یه‌کێتیی به‌م نزیکانه ناوی خه‌زره‌جی بدات به پۆلیسی ئینته‌رپۆل و به‌ڵێن به پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان بدات، که به‌م نزیکانه ئه‌و به‌عسییه تاوانباره ڕاپێچی به‌رده‌می دادگا بکات.
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی به‌ختیار عه‌لیش هه‌ر به‌شێکه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆکایه‌تی خودی مام جه‌لال خۆی.