کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌رشیڤی دلێری سه‌ید مه‌جید

Friday, 01/05/2009, 12:00

1131 بینراوە


وه‌ک خوێنه‌رێکی ڕۆژنامه‌ی کوردستانپۆست ، چه‌ند نوسینێکم له‌سه‌ر دلێری سه‌ید مه‌جید به‌رچاوکه‌وت ، یه‌کێک له‌و نوسیه‌نانه‌ به‌ناوی (ئه‌و که‌سه‌ی که‌س نازانێت چییه‌و هه‌موو شتێکه‌) " که‌ له‌ نوسینی چاودێر ناوێکدا بوو ‌، ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌م . منیش بۆ زیاتر تیشک خستنه‌ سه‌رباسه‌که‌ی به‌حوکمی ئه‌وه‌ی زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ " دلێر " ده‌ناسم . هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێک له‌ مێژووی ڕابردووی زیاتر له‌ 25 ساڵی به‌میکرۆسکۆب گه‌وره‌بکه‌م و تا چاوی نابینایی حیزبیشی لێ ڕۆشن بکه‌مه‌وه‌ . کاک چاودێر" ڕاستی نوسیوه که‌له‌هیچ شه‌ڕێکدا به‌شداری نه‌کردووه‌ ، ڕاسته‌ ته‌نها له‌ زرمه‌ی مێز ڕاده‌چڵه‌کی و جگه‌ له‌مه‌ش بیرچوونه‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ ، زۆر جار خۆی له‌بیر ده‌چێت که‌بۆ کوێ ده‌ڕوات ، به‌ڵام کاره‌کانی مام جه‌لال نا به‌هۆی ترسه‌وه‌ . بۆ نمونه‌ / له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا ، دلێری سه‌ید مه‌جید ' له‌ ناوزه‌نگه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رده‌شت به‌ڕێ که‌وت . له‌و به‌ینه‌دا گوندی کانی زه‌رد هه‌یه‌ ، دلێر له‌یه‌کێک له‌ماڵه‌کانی ئه‌و گونده‌ لاده‌دات ، پاش پشوویه‌ک ، ده‌که‌وێته‌ ڕێ ، به‌ڵام تفه‌نگه‌که‌ی له‌بیر ده‌چێت . ئه‌وسا ئه‌م گوندانه‌ له‌ده‌ست شۆڕشگێره‌کانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتدا بوو ، له‌سه‌رده‌شت بیری ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ تفه‌نگه‌که‌ی پێ نییه‌ و له‌بیری چووه‌ ، پاشان به‌په‌له‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ماڵه‌ی که‌لێی بوو ، خۆی وا پیشان نادات به‌ پێکه‌نین و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ که‌ هیچ ڕوینه‌داوه‌ ، وه‌ ده‌ست و ده‌موچاوی ده‌شاوات و پشویه‌کی کورتی تر ده‌دات . له‌کاتی پشودانه‌که‌یدا تفه‌نگه‌که‌ی لای خۆیه‌وه‌ داده‌نێت ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆیشت له‌بیری نه‌چێته‌وه‌ ، به‌ڵام که‌ هه‌ڵده‌سێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی به‌ڵام ئه‌مجاره له‌باتی تفه‌نگه‌که‌ی تاقمه‌که‌ی له‌بیر ده‌چێت ..
ئه‌و سه‌روه‌ختانه‌ی که دلێر " له‌ئیداره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو ، ڕۆژێکیان به‌براده‌رێک ده‌ڵێت : خۆزگه‌ بریندار هه‌ر بوونی نه‌بووایه‌ ، هه‌ر شه‌هید ببوایه‌ ، یه‌کجار پێنج هه‌زاری ده‌ده‌یتێ و ئیتر له‌کۆڵمان ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌م بریندارانه‌ گرنتیان نییه‌ تا سه‌ر موڵکی یه‌کێتی بن وه‌ک که‌سوکاری شه‌هیدان . له‌دووای 31 ئاب مانگانه‌ 250 هه‌زار دیناری سویسری وه‌ک نه‌سرییه‌ وه‌رده‌گرت ، شه‌ممان سه‌ئات 10 تا 12 ده‌هات ؛ یه‌ک شممه‌ سه‌ئات 15 تا 17 ده‌هات ؛ دوو شه‌ممه‌ نه‌ده‌هات ده‌چوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی ڕانییه‌ ؛ ‌‌سێ شیممه‌ سه‌ئات 8 تا 10 ده‌هات ؛ هه‌موو چوار شیممه‌یه‌ک نه‌ده‌هات به‌ بۆنه‌ی نه‌خۆشییه‌وه‌ . به‌م شێوه‌یه‌ هه‌فته‌ی ده‌برده‌ سه‌ر ، تا وای لێده‌هات زۆربه‌ی پاراکه‌ی ده‌گێڕایه‌وه‌ بۆ هێرۆخان و ئه‌ویش ده‌ستخۆشی لێ ده‌کردو به‌که‌سێکی ڕاستگۆ و ده‌ست پاک له‌قه‌ڵه‌می ده‌دا ؛ هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ زۆر جار به‌دڵی خۆی پاره‌ی یه‌کێتی ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرد بۆ توانه‌وه‌ی حه‌زه‌کانی خۆی ، جارێکیان خانویه‌کی کڕی بۆ ژنێک ، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ خێزانی شه‌هیده‌ که‌چی له‌دووایدا ده‌رکه‌وت واش نه‌بوو .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)