کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە نیشتیمانی ئێمە دەبێت زۆربەی نەخۆشەکانمان ڕەوانەی دەرەوە بکرێن

Thursday, 15/08/2013, 12:00

1155 بینراوە


دەگمەن نین ئەو  هەواڵانەی کە دەیبینین و دەی بیسین سەبارەت بە چارەسەرکردنی کەسوکارەکانمان لە نەخۆشخانەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر یان پێیان دەڵێنن داوای لێبوردن دەکەین چارەسەری جەنابتان لە کوردستان نیە بەڵکو دەبێت تۆ ڕەوانەی دەرەوە بکرێت. ئەم قسەیە زۆر ئاسانە بە دەم بەڵام ئەی چۆن دەتوانین بە عەمەلی کار بۆ ڕەوانە کردنی دەرەوە بکرێت؟ پرسیارەکەی من ئەوەیە بۆچی حکومەت کار لەسەر ئەو ناکات لە جیاتی ناردنە دەرەوەی هاونیشتیمانیانی کوردستان بە پێچەوانەوە کار بکەن بۆ هێنانی خەستەخانەکان بۆ کوردستان. زۆر هۆکار هەیە بۆ جێبەجیکردنی ئەم کارە  هاوڵاتیانی کوردستان ناتوانن سەفەر بکەن چونکە پارەیەکی یەکجار زۆری دەوێت، هەروا ئاسان نیە بۆ وەرگرتنی ڤیزە، دەرامەتی زۆربەمان ئەوەندە نیە کە لە کاتی جەژنەکاندا بەدڵی منداڵەکانمان جل و بەرگیان بۆ بکەین ئیتر چۆن دەتوانین کەسە ئازیزەکانمان ڕەوانەی دەرەوە بکەین ؟ بۆیە دەکرێت بۆ ئەوەی هەستی کەس و کاری نەخۆشەکانمان لەکەدار نەکەین دەتوانین باسی ئەوە نەکەین کە چارەسەری ئەم نە خۆشیە لە دەرەیە چونکە تۆ دڵنیایت کەوا ئەم خانەوادە ناتوانن بەم کارە هەڵسن . یان تاوانی ئەو هاونیشتمانیانە ئەوەیە کە کورد و کوردستانین؟

لە نیشتیمانی من چارەسەری نەخۆشی نیە نموونەم ئەوەیە کەوا هاوڵاتیەکی قەزایی شارەزور بەهۆیی پێوەدانی دوپشکەوە گیانی لەدەست داوە، توا پێم ناڵێن لەکام وڵاتی دواکەوتووی جیهاندا ئەم نەخۆشیە جارەسەری نیە ؟ ئەگەر تۆ نەخۆشبکەوەیت جارەسەرت نەبیت لە سلێمانی پێت دەڵێن جۆری ئەم دەرمانە لە سلیمانی نیە لە هەولێر هەیە وەك ئەوەوایە ئینسان لە سلیمانی نەژی ، یان دەبیستین دەڵێن لە خەستەخانەکەماندا تەنها ٥ دانە لە ژێوازیی ئەم دەرمانە هەیە . برای وەزیر خۆ کوردساتن ڕێژەی دانیشتیوانی نزیکەی 5 ملێۆنە ئەگەر وانیە ئیوە موچەی 5 ملێۆن لە بخداد وەردەگرن وانیە؟ کەواتە دەبێت ئیوە پرسیار بکەن لە خۆتان بۆ ؟ یان برای وەزیر ئینسان هەر ئینسانە ئەگەر لە هەولیر یان هەرجێگایەکیتربیت کەواتە دەبیت خزمەت گوزاری یەکسان بێت بۆ هەموانە .

نموونەیەکی زیندوو لە ناحیەیی ڕزگاری هەموان ئەومنداڵە چاوگەشەمان بینی کەوا توشی نەخۆشی وارم بووە وە خانەوادەکەی کەس و کاری ئەنفالە وە داهاتیان دیاری کراوە کەواتە ئیوە شەرم ناکەن باس لەوە دەکەن ئەم نەخۆشیە چارەسەری لە دەرەوەی هەرێمە ، پێم ناڵێن ئەم خانەوادە ئامۆزی سەرۆکی ئەڵمانیە؟ تا هاوکاری بکات، وەیان لە کوردساتن هەمان ئامۆزیی هەیە؟

ئەگەر وەزارەت خۆیی ناتوانیت ئەوڕاستیە بڵێت کەوا کەرتی تەندروستی بەخراپترین دۆخدا دەڕوات ئەو با ڕێگربێت لە بەرپڕسانی کوردسان کە بۆ بچوکترین چارە سەر دەڕۆنە درەوە کەواتە ئیوە خۆتان متمانەتان بە کەرتی تەندروستی نیە . زۆر ڕاستگۆیانەتر چەندین بەرپرس کەوا کوردستان لە ژێر ڕەحمەتی ئەوندا دەڕوات بەڕێوە بۆ چارەسەری دەموو ددانی سەردانی دەرەوەی کردوە توخوا بەڕێز ئیتر بۆچی سەرجەم کۆلێژە کانی پزیسکی داناخەن چونکە کەس متمانەتان پێناکات ، کەواتە جەنابی وەزیر تۆ ئیتر بۆجی وەزیرت لە کاتێکدا گەورەکانت سەردانی نەخۆشخانەکانت ناکەن.

من هاوخەمی هاوڵاتیانی کوردساتنم کەوا ئێستا بەهەر هۆیەکی نەخۆشی ئازاریان هەیە هیوایی سەلامەتیتان بۆدەخوازم خوایی گەورە شیفاتان بدات وە ڕەحم بخاتە دڵی بەرپرسانی وڵات تا بتوانن باشترین نەخۆشخانەیی جیهان ڕەوانەی کوردساتن بکەن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)