کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئێران چ پەیامێك بەگوێی دكتۆر بەرهەم دەدا؟

Monday, 21/10/2013, 12:00

1614 بینراوە






دوای ئەو ئەنجامە چاوەڕوان نەكراوەى لە هەڵبژاردنەكانى پەرلەمان تووشی یەكێتى هات، هاوكێشەى سیاسی لەهەرێمى كوردستان گۆڕی و بووە خاڵی وەرچەرخان لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكى تازە و نوێدا كە بۆ پرۆسە سیاسیەكانى لەمەودوای پیادەكردنى دەسەڵات و دەستگرتن بەقورسایی پێگە جەماوەریەكانەوە، دەبێ یەكێتى لەمەودوا بە ئەجێندایەكى ستراتیژی تۆكمەى پشت بەستوو بەبڕیارە گرنگەكانى سەركردایەتى ئاوێتەبوو بە گوێگرتن لە ئەندام و لایەنگرانى خوارەوە، سیاسەتەكانى ڕەنگڕێژ بكات، نەخاسمە بۆ بەخۆداچوونەوە بە كۆی تەواوى پەیوەندیەكانى چ لەناوەوە ڕەگەڵ تەواوى حزب و لایەنە سیاسیەكان و چ لەسەر ئاستى پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانى دەرەوەى دا، ئەمەیش وا دەخوازێ یەكێتیەكان بەجدی هەڵویستەى لەسەر بكەن و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەوە بدەن.

یەكێتى بەحوكمى باڵادەستى و دەستڕۆیشتوویی خۆی لەسەر تەواوى دام و دەزگا ئیدارییەكانى سنووری پارێزگای سلێمانى بەدرێژایی زیاتر لەبیست و دوو ساڵ، دوای تەمەنێك سەرەنجام دووچاری دۆڕان و لەدەستدانى ڕێژەییەكى زۆری كورسی هات، ئەوە خۆی لەخۆیدا ناهاوسەنگى لەئەدای كارەكانی سەركرایەتى و مەكتەبی سیاسی وەك بەرزترین ناوەندی بڕیاردەر لە مەسەلە چارەنووسسازەكان دەردەخات كە بەلێكدانەوەى خۆیان ئەوان لەپێناو بەرژەوەندی گشتى لەهەمبەر ئەو تەنەزولاتانەى بەرامبەر بەپارتى كردوویانە، لەتەك نەبوونى سەركردایەتیەكى كاریزمى بۆ بریارە هەمە بڕیارەكان و نەبوونى نەخشەرێگایەكى ڕوون لەمەڕ ستراتیژیەتى حزبەكەیان و..هتد، ئەو هۆكارگەرانە یەكێتیان بەئەمڕۆ گەیاند، ئەگەر بیانەوێ جارێكى تر بێنەوە سەرپێی خۆیان و ببنەوە یەكێتیەكەى جاران، دەبێ شاڕێگای قورتاربوون لەو قەیرانە بەهەموو بڕیارە ناسۆر و تاڵەكان بگرنە بەر.

لە ئێستادا یەكێتى:

یەكەم:سەرەڕای هەموو ئەو تەشەنوجات و گرژی و لێدوانە ناتەبایانەى وەكو پارتى و یەكێتى لەڕێی میداكایەنەوە لەلایەن ئەم و ئەوەوە ئاڕاستەى یەكیان دەكرد ، كەچی تا بەئێستایش ڕادەگات بەلای پارتیەوە تاكە حزب بۆ هاوپەیمانى و ئاسانى ڕێكەوتن لەگەڵیدا یەكێتیە هەرچەندە ساڵانێكى زۆر لە شەڕی ناوخۆدا هیچ شتێ نەما بەیەكى نەكەن، وەلێ دوای ئاشتەوایی گشتى و بەدوادا سەرهەڵدانى پرۆسەى ئازادی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە، هەرێمى كوردستان پێی نایە قۆناغێكى تازەوە كە سەرەڕای كەم و كوڕیەكان هەردولا بەوە ڕازیبوون هەر یەكەیان ئیدارەى سنوورێك بكات و بەشە بودجەى هاتوو لە بەغداوە بەپێی رێكەوتنامەى ستراتیژی لەبەینی خۆیان بۆ ڕاپەڕاندنى دام و دەزگاكانى حكومەت دابەش بكەن، ئەوەش بۆ ئەو كاتە لەنەبوونى باشتر بوو تا لەچوار چێوەى ڕێكەوتننامەى ستراتیژی كاروبارەكانى هەرێم پێكەوە بەڕێوە ببەن، بۆیە دوای بردنەوەى پارتى بە زۆرینەى كورسیەكان وەك براوەی یەكەم كە ئەركى بەرپرسیاریەتى كابینەى هەشتەمى پێ دەسپێردرێ، لەو ڕوانگەوە پارتى دیموكراتى كوردستان هەوڵەكانى خۆی چڕ دەكاتەوە كە تا بۆی بلوێ حكومەت لەگەڵ یەكێتى و لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن(لەحوكمەتێكى بنكە فراوان) پێك دێنێ و لە ئەنجامى نەگەیشتنى بەئاكامێك بەتایبەت بەرامبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان كە بەلای ئەو بزوتنەوە پێداگیری یەكەمیان وەك مەرج بۆ بەشداریكردن لەو حكومەتە چاكسازییە، ئەوەش بە ڕای چاودێران ئەو چاكسازیەى دەیانەوێ بەجێی بگەیەنن تەنها و تەنها كار كردنیانە لەسەر ئەوەى دەبێ بەبارتەقای پارتى كەمێ كەمتر پۆستە سیادی و ستراتیژیەكان وەربگرن نەخاسمە لەو وەزاراتانە (سامانە سروشتیەكان-ناوخۆ- دارایی- پێشمەرگە) كە ئەمانە لە روئیای ئەو بزوتنەوەیە ئەوەیە دەتوانن پرۆسەى چاكسازی پیادە بكەن وەك بەشێكى گرینگى داهات و مەسەلەكانى دیكەى تایبەت بەدەسەڵاتى حیزب لەو دام و دەزگایانە، ئەمەش ئەگەر قبوڵكردنى لەلایەن پارتیەوە زەحمەتبێ و ئامادەنەبێ هیچ كام لەوانەیان پێ بدات و ئەوانیش لەو بەشدارییە پاشگەزبوونەوە كە دووبارە وەكو ئۆپۆزسیۆنێكى كاریگەر لەپەرلەمان بمێننەوە، پارتى لە هەڵبژاردەى دووەمیدا دەبێ پەنا بباتە بەر یەكێتى تا هاوپەیمانى لەگەڵ ببەستێ بۆ پێكهێنانى ئەو كابینەیە كە ڕەنگە لایەنە ئیسلامیەكانیش هەمان مەرجی بەشداربوونیان لەچوارچێوەى پەیوەندیەكانیان بەیەكەوە وەك ئۆپۆزسیۆن گرێ بدەن و وا بەئاسانى لە دەرەوەى هیچ كام لەو لایەنانە(گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) بێ یەك بڕیاری بەشداری بوون نەدەن، جا یەكێتى (مەكتەبی سیاسی وەك لایەنى بڕیاردەر) بەپێی لێدوانەكانیان بۆ ئەو قۆناغە دوو ڕاجیایان تێدا دروست بووە، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەدان بەشداری حكومەت بكەن بەپێی رێژەى كورسیەكانیان كە براوەى سێیەمن، دیارە تێڕوانینیان بۆ ئەو قۆناغە ئەوەیە بە غیابیان لەپرۆسەى بەڕێوەبردنى حكومەت، دەسەڵات و بەرژەوەندیەكانیان دەكەوێتە مەترسیەوە بەتایبەت پۆستە ئیداریەكان و بوارەكانى دیكەى تایبەت بەنەوت و....هتد، كەچی بەشێكى تریان كە دكتۆر بەرهەم سەركردایەتى دەكات لەگەڵ ئەوەن وەكو ئۆپۆزسیۆنێكى بەهێز لەناو پەرلەمان بمێننەوە و چۆن لەسلێمانى جومگە سەرەكیەكانى دام و دەزگا ئیداری و سەربازییەكان و ناوخۆ لەلایەن خۆیانەوە ئاڕاستە دەكرێن، هیچ هێز و حكومەتێك لەدەرەوەى ئەوان ناتوانێ بیانگۆڕێ و بیانجوڵێ و دەستكاریان بكات.

مقۆ مقۆ و گفتوگۆكان لەنەگەیشتن بەبن بەست، بەلای لایەنى یەكەمەوە دكتۆر بەرهەم كۆسپ لەبەردەم یەكێتى و بەرژەوەندیەكانی دروست دەكات، لەكاتێكدا هەر ئەوانە بەرچاو ڕوونن كە ناتوانن وەكو جاری جاران لەگەڵ پارتى بەو ژمارە كەمەوە پۆستەكان بەیەكسانى دابەش بكەن، ئەوەش ئەگەر هێندەى دیكە یەكێتى بچوك نەكاتەوە ئەوا بێگومان وا ناكات وابەئاسانى هەڵسێتەوە، جا یەكلایكردنەوەى ئەم مەسەلەیە دوای ئەو سەفەرە بەدەر دەكەوێ كە شاندێكى پایەبەرز لەو ماوەیە بەسەركردایەتى دكتۆر بەرهەم سەردانى ئێران دەكەن.

دووەم: لەڕووی پەیوەندیەكانى دەرەوە یەكێتى لەدیدگای سنووری جوگرافیەوە پشتى بەپشتى ئێرانەوەیە، لەهەموو هەل و مەرجێكى خوازراو و نەخوازراودا یەكێتی تاكە هێزە ئێران دەستى بگاتێ و پشتى پێ ببەستێ، بۆیە ئێران هەرگیز نایەوێ ئەو هاوپەیمانەى تووشی دۆڕان و شكست و نوشستی بێت كە ڕەنگە هەر لەو سنوورەدا لەنێوان هەردوو لا بەدەیەها پرۆتۆكۆل هەبن خزمەت بە بەرژوەندی هاوبەش بگەیەنن، لە چوونى دكتۆر بەرهەم ێالح بۆ ئێران چەند ئەجندایێ دەبێتە ناوەڕۆكى دانیشتنەكانیان، چاودێرانى سیاسی پێیان وایە ئەوەى دەبێتە تەوەرەى سەركى ئەو سەردانەی:

- باسكردنى ڕۆڵی یەكێتى دوای مام جەلال، بەتایبەت نزیكبوونەوەى یەكێتى لە كۆنگرەى چوارەم و ئیش كردن لەسەر ئەوەى ئاخۆ كێ سەركردایەتى یەكێتى لەئەستۆ بگرێ، كە ڕەنگە باسكردنى هەندێ لە ئەندامانى مەكتەبی سیاسی یەك لەو تەوەرانە بێت كە ئێران لەو سەفەرەدا بەگوێی دكتۆر بەرهەمى بچرپێنن تا بتوانن قایلی بكەن بەدەسبەرداربوون لەوەى خۆی بۆ پۆستى یەكەمى یەكێتى نەپاڵێوێ.

- قایلكردنى دكتۆر بەرهەم بەوەى بە وتارێكى هاوبەشەوە بەشداری حكومەتى داهاتووى هەرێم بكات لەچوار چێوەى بۆچوونى هاوبەش كە لەم قۆناغەدا ئەندامانى مەكتەبی سیاسی بەدوو ئاڕاستە و دوو بۆچوونى جیاواز خوێندنەوە بۆ داهاتووى یەكێتى دەكەن.

- ئەو هەنگاوانەى پێویستە بگرترێتە بەر سەبارەت بە كاری هاوبەش بۆ ڕاستكردنەوەى یەكێتى كە بەلای ئێرانەوە ئەوەندەى سوود لەیەكێتى لەو ناوچەیە وەردەگرێ، ئەوەندە سوود لە پارتى وەرناگرێ بەهۆی دووری سنووری جوگرافی و ئەوەى هەیە و نیە لەناوچەكە تەنها و تەنها یەكێتیە.

-قسەكردن بۆ ڕەخساندنى كەشێكى ئەوتۆ لە سەر ئاسایكردنەوەى پەیوەندیەكانى نێوان یەكێتى و گۆڕان تا بەهەردوولا لەو سنوورەدا نموونەیەكى جوان نیشانى هەموو لایەك بدەن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)