کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فورسه‌تێک له‌ به‌رده‌م مه‌سعود ، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه ‌لاوازه‌که‌ی بپاریزیت ...

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی هه‌لڵایه‌کی گه‌وره‌یان دورستکرد که‌ گوایه‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ی کرانه‌و‌ه‌ن‌ به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌ی کورد ، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌کاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی ده‌ستنیشان بکه‌ن ، قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ستکه‌وت و رازیکردنی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش هی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌ هه‌ڵلوشینی داهات و هاسانکارییه‌کان بۆ ئاودیوکردنی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌که‌وێت بۆ تورکیا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ، که‌وتنه‌ مه‌راییکردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی فاشی تورکیا.
کرانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ریی ، کرانه‌وه‌یه‌که‌ که‌ توانای ژیانی نییه‌ ،چونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕیی به‌ بوونی خاوه‌نی کێشه‌که‌ نییه‌ و ده‌یه‌وێت هه‌موو کێشه‌که‌ له‌ چوارچیوه‌ی چه‌ند ریفۆرمێکی شه‌کلی ببینیته‌وه‌ و کورد که‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌یه‌ له‌ هاوکێشه‌که بوونی بۆ دانانێت‌.
به‌ هه‌رحاڵ بابیینه‌ سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌ ،دوێنێ ئه‌ته‌ڵایی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ کوردستان بوو ،که‌ پێشتر له‌ به‌غدا که‌وتبووه‌ گفتوگۆ بۆ پاکتاوکردنی کورد و هێزه‌ سیاسییه‌که‌ی ،هاتنی بۆ هه‌ولێر بۆ به‌ده‌ستخستنی هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ریزی یه‌که‌می ئه‌و هێزه‌دابن که‌ به‌کاری ده‌به‌ن بۆ ئه‌و پاکتاوکردنه‌.
حاڵی حازر مه‌سعود ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکێکی ته‌زویره‌ ، باش ده‌زانێت که‌ خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر ناچێته‌ به‌ره‌کانی پاکتاوکردن ته‌نانه‌ت گوێشی بۆ ناگرێت بۆ هه‌ر ئاخافتنێک که‌ ئه‌گه‌ر له‌ دژی پرسه‌ ستراتیژه‌کانی کورد بکرێت ،ئه‌مه‌ و نه‌ک که‌س داوای لێناکات به‌ڵکو پێویسته‌ ئه‌و پێگه‌یه‌ لاوازه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌تی ، ئه‌مجاره‌یان به‌ راگه‌یاندنێکی به‌ جورئه‌ت به‌رووی تورکان هاوار بکا و بڵێ: نا بۆ به‌شداریکردنمان له‌ شه‌ڕێک که‌ تییایدا   شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ی پاکتاوبکه‌ین ، نا بۆ خیانه‌تکردن بۆ ئه‌مجاره‌ ، تۆبه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی که‌ پێشتر ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان و پرسه‌کانی کردوومانه‌ .
مه‌سعود به‌و راگه‌یاندنه‌ و پراکتیزه‌کردنی ده‌توانێت ئه‌و پێگه‌ لاوازه‌ی که‌ هه‌یه‌تی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ بیپارێزێت و به‌ره‌وخراپتری نه‌بات..به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستدانه‌ خیانه‌ت و ده‌ست تێكه‌ڵکردنی له‌ گه‌ڵ دوژمنانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ریسواتری ده‌کات ، بۆیه‌ بۆ مه‌سعود فورسه‌تێک  هاتۆته‌پێش ،پێویست ده‌کات   له‌ده‌ستی نه‌دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە