کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مالیکی و حكومەتەکەی لاسایی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە

Tuesday, 13/11/2012, 12:00






لەبیرمە لەسەرتای رووخانی رژێمی کورد کوژی سەدام حوسین یەکێتی و پارتی دەیان گووت: (ئەبێت حکومەتی بەغدا چاو لەم دیموکراسییەی هەریمی کوردستان بکات). بەڵێ مالیکی وەکو خۆی چاوی لە دیموکراسیتەکەی یەکێتی و پارتی کردوە. بۆ نمونە.........
ئەوەتا لە کوردستان پەرلەمان رۆڵی نیە، لە بەغداش پەرلەمان رۆڵی نیە.
ئەوەتا لە کوردستان حیزب دەستی خستووەتە نێو هەموو جومگەکانی ژیانەوە، لە بەغداش بە هەمان شێوەیە.
ئەوەتا لە کوردستان هێزی پۆلیس و ئاسایش و دەزگای جاسوسی و هێزی سەربارزی حیزبی هەیە و بە نیشتمانی نەکراوە، لە بەغداش بە هەمان شێوە وایە.
ئەوەتا لە کوردستان هیچ بەرپرسێک لەسەر گەندەڵی دادگای ناکرێت و پلەکەی بەرز دەکرێتەوە، لە بەغداش بە هەمان شێوە وایە.
ئەوەتا ئێوە ئەنفالچی و بەعسیەکانتان لە حیزبەکانتان کۆکردوەتەوە.
لە بەغداش بە هەمان شێوە وایە .
ئەوتا لە کوردستان رێکەوتننامەی ستراتیجی هەیە بۆ مردنی ئازادی و دابەشکردنی پۆست و پلەو پایە و سەروەت و سامانی هاونیشتمانیانی کوردستان، لە بەغداش تەوافقی سیاسی هەیە بۆ کوشتنی ئازدی و دابەشکردنی سەروەت و سامانی گەلی عێراق.
ئەوەتا لە کوردستان خۆپیشاندەران سەرکوت دەکرێن و ئازادی رادەربڕین دەخنکێرێت، لە بەغداش بە هەمان شێوە وایە.
ئەوەتا ئێوە لە کوردستان هەر یەکەتان بوون بە بەشێک لە پلانی ستراتیجی وڵاتە ئیقلیمیەکان، لە بەغداش هەروایە.
ئەوەتا ئێوە لە کوردستان خەریکی کۆیلەکردن و بە مێگەل کردنی خەڵکن، لە بەغداش بە هەمان شێوە وایە.
ئەوەتا ئێوە لە کوردستان ئەهمێت بۆ داواکاریەکانی خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دانانێن و پشتگوێی دەخەن، لە بەغداش ئێوە ئهمیتان بۆ دانانرێت و داواکاریەکانتان پشتگوێ دەخرێت.
ئەوەتا ئێوە لە کوردستان بە تەزویر ئەیبەنەوە، بەغداش بەهەمان شێوە وایە.
ئەوەتا ئێوە لە کوردستان بوون بە ملیاردلێر، لە بەغداش بەهەمان شێوە وایە.
ئەوەتا ئێوە لە کوردستان رێز لە یاسا ناگرن و بە هەوەسی خۆتان بە کاری ئەهێنن دژی خەڵکانی دەروەی حیزبەکانتان، لە بەغداش بەهەمان شێوە وایە.

ئەوانە و چەندین نمونەی درۆکراسیتەکەی ئێوە لە بەغدا وەکو خۆی جێبەجێکراوە و مالیكی و حكومەتەکەی لاسای ئێوەیان کردوەتەەوە، ئیتر پێم سەیرە ئەتانەوێت لاف و گەزافی کوردایتی لێبدەن و کوردایەتی بە خەڵکی خوێن لەبەر رۆیشتووی دەستی ئێوەی ستەمکار و رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی رابردووی بەغدا بفرۆشنەوە. جاری ئێوە خۆتان لەهەرێمی کوردستان واز لەم درۆکراسێتە بهێنن و دیموکراسی راستە قینە بچەسپێنن، ئەوجار مالیکیش چاو لە ئێوە دەکات. وەکو چۆن ئێستا چاوی لە ئێوە کردووە و وەکو خۆی درۆکراسیەکەی ئێوە لە بەغدا جێبەجێ دەکات. بەلای منەوە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ نابینم لە نێوان (تاڵەبانی و هاشمی و بارزانی و عەلاوی و مالیکی و سەدر و هید..)، چونکە هەموویان یاری بە خوێنی خەڵکەوە دەکەن و لەسەر لاشەی خەڵکی عێراق و کورستان بیناکانیان بەرزتر دەکەنەوە و کورسیەکانی ژێریان قایمتر دەکەن و دەبن بە ملیاردلێر.
تیبینی: زۆر دەمێکە هەندێک خەڵکی ئازادیخواز ئەیانەوێت ناوێک بۆ ئەم جۆرە لە حوکمڕانی بدۆزنەوە کە هاوشێوەی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ناوێکی وایان بۆ نەدۆزیوەتەوە شایستەی ئەم جۆرە لە حوکمڕنایکردنانەی بێت، بۆیە من پێم وایە (درۆکراسی) باشترین ناوە بۆ ئەم جۆرە لە حوکمڕانی کردنانە، چونکە درۆ بەناوی دیموکراسیەوە دەکەن و لە پاڵ ئەو ناوەدا دەسەڵاتی ستەمکارانە و تۆتالیتاریانەی خۆیان بەسەر خەڵکدا ئەسەپێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە