کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌ریتانیا ته‌نیا ده‌رسی‌ دیكتاتۆریه‌ت فێربووه‌

Sunday, 21/03/2010, 12:00


دوینێ‌ شه‌و سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و وه‌فده‌كه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامدا له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ كه‌سێكی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ له‌ د. كه‌مال كردبوو (ئێیوه‌ چی‌ فێربوون له‌ به‌ریتانیا) سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وتبووی‌:
1- ئێمه‌ له‌ به‌ریتانیا ئه‌وه‌ فێربووین كه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان هه‌موو شتێكی‌ به‌ده‌سته‌ ئێمه‌ش كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ ڕیگه‌ به‌كه‌س ناده‌ین بڕیار له‌سه‌رمانه‌وه‌ بدات.
2- له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕیگه‌ به‌ڕاگه‌یاندنه‌كان نادرێت بێنه‌ ژووره‌وه‌.
3- فراكسیۆنه‌كانی‌ موعاڕه‌زه‌ به‌شدارییان پێناكرێت له‌ بڕیارداندا گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ زۆر پێویست و زه‌رور بێت. ئه‌مه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌وڵده‌دات ئه‌و سێ‌ خاڵانه‌ی‌ سه‌ره‌روه‌ له‌ كوردستان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی‌ د. كه‌مال كه‌ركوكی‌ بۆته‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ د. كه‌مالیان وتبوو " تۆ هاتوویته‌ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رسی‌ دیكتاتۆری‌ فێربیت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە