کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(کاک هۆشمه‌د)یش ماڵاوایی له‌ کۆلێژی ده‌رمانسازی کرد

Thursday, 29/07/2010, 12:00




دوای له‌ده‌ست دانی سێ خوێندکاری کۆلێژی ده‌رمانسای له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا له‌ 23/7/2010 له‌ ڕێگه‌ی بازیان ، که‌ ته‌نها کاک هۆشمه‌د تیایدا به‌ زامداری ده‌رچوو که‌ هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌ بووین که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانی بکه‌ین چاوه‌ڕێمان ئه‌کرد که‌ ساڵێکی تر وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرین له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچونه‌که‌یدا، کاک هۆشمه‌ند ئه‌و که‌سه‌ ڕوو خۆشه‌ی که‌ به‌و هه‌موو برینه‌وه‌ که‌ جه‌سته‌ی داپۆشیبوو به‌ڵام ڕووه‌ خۆشه‌که‌ی و زه‌رده‌خه‌نه‌ جوانه‌که‌ی هه‌ر له‌سه‌ر لێو بوو ئه‌و کاته‌ی سه‌ردانمان کرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاوه‌ گه‌شه‌که‌ی هه‌ر هڵهاتبوو کاتێک له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانمان سه‌ردانمان کرد ناوی هه‌موومانی بیر مابوو به‌ڵام ئه‌م برایه‌مان سه‌رله‌به‌یانی 28/7/2010 مه‌رگ پێشی لێگرت و به‌ره‌و هاوڕێکانی تری به‌ڕێکه‌وت و ماڵاوایی لێکردین، هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاکتان په‌پوله‌کانی کۆلێژی ده‌رمانسازی هه‌ولێر.






 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە