کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پاڤێڵ تاله‌بانی هۆشداری داوه‌ته‌ ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی يه‌كيتی پشتيوانی پارتی نه‌كه‌ن!

Sunday, 11/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانی
ئه‌مرۆ له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كی نهينی پاڤێڵ تاله‌بانی له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ كاديرانی ده‌زگای زانياری و ئاسايشی سلێمانی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك نابنه‌ پشتيوانی به‌شێك له‌ كيشه‌كانی ئه‌م دوايیه‌ی نيوان پارتی و يه‌كگرتوو.
ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ئارمانجی بنه‌ره‌تی ئيمه‌ واته‌ يه‌كيتی بووه‌ كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان زۆربه‌ی كيشه‌كانی سنوری سۆران بگوازرێته‌وه‌ بۆ بادينان، ئه‌وه‌ش به‌ ئاسانی هاتۆته‌ دی.
پاڤێڵ تاله‌بانی به‌ فه‌رمی ئاگاداری وه‌ستا حه‌سه‌ن و عه‌قيد نه‌جمه‌دين حه‌مه‌ كه‌چه‌ل هه‌ردووكيانی كردووه‌، به‌ هيچ شيوه‌يه‌ك ناچنه‌ ژێر فه‌رمانه‌كانی هيچ كه‌سێكی ناو يه‌كيتی به‌ تاله‌بانیيشه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هيرۆی هاوسه‌ری تاله‌بانی به‌ چه‌ندين شيواز ده‌زگاكانی يه‌كيتی ئاگادار كردۆته‌وه‌ نابيت ببنه‌ به‌شيك له‌ كيشه‌كان، تا ئه‌وه‌ی ده‌زگای زانياریی به‌ نهێنی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و ميديا كارانه‌ی يه‌كيتی ئاگادار كردۆته‌وه‌ وه‌ك چاوديری سياسیی و رۆژنامه‌نووس و سه‌ربه‌خۆ له‌ دژی پارتی بدوێین و پشتيوانی يه‌كگرتوو بكه‌ن بۆ سوككردنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ..هيرۆ له‌ پاداشتی رۆڵی عه‌قيد نه‌جمه‌دين به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی قه‌زاو ناحيه‌كانی سنوری پاريزگای سليمانی به‌تايبه‌تی له‌ رۆژانی ١٧ی شوباتدا خانوويه‌كی ٢٠٠ مه‌تری به‌ ١٥ ده‌فته‌ر دۆلار بۆ عه‌قيد نه‌جه‌مه‌دين له‌ گه‌ره‌كی ئيبراهيم ئه‌حمه‌د كريووه‌..
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ پاسه‌وانێكی حاكم قادره‌وه‌ ئه‌م زانياريانه‌ی پێیراگه‌ياندووين، كه‌ يه‌كيتی به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتيژ په‌ك ده‌خات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە