کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دزاو دز كەوتن

Monday, 11/05/2009, 12:00

2625 بینراوە


دزاو دز كەوتن
ستار محەمەد قادر star_qad_yahoocom
زۆر ئاساییە مرۆڤ لە ژیواری دزاو دز كەوتندا بە شوێن ئاوەڵناوێكدا بگەڕێت هاوشێوەی گەندەڵی، چونكە بمانەوێت یان نا، گەندەڵی بە واتای بار سووككردنەوەی ئەو كەسە دێت كە خۆی لە بنەڕەتدا ناوێكی دیكەی هەیە! گەندەڵی ئەگەر بمانەوێت بە زوبانێكی سادە پێناسەی بكەین، بە واتای نغرۆ بوونی كەسێك لە كارێكی نەشیاو و نا بەجێدا. ئەگەریش بمانەوێت تەرجەمەی حەرفی بۆ بكەین واتا سەرپێچیكردنی ئەو كەسەیە لە بواری مۆراڵی و پیشەییدا. بەكارهێنانی شتە گشتییەكانە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتیدا. ئەو گەندەڵییەی لێرە بووە بە وێردی سەر زوبان و بە شانازییەوە باسی لێدەكەین، لە وڵاتانی دونیادا یاسایەك هەیە كە كەسی گەندەڵكار بە دز دەناسێنێ و سزای زیندانی بە سەردا دەسەپێنێت. بە هەر حاڵ من لێرەدا دەمەوێت بە نموونەیەك تێكەڵ بە بابەتەكەم ببم كە لە واقیعدا روویداوە.
دەڵێن لە یەكێك لە گووندەكانی دەورووبەری شاری كەركوك كابرایەك ئێستا لە ژیاندا نەماوە بۆیە نامەوێت ناوی بهێنم، "كا" ی ناو لۆدەكەی بە كابرایەكی عارەب دەفرۆشێت، ئەم "كا" فرۆشتنە لە ناوچە كورد نشینەكاندا لە دوای وەرزی بەهار دێت، چونكە لەوە دڵنیا دەبن ئیتر گژو گیا بەشی مەڕو ماڵاتیان دەكات لە دەشتاییەكاندا. بۆیە لە دوای وەرزی بەهار دەست دەكەن بە فرۆشتنی "كا"ی عەمبار كراویان.
ئەو بابا حاجییە لە یەكێك لە رۆژەكانی دوای بەهار "كا"ی ناو لۆدەكەی دەفرۆشێت بە یەكێك لەو عەرەبانەی كە دانیشتووی دەورووبەری ناوەندن و گامێش بە خێو دەكەن. دوای بڕینەوەی مامەڵە كابرای عارەب بە مام حاجی رادەگەیەنێت بەیانی ماشێن دێنێت بۆ باركردنی، شەوەكەی مام حاجی بیر لەوە دەكاتەوە كە ئەو "كا"كەی فرۆشتووە و بەیانی زوو كابرای كڕیار سەیارە دێنێ و باری دەكات، بڕیار دەدات كاتژمێر 2ی شەو بڕوات 3تا4رەشكەی لێبدزێت و بیهێنێتەوە بۆ ماڵەوە. كاتێك نێزیكی لۆدەكە دەبێتەوە گوێی لە خشەی شتێك دەبێت، گوومانی ئەوە دەكات كە ئەمە خشەی یەكێكە لە "لۆدەكە" خەریكی دزیكردنە، بۆیە بە باشی دەزانێت لێی بخووڕێت، بە دەنگێكی بەرز هاوار دەكات ئەوە كێیەو چ كارەیە بەم نیوە شەوە لێرە چی دەكات، كابرای دزەش هاور دەكات مام حاجی ئەوە منم. مام حاجی پێی دەڵێت بەم نیوە شەوە چی دەكەیت لێرە خەریكی دزینی كای ناو لۆدەكەیت، كابرای دزەش زۆر بە جوانی وەڵامی مام حاجی دەداتەوە و دەڵێت: ئەوە من زانیومە تۆ "كا"یەكەت فرۆشتووە و بەیانی دێن باری دەكەن، بۆیە بە باشم زانی بەم نیە شەوە چەند رەشكەیەكی لێبدزم، ئەی باشە ئەگەر جەنابت بۆ دزی نەهاتووی بەم نیوە شەوە لێرە چی دەكەیت؟! لە سەروو بەندی ئەو دزاو دز كەوتنەوە لە دونیای هاوچەرخدا بۆ ئەو كەسانەی كە خۆیان بە دەم سپی و رێنیشاندەری كۆمەڵانی خەڵكی دەزانن، ئاوەڵناوێكیان دۆزیەوە نێویان لێنا "گەندەڵی"! چونكە كۆمەڵگەی ئێمە تا ئێستا نەی توانیوە ئەو بەستەڵەكە بشكێنێت كە گەورەكان تێیدا بخرێنە باری لێپرسینەوەوە و حەقیقەتیان كەشفبكرێت!!
star_qad@yahoocom


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)