کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەلوێستێکی جه‌وامێرانه‌ی ئەحمەد قایا و چەواشە بەردەوامەکانی مەلا بەختیار و بارزانی

Monday, 29/10/2012, 12:00


بەرێکەوت دوێنێ لەفەیسبوک لینکێکی ڤیدیۆیی ئەحمەد قایای هونەرمەندم بینی ، کەلە چرکەساتێکی مێژویی ، دەبێتە نوینەری گەلێکی بن دەست و ڕوی راستەقینەی بەناو دەیان هونەرمەندی نەتەوەی تورکی فاشی هەلدەداتەوە ، کەبەناو گۆرانی بۆ خۆشەویستی و مرۆڤ دەلێن بەڵام لەناخ دا ، فاشیزم و دژە مرۆڤن . لەفیدیۆکە دیارە ، چۆن دەیان بەناو هونەرمەند هیرش دەکەنە سەر قایا ، لەوەرگرتنی خەڵاتێک بەناوی مافی مرۆڤ کاتێ دەلێ دەمەوێ لەسێدیە نوێکەم هەندێ گۆرانی کوردی بڵێم ، جۆرە سوکایەتی زۆری پێ دەکەن . تائەوەی دواتر لەمیدیاکان ئاگادار کراینەوە .سەرباری هێرش و سوکایەتی بەووتە، پێلاویشیان لەومرۆڤە جوانە گرتوە . ئەم روداوە لەوکات و تائیستاش ، دەیان کاردانەوەی بەدوا هات کە دوای تێپەرینی ١٣سال بەسەریدا ، پۆلێ لەو هونەرمەندانەی هێرشیان کردە سەری جونە لای هاوسەرەکەی ئەحمەد قایا و داوای لێ بوردنیان لە رەفتارەکەیان لێ کرد.

ئەم روداوە بوە هۆکاری ئەوەی سەرلەنوێ کیشەی کورد بکەوێتە ناو میدیا ی تورک و لەدەرەنجامدا قایای مرۆڤ دۆست ، بەرەو ولاتی فەرەنسا کۆچ بکات ، لەهەندەرانەوە خەبات بۆگەلەکەی بکات و بەوتە جوانەکانی بڵێ ( ٤٠ سال دەولەتی تورک منی کردە تورک ، بەلام لەمەودوا ناتوانێ بەردەوام بێ) یان کەدەلێ(لەئەورپا سەرمامە بەلام سەرمابونم لە نەبونی ولاتە نەوەک نەبونی ئاگر) لەو هەلویستە مێژویە دا ، چەندین گۆرانی بیژی تری بەناو کورد ی وەک (مەحسوم قورقومزیار ، ئیبرۆ جوندش) لەهەمان ئاهەنگن ، بەلام ئەوان چەپلە لەگەل فاشیزمەکان دژ بە قایا لێ دەدەن ، لەکاتێکدا قایا ی مەزن لەم شوێنەدا ، دەربڕی ئازاری گەلێکە، سوکایەتی بەو سوکایەتی بەگەلێکە . وەئەوانیش لەهەمان نەتەوەی قایان ، بەلام ئەوان لەو شوێنە بێ مۆرال و ناپاک رۆل دەبینن . ئاخر ئێمە دەبێ کۆتایی بەلێکدانەوەی ناسیۆنالستە کوردە بەرچاو تەنگ و سۆزدارەکان بهێنن کەدەیان ناومان بۆ ڕیز دەکەن کە کوردن ، بۆیە با کەڵە شاعیری وەک ئەحمەد شەوقیمان هەبێ ، یان هونەرمەندی وەک مەحمود ملێجی و سلاح سەعدەنی ، یان گۆرانی بێژی وەک برایم تاتلیساز .... ، بەکورد چی کە ئەو بەهرە ی هەیانە ، لەخزمەت نەتەوەیەکی تریان داناوە و ، بۆ رٶژێک لەگەل ئازاری نەتەوەکەیان نەژیاون . بەپێچەوانەوە خۆیان پێ هاولاتی تورک یان عەرەب بێ ئەمانە دەچیتە خانەی ئەوەی وەک ناپاکی نەتەوەیەک مامەلەیان لەگەل بکرێ نەوەک جێگای شانازی !؟ ئاخر ژیان واتا هەلویست و بەشداربون لەگەل ئازاری گەلەکەت ،، هەڵویستیش ،بۆ مرۆڤانێک کەدیارن یان راستگۆن لەگەل بیروباوەریان ، واتا نواندنی راستگۆیی لە چرکەساتێک دا کەباجێکی لەپێناوی بدەی . ئەمە بۆهەر مرۆڤێک لەمێژوی ، چەند جارێک دێتە پێشیەوە ، نەوەک هەموو ڕۆژ و چرکەساتێک . بۆیە کاتێ مرۆڤ هۆلیا ئەفشار لەچەندین دیدار دەبینێ کە داکۆکی لەکوردبونی بێ سلەمینەوە لەبەرامبەرد ەیان فاشستی بەرپرسی تورکدا دەکات ودەلێ کوردم ، هاوکات برایم تاتلیسازیش وەک ئەو دەبینێ ، مرۆڤێکی دورو و لەرزۆکە ، ئیتر چۆن د ەکرێ ، لەیەک پێوەردا هەلبسەنگێدرێن . جونکە وەک وتمان ژیان هەر داهێنان لەهونەر وئەدەب نیە ، ئەگەر ئەوبەهرەیەی مرۆڤ هەیەتی دایببڕی لەمٶرال و بەرپرسیارەتی ، سەنگی خۆی لەدەست دەدات

هاوکات هەرلەم رۆژانە لە ئەرشیفی خۆم بەرێکەوت ، بابەتێکم بەرچاو کەوت ، دەرکردنی وەزیری ڕٶشنبیری (حکومەتەکەی سلێمانی) فەتاح خەلیل زاخۆیی لەلایەن دەسەلاتی یەکێتیەوە ،چۆنکە دەنگی بەدەستوری ٢٠٠٥ نەدا وە ، ئاخر ئەو راستگۆدەرچوو ، لە ئەندام بونی لە دەستەی باڵای ریفراندۆم ، پێچەوانەی چەندین کەسایەتی تر کەئەندامی هەمان دەستە بوون بەڵام خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق پاڵاوت ،یان لەترسی حزبەکەیان دەنگیان بەدەستودا . هەرئەوکات و بەپێی ئەو بەلگانەی لەخوارەوەی ئەم بابەتە دانراوە ، ، جۆتێ بەرپرسی کۆنی ئاش و مریدی ئەمرۆی تاڵەبانی (مەلا بەختیار و عماد ئەحمەد) ، شانازیان بەدەرکردنی فەتاح زاخۆیی دەکرد ، تەنانەت مەلا بەختیار بەرپرسی بەناو ڕێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی کردیە مانشیتی رۆژنامەکەی لەژمارە ٥١ ی چاودێر ، ریکلام بۆ ئەو هەلوێستە ئابروبەرەی لەمالپەرو ڕۆژنامە روزەردەکەی دەکات . هاوکات عماد ئەحمەدی هەلپەرستیش ، لەکۆبۆنەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە فەتاح دەڵێ کەتۆ ئەگەر لەبەر حزبەکەی نەبوای پیاوی ئەوەبوی ببیە وەزیر ، لەکاتێکدا هەرئەو فەتاحە جگە لەوەی مێژویەکی پاکی شەرافەتمەندانەی دور

لەدروزنی لەبیروباوەر و مامەحەمەیی ، پێچەوانەی مەلا و عماد هەیە ، هەمووی ٣ سال تێنەپەریبوو لە دەرچونی لەزیندانەکانی بەعسی سوری کە ١٢٢ رۆژ لەژوری تاکەکەسی بەسەربردبووە سەر ، چونکە میتی تورکی فشاریان خستبوە سەر ولاتی سوریا ئەمە نوێنەری پکک نەوەک زەحمەتکێسان لەولاتی سوریا .

کەچی دواتر ئەو عمادەی ئەوەندە دژ بیرورای جیایە و لێکدانەوەی عەقلی ئەوەیە دەلێ خەلکی بنەمالەی قوربانی موچەکەی ١٥٠ هەزار دینارە ، کەچی دەنگیان بەدەستور داوە ، بەڵام زاخۆیی موچەکەی نزیک بە ٥ ملیۆنە دەنگ نادات ؟ ئاتخوا ئەم هەڵویستە شایستەی ئەوەیە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەمیشەیی بێ ، یان بیبەیتە قوتابخانەیەک فێرە مۆرال و ئازادی رادەربرینی بکەی!؟ سەرباری ئەو هەلوێستە ، بەداخەوە لەسێیەمین ساڵیادی شەهید سۆراندا ، میدیای ئەهلی لەکوردستان ، مەدالیای شەهید سۆرانی کاکە حەمەیان پێ دا ، خۆشی نەچوو ، ژنەکەی نارد تاوەری بگرێ.

یان مەلا بەختیار دێ لەنێو تورکیادا کۆمەلێ دورشمی کۆنە پاسۆکیمان پی دەفرۆشی ، دەیەوێ قەرزی عیراقچیەتی دوێنێ و تالەبانی بەرپرسی بداتەوە ، کەهەرلەو تورکیایەی مەلا قسەی کرد ، دەیان جارتاڵەبانی وتویەتی پکک تیرۆرسیتە . لەتەک ئەوەی لە ١٩٩٢/ بۆ ٢٠٠٠بەپێش سوپای داگیرکەر ی تورک کەوتون بۆ لیدانی پکک . پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە یەکێک میتۆدی کارکردنی نەتەوەیی بگۆڕێ و چەواشەی خەڵک و دورشم نەکات ، دەبێ نەفرەت لەمێژوی کۆنی و داوای لێبوردن بکات ئەوکات ئەومافەی هەیە وەک مەلا قسە بکات ؟

یان کەسەیری ئەو هەموو وتە بریقەدارەی بارزانی و کۆسرەت ەرسول دەکەی کە بن زمان و سەرزمانیان وشەی(پێشمەرگەیە) ، کەچی بەرۆژی روناک دەبنە پاڕیزەری سەرۆک جاشەکان و هەولی رزگارکردنیان دەدەن لەدادگا و وەک سالار قەرەوەیسی دەلێ سوپاسیان دەکەین کەئەوانیان لەتاوانێک رزگار کردوە ، ئیتر کۆنە پێشمەرگە و خەباتی شاخ ، چ فلسیکی سوتا دەکات ؟
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=3315

سەیرکەن چۆن پارتی ویەکێتی ، بەپارەی دزراوی ئەم میللەتە ،.ئیمراپتۆریەتێکی راگەیاندنیان بۆ چەواشەکردنی میللەت دروست کردوە ، بەئارەزوی خۆیان چەواشە و تاوانی پێ دەکەن ، لەنمونە لەگەرمەی هەلبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق ٢٠١٠ لەسەر دیدارێکی بزوتنەوەی گۆران لەگەل بنەمالەی نوجێفی ، دنیایان وێران کرد ، یان گوتنی ناساندنی چەکدارەکانی ئەو دوو پارتە بەمیلیشیا لەزاری پەرلەمانتارێکی گۆرانەوە ، بەکفری ئاخیری زەمان لێک درایەوە ، چاری خۆپیشاندانیان لەچەندین شارداو ، جەمیل هەورامیش خۆی مٶر کردبۆوە سکاڵای تۆمار کرد . . ئەی ئەو هەموو خۆ مٶرکەرەوانەی دوێنی ، کەوشەیەک بەسوکایەتی تیدەگەیشتن ، بۆچ ئەمڕۆ ، بەرامبەر پارێزەربونی ئەوبەرپرسانەی بەئاشکرا داکۆکی لەو جاشانە دەکەن ، کەهەموو پێشمەرگە ی کۆن ، بەرێکەوت لەدەستیان رزگاربونە یان دەیان هاوڕێیان شەهید کردون ، قسەیەک ناکەن ! تٶ بڵێی گوێکانیان کەڕ و چاوەکانیان کوێرو مٶرال و ئەخلاقیشیان لەناو تورەکەدا نانەبێ؟.

کۆتایی بابەت : مرۆڤ بە هەلویستێک دەبێتە خاوەن مێژویەک ، ئیتر بەئارەزوی خۆیەتی رۆلێکی جوانی وەک قایا بببینێ یان قێزەوەنی وەک بارزانی و تالەبانی و کۆسرەتو مەلا بەختیار و عماد ببینێ ، مێژویش ئەوەیە ئەوەی کردت بۆت دەنوسێتەوە ئەگەر کۆنیش بێ ، ئەوا لەیاد ناچی ، سەردەمێ چەواشە و فریودانی میژوش رۆژ لەدوای ڕۆژ بەرتەسک دەبێتەوە ، بۆیە ئەرکی هەمومانە بەئەخلاق لەهەلوێستی وەک ئەحمەد قایاکان نزیک بینەوە نەفرەتیش لەهەڵویستی ئەو چەواشەکەرانە بکەین کەهەول دەدەن هەرچی جوانی ئەم میللەتە هەبوو هەیە ناشیرینی بکەن ، هەلوێستەکەی قایاش پێمان دەلێ ئەگەر مرۆڤ داکۆکی لەجوانیەک کرد ، گەر ئەمرۆ بکەویە بەر رەخنە و تۆمەتیش سبەی بەلاپەرەی زێرین بۆت دەنوسرێتەوە.


دەقی هەڵوێستە جوانەکەی هونەرمەندی کۆچ کردوو (ئەحمەد قایا) ببینە




دەقی هەلوێستە قێزەوەنەکەی مەلا بەختیارو عماد ئەحمەد لەسەر دەرکردنی فەتاح زاخۆیی ببینە ، کەخۆزیا رۆژنامەی هاوکات ئەوکات و تەواوی لاپەرەکانی جاودیر دەکرایەوە تا ماهیەتی ئیەو دوو کۆنە ئاشە ببینن

http://www.dengekan.com/doc/2005/10/chawder51_25.pdf


بابەتێکم لەم سەردەمدا کەکۆمەڵی زانیاری تیایە

http://kurdistannet.org/arshif/org/2005/10-2005/26-10/zoordemeke.pdf

تێبینی: ئه‌حمه‌د کایا له‌و ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ کوردستان رزگاری ده‌بێت و ئه‌م به‌ ئازادیی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ ئاواتی خۆی نه‌گه‌یشت و زۆر به‌ گه‌نجی ماڵیئاوایی له‌ ژیان کرد، له‌ رۆژی 16 / 11 /2000 له‌ پاریس نێژرا، له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ بڕوانه‌ که‌ به‌ هه‌زاران که‌س هاوبه‌شی مه‌راسیمی ناشتنه‌که‌یان کردووه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە