کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی نهێنییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆمپانيای دانا غاز و پشكی به‌رپرسانی پارتی و يه‌كێتی

Saturday, 24/03/2012, 12:00


راپۆرتە هەواڵ:
كوردستانپۆست/  په‌يامنێری ٣ سلێمانی

ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكيشاين ئه‌م راپۆرته‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵێه‌كانی بنه‌مالەی بارزانی و تاڵه‌بانی تايبه‌ت به‌ كۆمپانيای داناغازئاماده‌ بكه‌ين و به‌دواداچوونی زياتر بۆ بكه‌ين، ئه‌و خاڵه‌ ئاشكرايه‌ی كه‌ له‌كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی گشت گرێبه‌سته‌ نه‌وتيه‌كانی كۆمپانيا بيانیی و ناوخۆیيه‌كان له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كانه‌وه‌ بوو، كه‌ ته‌نها گرێبه‌ستی كۆمپانيای دانا غاز بڵاونه‌كردۆته‌وه‌‌!
ئه‌و حاڵه‌ته‌ سه‌رنجی گوماناوی خسته‌ سه‌ر ئه‌و بڵاونه‌كردنه‌وه‌يه‌، كه‌ بۆچی كۆمپانيای داناغاز گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ نهێنی ماوه‌ته‌وه‌!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ شاكر کە خزمی بەرپرسێکی یەکێتییە و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێری ئه‌و كۆمپانايه‌يه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ كۆمپانيای دانا غاز له‌ سالی ٢٠٠٧ به‌دواوه‌ ده‌ست به‌كاربووه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌كاتی سه‌روه‌ری گه‌نده‌ڵكاران نيچيره‌ڤان بارزانی واژوو كراوه‌، ئه‌و كۆمپانيايه‌ له‌ ئيماراتی يه‌كگرتووی عه‌ره‌بیيه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ سنوری ناحيه‌ی قادر كه‌رم ده‌ستی به‌ پرۆژه‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ ده‌رهێنانی غازی ووشكه‌ بۆ ويستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌بای هه‌ردوو ويستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ديبه‌گه‌ی سەر بە سنوری پارتی.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی غازی ووشك ده‌رده‌هينيت به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌وتی خاو و غازی شليش به‌رهه‌م دەهێنيت پارەکەش هەمووی ده‌چێته‌ گيرڤانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تلڵه‌بانیيه‌وه‌.
ئه‌وانيش به‌ ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وە، نه‌وته‌ خاوه‌كه‌ بۆ ئێران ده‌نێرن و غازه‌ شله‌كه‌ش ده‌ده‌نه‌ كارگه‌كانی غاز له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و يه‌ك دۆلاری ناچێته‌ سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
ڕۆژانه‌ ٣ ملێۆن پێ سێ جا غازی شل له‌ چاله‌ نه‌وته‌كانی قادركه‌ره‌م دەر‌ده‌هێنرێت و به‌و سێ شێوه‌يه‌ به‌كارده‌هينرێن.


هه‌روه‌ها كۆمپانيای دانا غاز به‌ خۆرايی غازی ووشك ده‌داته‌ ويستگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ديبه‌گه‌، به‌لاَم پارتی و يه‌كێتی ووزه‌ی كاره‌باكه‌ به‌ پاره‌ به‌ خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو به‌ شه‌ريكی نرخی يه‌كه‌ی ووزه‌ی به‌رهه‌م هاتووی كاره‌بايان له‌ ٢،٥ سه‌نته‌وه‌ بۆ٣،٢ سه‌نته‌وه‌ زياد كردووه‌، كه‌ هه‌ردوو ويستگه‌كه‌ش سه‌رانی بنه‌ماڵه‌كان تێیدا شه‌ريكن له‌وه‌ی هه‌ولێر نێچيره‌ڤان بۆته‌ شه‌ريكی ئه‌حمه‌د ئيسماعيل نانه‌كه‌لی خاوه‌نی ويستگه‌كه‌ و له‌ چه‌مچه‌ماڵيش ئيداره‌ی گشتی يه‌كێتی بوونه‌ته‌ شه‌ريكی چه‌مچه‌ماڵ!
سەرچاوەکان، کە کوردستانپۆست ماوەی دوو مانگ زیاترە بەدواداچوونی لەسەر دەکات ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌وه‌ی پارتی ته‌نها بنه‌ماله‌ی بارزانی خاوه‌ن پشكن، به‌لام له‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی هه‌ريه‌كه‌ له‌:
١- كۆسره‌ت ڕه‌سول.
٢- به‌رهه‌م ساڵح.
٣- مه‌لا به‌ختيار.
٤- چه‌ند به‌رپرسێكی ديكه‌ پشكی بچوكيان هەيه‌‌.
تێبینی: سەرچاوەیەکی نزیک لە عەدنان موفتی پیوەندی پێوە کردین، ئامادەیی خۆی دەربڕی، ئەگەر هەر بەڵگەیەک لە سەر پشکی ئەو لەو گرێبەستەدا هەبێت، ئامادەیی هەموو جۆرە سزایەکم لەو بارەیەوە و ئامادەی لێپێچینەوەم. بۆیە کوردستانپۆست ناوی عەدنان موفتی لەم هەواڵەدا لێدەرکرد، داواکارین لە پیامنێرەکەمان کە بەدواداچوونی تەواو لەو بارەیەوە بکات.


ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له ‌يه‌كه‌مين ساته‌وه‌ دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زيری سامانه‌ سرووشتیيه‌كان دژی ئه‌و كۆمپانيايه‌ هه‌ڵويستی وه‌رگرتووه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌، كه‌ گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانيايه‌ له‌ سايتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
ئێستا ئه‌وه‌ش زانراوه،‌ كه‌ يه‌كێتی و پارتی له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌و كۆمپانايه‌ ته‌واوی پاره‌كه‌يان بۆ خۆيان هه‌ڵگرتوه‌ و جۆرێك له‌ كيشه‌ له‌ نێوان كۆمپانياكه‌ و به‌رپرسانی پارتی و يه‌كێتی بوونی هه‌يه‌، تا ئه‌وه‌ی ئاگادارين له‌لايه‌ن كۆمپانياكه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تايی دامه‌رزاندنيه‌وه‌ تا ئێستا زياتر له‌ يه‌ك مليار دۆلاری خه‌رج كردووه‌، كه‌ ده‌بوو ئێستا ئه‌و كۆمپانيايه‌ قازانجی دووبه‌رابه‌ری به‌ركه‌وتايه‌ به‌لام به‌ پێی زانياريه‌كان نێچيره‌ڤان و ئيداره‌ی گشتی يه‌كێتی داهاتی نه‌وتی خاوی ئاوديوكراويان بۆ خۆيان هه‌ڵگرتووه‌.
له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه‌ به‌غدا گۆمانی زۆری هه‌يه‌ له‌ چۆنێتی به‌رهه‌م هێنانی سوته‌مه‌نی غازی ووشك، گوايه‌ به‌ به‌غدايان راگه‌ياندووه‌ ته‌نها غازی ووشك به‌رهه‌م دەهێنن و غازی شل نه‌ك نه‌وتی خاو ناردنه ‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئێران و فرۆشتنی بهرميلی به‌ ٤٥ دۆلار پێچه‌وانه‌ی گشت نرخه‌ ستانداره‌كانی جيهانی و عێراقییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە