تەلەفۆنەکەم لەگەل خاتوو زەکیە حەقی ئیسماعیل لەسەر ١٨ کچەکوردەکەی ئەنفال
Tuesday, 20/08/2013, 12:00
ئەوەندەی ئاگادار بین ، دۆسیەی فرۆشتنی ١٨ کچی ئەنفالی گەرمیان ، لە18یەمین سالیادی ئەنفال لەسالی ٢٠٠٦ بوە دۆسیەکی ناسراو و جەماوەری . گەر پێشوتر هەر کەس و ناوەندێک کاری کردبێتی نەیتوانیوە بیکاتە دۆسیەیەکی جەماوەری . لە٨ی ئازاری ٢٠٠٦ کاک عەلی سیاسی کەمپینەکی واژو کۆکردنەوەی بەناوی جاک دەست پێکرد کەژمارەیەکی زۆری ژنان واژویان کرد ، دواترلەچاک بریاردرا خۆپیشاندانی جەماوەری لەئەورپاو کوردستان دەست پێبکرێ ، ئەوەبوو لە ٨ولاتی ئەورپا(سوید ، دانیمارک ، فینلەندا ، نەرویژ ، هۆلەندا ، بەریتانیا ، ئەلمانیا ، سویسرا) لەگەل ئەمریکا و کەنەدا و کوردستان خۆپیشاندان بۆبەردەم سەفارەتی میسر و شوێنی تر دەستی پێکرد ، بەمەش دۆسیەکە دەنگدانەوەی گەورەی لەکوردستان و ئەورپا دروست کرد، دواتر کارو چالاکی بەشیوازی جۆراو جۆر بەردەوام بوو بەلام لەکۆی ئەمانەدا تەنیا قونسلی میسر لەسوید بەتەلەفۆن وەلامی ئیمەی دایەوە ئەویش وتی بەناوی حکومەتی میسرەوە پێتان دەلیم ئەو بەلگەیە راست نیە ئیمە بەدواجونمان کردوە فەرمون لەم لینکەدا بلاومان کردەوە
http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/4-2006/27-4/qunsli.pdf وە دواتر لەمانگی ١٢ دوبارە لەگەل سەفیر و قونسلی میسر دانیشتینەوە ، دوبارە وتیان ئەو مەسەلەیە راست نیە
کەلەم لینکەدان زانیاریەکانی تیایە
http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/12-2006/16-12/raportekei.pdfبۆیە بەگرنگی دەزانم ئەگەر ٣ دیریش بێ ئەو پەیوەندی تەلەفۆنیە باس بکەم چونکە بەشیکە لەو زانیاریانەی کەگەواهی زیاتر دەداتە راستی فرۆشتنی کچانی کورد . بەتایبەتی کە د زەکیە لەڕۆژگاری ئەمرۆدا ئامادە نیە هیچ قسەیەکی تر لەسەر ئەو دۆسیەیە بکاتەوە ، وەدەبێ بڵێم ئەو کات پلەی راویژکار ی بریمەر و لەوەزارەتی داد ی عێراق کاری دەکرد . بەهیوام ئەو نوسینە ، سودێکی هەبێ کەئەمە تەنیا کورتەیەکە لەناو دەیان کارو چالاکی تر لەسوید و گشتی لەگەل هاورێیان ئەنجامان دا . بەلام نوسینەوو باسکردنی روداوێکی میژوویی دەبێت بەئەمانەتەوە بێ ، هاوکات دور لەقین و سۆزەوە ، بۆیە قسەکانم لیرەدا تەنیا ئەوەی رویداوە هی ئەو تەلەفۆنە باس دەکەم نەوەک کۆی کارو چالاکیەکان تا وەک بەلگەیەکی میژویی بمێنێ . چونکە تائیستاش زۆرترین بەلگەو زانیاری لەسەر تاوانی فرۆشتنی کچانی کورد لەم تاوانە لای زەکیە شاویشە
١٩ی /٠٥ /٢٠٠٦، نامەیەک لە مەیلی چاک گشتیەوە بۆ دەستەی کارگێر هات ((کۆپیەکی لامە)) بەناوی زەکیە شاویش ئاماژە بەوەدەکات ئەو زانیاری گرنگی لایە لەفرۆشتنی کچ و منالی کوردا. کۆدی مەیلی جاک زۆربەمان لەدەستەی کارگێر لامان بوو ، بەلام ئەوکات (سلاح گەرمیانی) کەلەئوسترالیا دەژی کردبیەوە و بۆی ناردین ... وەداوای لەمەیلەکەی کردوە ، کەزانیاری لەسەر کۆبکەینەوە ، وەک تەلەفۆن . وەداوای تایبەتی لەخاتو کازیوە سالح کردبوو کەماوەیەکی کورت لەگەلمان بوو کەبەدواچون بکات . من و عەلئ سیاسی و سلاح گەرمیانی لەسکایپ قسەمان لەسەر کرد وتی بەس مەیلی ناردوە تەلەفۆنی نەداوە پێمان ، وتم من پەیدای دەکەم . دوو رۆژی پێچوو پەیدام کرد ، قسەم لەگەل کرد ... کۆمەڵی زانیاری گرنگی لابوو کەبۆئیمە رەوایەتی زیاتر دا بە بەبەلگەکە ، بیرمە وتم دەسەلاتی کوردی دەلێن ئەو بەلگەیە درۆیە تورە بوو ((وتی ئەوانە درۆدەکەن ، لەمن باشترد ەزانن راستە بۆیە چیرۆکی بەلگەکانی باس کرد کەجۆن لەکۆشکی کۆماری دۆزراوەتەوە ، .. وتی ژنی کورد فرۆشراونەتە نەک هەر میسر بەلکو بۆ ، سعودیە و کویتیش ، تا وتی منالی کورد لەکویت توانیوەتی لەسەردانێکی بارزانی بۆ کویت یەقەی بگرێ تا رزگاری بکات ..هاوکات وتی لەکۆنفرانسێکدا سۆزان موبارەکی لێ بوو ، لێی هەلسامەوە قسە پێ گوت ، کەچۆن ژنی کوردتان بردوە لەئەنفالەکان ، وتی لەشەرمان لەکۆنفراسەکە هەلات گەورەترین ئازاری ئەوەبوو دەیوت هەموو سەرکردەکانی پارتی ویەکیتی چیرۆکەکان دەزانن ، کەچی قسە ناکەن زۆر بەتورەیی و ئاخەوە باسی دەکرد بەتایبەتی لەمەسعود بارزانی زۆر پەست بوو ... ئەو دەیوت ئەوانە هەموو بۆ پارە و کورسی ئاگایان لەهیچ نیەو خۆیان لەگێلی دەدەن بەکورتی تێروانینی هاوشیوەی کوردستان پۆست بوو لەو بەرپرسانە
http://yndk.com/Archive/medya/2006/m244/m244-2-3.pdfلەدوای سالی ٢٠٠٤ بەردەوام یان بەرپرسی راگەیاندنی چاک بومە یان لەلیژنەی راگەیاندن تا سالی ٢٠١١ ، بۆیە یەکێ لەورێگایانەی دەم گرتە بەر ، پەیوەندی و زانیاری گرنگم سەرەتا دەدایەوە میدیاکان تاکاردانەوەی زیاتر بێ ، ئەوا هەموو میدیاکان شاهیدن لە کوردستان پۆست و ئەهلی و گۆران ، هاوکات ماوەیەک لەگەل کوردستان نیت و رۆژنامەی میدیا و دەنگی سەربەخۆ ... جونکە بەبەیانامەکانی ئیمە هەندە کاریگەر و دەنگدانەوەی نەدەبوو . هاریکارە بەردەوامەکان تا سالی ٢٠٠١١ کوردستان پۆست و ئاوێنە و هاولاتی و کوردستان نێت و دەنگەکان بەپلەو بەرواری جیا ، تامن لەراگەیاندنی چاک بوم . میدیا لەوکاتدا پەیوەندیم لەگەل گرت و وتم ئەو زانیاریانە هەیە و گرنگە بەهیوام دیدارەکی لەگەل بکەی ، بابۆ میژوو بمێنی و ببتە فاکت ... چونکە بەئەزمونی کارکردنمان کەزۆرینەی ئەرشیفی جاک لە مالپەر بەهۆی نوێکردنەوە و هاک کردن زۆر جار ئەرشیفەکەی فەوتاوە بەلام لە رۆژنامە هەرگیز نافەوتێ ، سەرنوسەری میدیا ، کردیە هەوالی یەکەمی و هەموو ئەوزانیاریانەی بەمن دابوو بەویشی گوتبوو ، بریاروابوو بەلگە و وزانیاریەکانی تر بۆ ژمارەی داهاتوی بنێرێ ..... بەلام بۆ هەفتەی دواتر بەداخەوە زەکیە شاویش دیدارەکەی نە کردبو و بەلگەکانیشی پێ نەدابوو ، ئەوەبوو ئاکۆ تەلەفۆنی بۆکردم وتی سلاح گەرمیانی کێیە وتم ئەندامی چاکە لەگەلمان وتی ساردی کردۆتەوە ...... راستی ئەو مەسەلە باسکردنەش تەنیا بۆ میژومە ، ئەوا سەرنوسەری میدیا ماوە ، بشچنە سەر رۆژنامەکە کەئاماژەی بەوەکردوە لەژمارەی داهاتوو زانیاری و بەلگەکان بلاو دەکەینەوە . کەدەبێ ىڵێم بەداخەوە ئەو هاورێیە بەهەر نیەتێکەوە ئەو کارەی کردبێ ، بوە هۆکاری ئەوەی زانیاریەکان نەکەویتە ناو میدیاکان و لەورۆژ بەدواوە ، لەڕێگای کوردە فەیلیەکان ٣ جار هەولم داوە پەیوەندی لەگەل بگرمەوە زانیاریەکانی کەلایەتی بەدەم و بیستن و ئەوبەلگانەی بینیوەتی تۆمار بکەم ،بەلام گوتویەتی ئامادەنیم هیچی تر بۆ کەس قسە بکەم تەنانەت بۆکۆنفرانس لەسەر ژنانی ئەنفال لەپەرلەمانی سوید زۆر هەولم لەگەل د مەجید دا کەسەرۆکی کوردە فەیلیەکانئ سویدە ، وتی دەلێ نایکەم و مەیلو تەلەفۆنێشی نادات بەکەس و کەتا سالی پار ئەوەی من بزانم ئەو بەریزە لەئەمەریکا بوو . بەداخەوە ئەو ژنە پرە لەبەهایە بەهەموومان نادۆزرێتەوە یان بتوانین ئەو تورەیەی هەیە لەدژی سەرکردەکانی کورد بیرەوێنینەوە ....تا دەرگای ئەو تۆپ و کلیلەمان بۆ بکاتەوە کەلەسەر ژنی کوردی ئەنفال لایەتی و نەفەوتێ . تائیستاش من بەدوای زانیاریم بەریکەوت لەم رۆژانە لەگەل هاورێ نەجیبە مەحمود قسەم کرد وتی وێنەیەکی د . زەکیەم هەیە کەلەکۆنفرانسێک بەیەکەوەبوین ، ئەویش ئاگادارە و بۆی باسکردوە کەچەندە لەو سەرکردانە داخ لەدلە لەسەر ئەو دۆسیەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست