ئەگەر سەرۆكى هەرێم سەروەت و سامانەكەى ئاشكرا بكات هەموو كورد توشى جەڵدە دەبن.
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
(سەركردە هەر وا دەبێت خوا بیپارێزێت, زێڕە سەرۆكمان زێرە)
مسعود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەو كەسەى كە بە حساب زۆر پێداگیرى لە مەسە نەتەوایەتیەكاندا دەكات بەڵام هێشتا جێ زنجیرى دەبابەكانى بەعس بە شۆستەكانى هەولێرەوە دیارن كە بە ئەمرى بەرێزیان هێنانى بۆ كوشتنى كورد,ئەو كەسەى كە بۆ ددان پڕكردنەوەیەك روو لە ووڵاتانى ئەوروپا دەكات لە كاتێكدا تا ئێستا بەركەوتوانى كیمیاى لە لێوارى مەرگدان وە كەس و كارى شەهیدانى هەڵەبجە بۆ مەترێ قیرتاو دەبێت ساڵێك رێپێوان بكەن.ئەو كەسەى كە دەستى بە خوێنى كورد سورە لە شەڕى برا كوزیدا.
وە لەوانەى كە سەبەبى سەرەكى گەندەڵى و زەوت كردنى سامان موڵكى ئەم میللەتەیە وە ئاوا دەزانێت كە كوردستان موڵكى ئەوانەو هەموو كەس دەبێت بەندەو نۆكەرى ئەوان بێت چونكە جەنابیان خەباتى كردووە! وە دەبێت بە ئارەزووى خۆیان كێشانەو پێوانەى خاك و ئاو و نەوتى كوردستان بكەن لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین پێشمەرگەى ئەیلول و گوڵان وە تە نانەت كوڕو كچى شەهیدان هەیە كە تا ئێستاش كرێچین و ئحتیاجى كرێى مانگانەى خانووەكەیانن لە كاتێكدا ئەگەر بەشۆڕش قوربانى دان بێت دەبوو ئەوانیش لە ملیاردێرەكان جیهان بوونایە بەڵام بەداخەوە ئەمانە تەنها بۆ جەنابیان دروستە پێچەوانەكەى نابێت؟؟
ئاشكرا نەكردنى سەروەت و سامانى بەڕیزیان بە دڵنیاییەوە لە بەر خاترى ئاسایشى نەتەوەییە چونكە بە خستنە رووى سامان و سەروەتەكەى هەموو كورد دەبێت لە ئینعاش داخڵ بكرێت چونكە بەرێزیان یەكێكە لە 10 هەرە دەوڵەمەندەكانى جیهان وە چۆنێتى بوونى بە دەوڵەمەند با خۆى شەفافانە وەڵام بداتەوە؟؟!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست