پاڤێڵ تاڵه‌بانی گه‌ڕايه‌وه سليمانی و، مه‌سرور بارزانی له ئه‌سته‌نبۆل ماوه‌ته‌وه!
Thursday, 08/09/2011, 12:00
کو‌ردستانپۆست: په‌يامنێری سلێمانی
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌زگای زانياريه‌وه، پاڤێڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانياری دوای هه‌فته‌يه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن بۆ به‌شداری كردنی زنجيره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای ميتی و سه‌ربازيه‌كانی توركيا، ئێواره‌ی دوينێ گه‌رايه‌وه شاری سليمانی، مه‌سرور بارزانییش له ئه‌سته‌نبول ماوه‌ته‌وه بۆ دريژه‌دان به كۆبونه‌وه‌و پيلانه‌كانيان دژ به په‌كه‌كه‌و پژاك!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌ياند، به گه‌رانه‌وه‌ی پاڤێڵ تاله‌بانی بۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كی به په‌له‌یه له‌گه‌ل ژماره‌يه‌ك له ئه‌فسه‌رانی ئاسايش و دژه‌تيرۆر و كادرانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئاسايشی گشتی و سليمانی يشی كردۆته‌وه هيچ لێدوانێكی ديكه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسۆس هه‌ردی و ئه‌و رووداوه نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌شی دركاندووه چاوديری رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن ئه‌وانه‌ی سوكايه‌تی به يه‌كيتی و سه‌ركردايه‌تی ده‌كه‌ن به ده‌ردی ئاسۆس هه‌ردی به‌رن و حساب بۆ هيچ كه‌سێك له كوردستان مه‌كه‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کو‌ردستانپۆست