کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەهزەلەیە گەلى كوردستان ، خۆیان مقابەلەى خۆیان ئەكەن!!!!هاهاهاها

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

1898 بینراوە


خوینەرانى بەرێز لەدنیاى مۆدێرنەو پێشكەوتوودا زانست و زانیارى هێند بەرەو پێش چووە خەریكە دنیاى ڕاگەیاندنیش چەندین پەل و پۆى ترى لێدەبێتەوەو ڕۆژ بەڕۆژ پێویستى زیاترى بە پسپۆریى و نوێگەریى و داهێنان هەیە ، خەریكە عیلم سنوورەكان لە نێوان مرۆڤایەتیدا ناهێڵێ و پەلوپۆ بۆ هەرتاكێك لەئێمە ئەهاوێت (جیهانگیرى ، پێك بەستنەوەى جەمسەرەكان ، دووربینین و پێش بینیى كردن) و هتد ئەبنە بەشێك لە جەستەى هەرتاكێكمان كەچى تازە بەتازە سەتەلایتى گەلى كووردستان لە ئەیڕەقیبان !!! خۆیان بۆ خۆیان مقابەلەى یەكتر ئەكەن و بەشان و شەوكەتى یەكدیدا هەڵئەدەن ئێمە واین و ئێمەواین !!!!! وەك ئەوەى كەس نەزانێت چى بوون و چى نەبوون .
سەرلەبەیانى 13ى3 بەرنامەى بەیانى گەلى كوردستان دیدارێكى لەگەڵ بەهێز حووسەیندا ئەنجام دا كەهەر خۆى كارمەندى بەشى بەرنامەكانەو ئەگەر بەهەڵشدا نەچم هەر خۆى ئامادەكارییەتى جاوەرە عەیبەكە لەوەدایەخۆت بخەیتە سكرێپتى بەرنامەكەوە بۆ ئەوەى دیدارت لەگەڵ بكەن ئینجا بەفشەو فیشاڵ خۆت بەخەڵكى داماو بناسێنیتەوە هەروەكو ئەوەى كەس نەزانێت بەهێز كێیەو كێ نییە !!؟؟
خوێنەرانى بەڕێز وەرن باتۆزێك بیناسین بەهێز پیاوێكى كۆنە شیویعییەو هەڵگرى بیرى ماركسى لینینەو ساڵانێكى زۆر خزمەتى بە ڕادیۆو ڤیدیۆ خانەكەى (حشكع) كردووە كەچى ئێستا دەمڕاستى سەتەلایتە سەقەتەكەى گەلى كوردستانەو داهێنەرى بیرۆكەى باخۆمان مقابەلەى خۆمان بكەینە
لەو تەلەفزیۆنەدا و چەندین جار لەسەر مەسەلەى ئافرەت كارتى زەردى بۆ دەرهاتووەو لەتەلەفزیۆنى ئازادیش لەسەر هەمان مەوزوع دەركراوە ، ئەم زاتە ناموسەقەفە كەئێستا مووچەخورێكى یەكێتیە و یەكەم پیاوى ئازاد جووندیانی و جەمالى نەهزەیە دەمى پكەرەوە ئەڵێت من ئێستاش شیویعییم ، تا بڵێت بەو ڕیبازە چەپگەراییەوە ئەنازێت ڕەنگە بشلێت ئەگەر مهم نەبم لەسەرم نانووسرێت ؟ نەخێر كاكە هیچ موهیم نیت . خەڵك باشت ئەناسێت بەرنامەى گەرماو گەرمیش بەزۆر پێت ئەكەن هەموو دەقەیەك ئازاد جووندیانى و دڵزارى خووشكەزاى بەتەلەفۆن ئەمرت بەسەرا ئەكەن لەسەر فڵان مەسەلەو فڵان كەسیش مقابەلە بكە تۆش كۆیلەیت و ئەمرى ئەوان تەنفیز ئەكەیت هەندێ جاریش لە بێ بابەتیدا خۆتان مقابەلەى خۆتان ئەكەن بۆنموونەش بەرنامەى گەرماو گەرم كەلەگەڵ هاوڕێ مەحموودى ئیدارەى سەتەلایتدا سازت كردبوو كەنەى ئەزانى چى بڵێت و دەمى تەتەڵەى ئەكرد هەرخۆشتان لە ژوورەكانى ترەوە پەیوەندى ئەكەن بەبەرنامەكانتانەوە بەناوى خوازراوەوە .
كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئائەمەیە مەهزەلەو قووڕبەسەرى ڕۆژى ڕەشى یەكێتى سوێند ئەخۆم بەزاتى خوا لەسەدا دووى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان یەكێتى نین و لەڕۆژى خۆیدا پشت لەو تەلە فزیۆنە ئەكەن ئاخر وەرە تى ڤییەك 300 ملیۆن دینار نەسریەى بێت 700 تا 800 كارمەندى هەبێت ئەوە بەرنامەكانى بێت وەڵامەكەى با مەكتەبى سیاسى و سەركدایەتى بیدەنەوە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)