کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لعاد شلوت و 18 کچی ئه‌نفال ، تاریق ره‌مه‌زان و راپۆرتی غۆلدستۆن ....

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


جه‌لعاد شلوتی سه‌ربازی ئیسرائیلی ، ساڵی 2006 ، له‌لایه‌ن گروپێکی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به‌دیل گیرا ، کاردانه‌وه‌ی ئیسڕائیلیش ، به‌ هێرشیکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ده‌ستی پێکر، که‌ ده‌یان به‌رپرسی حکومی حه‌ماسی ده‌ست به‌سه‌ر کرد ، ‌ سه‌رباری به‌رفراوانی وتوندی هێرشه‌که‌ ، به‌ڵام نه‌بوه‌ هۆکاری ئازادکردنی(1) . له‌ 3 سالی رابردوش ئیسرائیل له‌هه‌ولدان بۆ ئازادکردنی بێ هیوا نه‌بوو ، تاسه‌ره‌نجام به‌هه‌وڵی وڵاتی ئه‌لمانیا و میسر ، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک له‌ ڕێکه‌وتن بۆ ئازادکردنی ، له‌‌ئالۆگۆرێکی سیاسی ، به‌کرته‌یه‌کی بینینی ڤیدیۆیی ، 20 ژنه‌کادیری زیندانی حه‌ماسی ئازادکرد . که‌چی تاله‌بانی و هوشیار زێباری به‌رده‌وام له‌ولامی ڕۆژنامه‌نوسانی بیانی ده‌ڵین ، فرۆشتنی 18 کچی کورد به‌ولاتی میسڕ ، ناڕاسته‌ !؟ ،له‌کاتێکدا خودی سه‌فیره‌کانی میسر ، له‌چه‌ندین دیدار له‌گه‌ل نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاک ئاماده‌نه‌بونه‌ بنوسن که‌ئه‌و کچانه‌ لای ئێمه‌ نیه‌ !؟، ‌ وه‌ به‌لگه‌ ی ڕه‌هایی دۆکۆمێنتی له‌به‌رده‌ست (زه‌کیه‌ ئیسماعیل شاوێس و عه‌داله‌ت عومه‌ر) دایه‌ که‌نه‌ک 18 کچی کورد به‌لکو به‌سه‌دان کچ و ژنی کورد فرۆشراونه‌ته‌ ولاتانی عه‌ره‌بی ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ‌ژنه‌ ئه‌نفال هه‌یه‌ ، براکه‌ی له‌شه‌ڕی کوێت ‌له‌ناو کوێت هێناویه‌ته‌وه‌ . (2)
‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی جه‌لعاد شلوت ، حه‌ماس ناوی ده‌یان کادیری پێداون ، که‌ئه‌گه‌ری زۆره‌ ، جگه‌ له‌کادیرێکی ، که‌تۆمه‌تداره‌ به‌ کوژرانی 78 ئیسرائیلی وکه‌مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ 7000 سال زیندانی بکرێت ، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوه‌کانی تر نیشان بدات. ئیسرائیل نه‌ک له‌پێناوی سه‌ربازێکی زیندوی ، به‌لکو له‌پێناو ئیسک وپروسکی 2 ئه‌فسه‌ری له‌گه‌ل حزبوڵای لوبنانی به‌ 400 دیل و ته‌رمی فه‌له‌ستینی ولوبنانی گۆریه‌وه‌ .
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش به‌هۆی دان نانی ڕاپۆرتی گۆلدستۆن ، که‌ئیسرائیل تاوانی جه‌نگی له‌شه‌ری غه‌زه‌ به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان ئه‌نجامداوه‌ ، وه‌له‌چه‌ند ڕۆژی رابردو به‌هۆی داوای سه‌فیری فه‌له‌ستین و هه‌ندێ ولاتی عه‌ره‌بی ئه‌و داوایه‌ بۆ دادگای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرته‌وه‌کان به‌رز نه‌کرایه‌وه‌ ، گه‌وره‌ترین هه‌لمه‌تی ناره‌زایه‌تی له‌ناو ده‌سه‌لات و حزب و شه‌قامی فه‌له‌ستینی هاتۆته‌ ئاراوه‌ ،که‌وه‌زیری ئابوریه‌که‌ی ده‌ستی کێشایه‌وه‌ ، خۆپیشاندان له‌زۆر شوێنی فه‌له‌ستین ولاتی عه‌ره‌بی ده‌ستی پێکردوه‌ . ئه‌گه‌ر چی هاوشیوه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئێمه‌ روداوی تاریق ره‌مه‌زانمان هه‌یه‌ ، که‌لێره‌دا ده‌بێت بڵێین ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆکی فه‌له‌ستین (مه‌حمود عه‌باس) له‌سه‌ر ئه‌و ناپاکیه‌ی هه‌ندێ به‌رپرسی فه‌له‌ستینی که‌ بونه‌ته‌ هۆی پاشه‌کشه‌پێکردنی راپۆرته‌که‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر به‌تاوان ناساندنی ئیسرائیل به‌ تاوانی جه‌نگ ، هاوشیوه‌ی لیژنه‌کانی په‌رله‌مان و مه‌کته‌ب .سیاسیه‌که‌ی یه‌کێتی ده‌رنه‌چێت ، که‌به‌رپرسان له‌گه‌ل جه‌لادانی بوک وزاوا ئاسا وێنه‌ی له‌گه‌ل بگرن ؟

کورد له‌روداوی هاوشێوه‌ ، له‌ڕیزگرتن له‌تاک و به‌دواچونی جه‌لادانی پێچه‌وانه‌‌ی ئیسرائیله‌ . به‌نمونه‌ نه‌ک به‌دواچون و سزای یاسایی بۆ جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ی نا گرنه‌ به‌ر ،به‌لکو دارێژه‌ری بیری ئه‌نفال وه‌فیق سامه‌رائی به‌ده‌نگی کورد وبنه‌ماله‌ی قوربانیان ده‌بێته‌ ڕاوێژکار ی تاله‌بانی ، بۆ خه‌زره‌جی و (باوکی ئه‌نفال) سولتان هاشم دوباره‌ تاله‌بانی وه‌ک پاریزه‌رێکی داکۆکیان لێ ده‌کات !؟ وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌لعاد شلوت خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسیه‌ ، له‌یادی سێ ساله‌ی دیلگرتنی ، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نامه‌یه‌کی بۆ بنه‌ماله‌که‌ی ناردو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ئه‌وان هه‌رگیز بێ ئومێد نابن له‌هه‌ولدان بۆ ئازادکردنی . . به‌لام 182 هه‌زار تاکی کورد نه‌ک خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ره‌سه‌نی کوردستانین ، به‌لکو خودی ئه‌و کورسیه‌ی تاله‌بانی و بارزانی سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌کان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ری داده‌نیشن ، به‌روبومی سه‌ره‌کی خوێن و ئیسک و پروسک و ژاربارانی خه‌لکی کیمیابارانکراوی کوردستانه‌ . به‌لام که‌ی تاله‌بانی و بارزانی له‌ئه‌هرامه‌کانی سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلان هاتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و سه‌ردانی مالێکی ئه‌نفالکراویان کردوه‌و دڵی منالێک و ژنێکی قوربانی ئه‌نفالکراو ژاربارانکراوی هه‌له‌بجه بۆ چرکه‌ ساتێک خۆش کردوه‌ ، که‌هه‌ست بکه‌ن قوربانیه‌ بێ ئه‌ژماره‌ خۆشه‌ویسته‌کانیان ، سه‌رکرده‌یه‌کی تیا هه‌لکه‌وتوه‌ ، که‌تۆزێک خاوه‌ن مۆرالی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌ ‌ !؟ ، یان له‌ یادێکی کۆمه‌لکوژی له‌ناوچه‌ی قوربانیان به‌شداریان کردبێت ، یان له‌ساڵرۆژی تاوانی ئه‌نفالی 2 ، ‌ مه‌سعود بارزانی وه‌ک گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به‌ کورد ، پێشوازی له‌بنه‌ماله‌ی ئه‌نفالچی حه‌مه‌ خانی حاجی دار نه‌کردوه‌ (3) ؟ یان تاله‌بانی ئاسا یه‌ک جار بینویمانه‌ بچیته‌ گه‌رمیان ئه‌ویش بۆ فیستڤالی خێلی جاف له‌ته‌ک میری ئه‌نفالچی (فه‌تاح به‌گی جاف) دانیشتبوو ، ئه‌و فه‌تاح به‌گه‌ی ڕۆژی تاوانی ئه‌نفال 14/04 به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی نزیک به‌ به‌ 20 هه‌زار ژن و منالی کورد ی گه‌رمیانی له‌ گوندی مله‌سوره‌ کۆله‌جۆی حه‌مه‌خان مله‌سوره‌و کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه‌جان پێشکه‌ش به‌ سوپای مه‌رگی به‌عس کرد که‌چی ئیستا له‌ژێر سایه‌ی 3 جیمه‌کان (جاش و جه‌لالی و جاف)(4)له‌ناو بنه‌ماله‌ی قوربانیان شاهانه‌ نه‌ژیێنن؟ ‌ ، له‌هه‌موی گالته‌ جارتری حکومه‌تی کوردستان بۆ سوکایه‌تی پێکردن به‌ شڤان په‌ره‌وه‌ر داوا له‌ حکومه‌تی که‌نه‌دا ده‌کات داوای لێ بوردن له‌کورد بکات به‌لام له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسی ، له‌وه‌لامی پرسیارێک بارزانی وتی :چۆن ، داوا له‌حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر تاوانی کۆمه‌لکوژیه‌کان بکه‌ین که‌خۆمان شه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتین !؟ تخوا ئه‌مه‌ کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی تری کورد نیه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم وته‌ی وای له‌ده‌م بێته‌ ده‌ره‌وه‌

1/ بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جه‌لعاد شلوت ، سه‌یری ئه‌و بابه‌ته‌ بکه‌
http://kurdistannet.biz/2006/7-2006/2-7/mamelei.pdf
2. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فرۆشتنی کچانی کورد بۆ ولاتانی عه‌ره‌بی سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ بکه‌
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eef374a9
بابه‌تێک له‌سه‌ر هه‌والێک ، که‌ ژنانی کورد له‌ سۆمالیا هه‌ن
http://kurdistannet.biz/2006/6-2006/25-6/jneki.pdf

3. دیداری مه‌سعود بارزانی له بیسته‌مین سالیادی تاوانی ئه‌نفالی 2 ، له‌ ‌ 12 04/2008 له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی حه‌مه‌خانی حاجی دارا
http://www.xebat.net/pdf/2815/x1.pdf
4. پۆلیک به‌رپرسی یه‌کێتی دلداری سیاسی له‌گه‌ل فه‌تاح به‌گ ده‌که‌ن و ده‌ڵین ئێمه‌ له‌ سێ جیما هاوبه‌شین (جاش و جه‌لالی و جاف)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7950208e

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە