له پشتی (فه‌رهاد پیڕباڵ)ەوه، چی دەگوزەرێت
Wednesday, 04/12/2013, 12:00
1846 بینراوە
که‌سێک ده‌یه‌وێت له هه‌ولێر خۆپیشاندان بکات به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی، له‌یه‌که‌م هه‌نگاویدا که تی‌شێرتێکی له‌به‌ردایه و لێی نوسراوه (نا بۆ گه‌نده‌ڵیی)، (پاراستنی پارتی) ئه‌یگرێت و ده‌یان سوکایه‌تی پێده‌کات ، دوایی له ژێر فشاری سه‌فاره‌تی وولاتی (ئوسترالیا) ئازاد ئه‌کرێت . پارتی ته‌نها به‌وه واز ناهێنێت سوکایه‌تی به که‌سوکاریشی ئه‌کات و نایه‌ڵێت له هه‌ولێریشه‌وه سه‌فه‌ر بکات ، ناچار له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه ئهگڕێتهوه بۆ (ئوسترالیا).
(سه‌رده‌شت عوسمان)ی هه‌میشه زیندوو ته‌نها وتارێک له سه‌ر پاوه‌نخوازی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌نوسێت ، هێشتا مره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زه‌که وشک نه‌بۆته‌وه ئهفڕێنرێت و ناوده‌می پڕ ئه‌کرێت له گولله.
چما ئێستا (فه‌رهاد پیباڵ) دێته سه‌ر شه‌قام و گوایه له خه‌می (7) گیراوی (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه؟ پارتی تیڤی (ڕووداوی) بۆ ئاماده کردووه و سینارێۆکه‌ی په‌خش ئه‌که‌ن و (پاراستن) ده‌نگی نیه ؟! هۆکاری پشت ئه‌مانه چین؟ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن و چیمان پێبڵێن؟
1- کێ (7) تێکۆشه‌ره‌ی (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)ی گرتووه ؟ مه‌سعود بارزانی نییه ؟ چما فه‌رهاد پیباڵ قسه‌ی نییه دژی (مه‌سعود بارزانی)؟ نه‌ک قسه‌ی نیه به‌ڵکو وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ناوی ئه‌بات و داوای لێده‌کات ئازادیان بکات . له هه‌مان کاتدا داوا له خه‌ڵکی ئه‌کات : گوایه خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی نه‌داوه‌ته (مه‌سعود بارزانی) بۆیه ناتوانێت له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران نوزه بکات . به‌شێکی سینارێۆکه لێره‌دایه : پارتی (7) چالاکه‌وانه ئازاد ئه‌کات ، (پارتی) فه‌رهادی هێنا ئه‌م کاره بکات ، تا به‌خه‌ڵکی بڵێن : فه‌رهاد ڕاست ئه‌کات ، له‌هه‌مان کات (مه‌سعود) وه‌ک فریشته و ڕزگارکه‌ر و فریشته و خه‌مخۆر نیشانی خه‌ڵک بده‌ن.
2- به‌م کاره ده‌یانه‌وێت فه‌رهاد له ناو خه‌ڵکی هه‌ولێر بکه‌نه خۆشه‌ویستێک تا چی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌بێت له چوارده‌وری فه‌رهاد پیرباڵی کۆبکه‌نه‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که (گۆران و یه‌کێتی) له سلێمانی کردیان کۆمه‌ڵێک که‌س که خۆیان هه‌بوون هێنده‌ی تر فویان تێکردن ، ئێستا خه‌ڵک به قسه‌ی ئه‌وان ههڵئهسوڕێن که هه‌مووی خزمه‌ته به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه (گۆران -یه‌کێتی).
3- ئازاد کردنی ئه‌م (7)که‌سه ده‌بێته ئه‌وه‌ی که (فه‌رهاد) بکه‌نه ڕه‌قه‌م، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی و له ماوه‌ی رابردوو له ڕێگای (فه‌رهاده‌وه) ئاشکارایان کرد ، که ده‌یانه‌وێت سیسته‌می (مه‌لیکی) بچه‌سپێنن، ئه‌گه‌ر له ئاینده هه‌ر مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی (بارزانی) هه‌بێت، ئه‌وا له ڕێگای (فهرهادپیرباڵهکانەوه) خه‌ڵک بێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌که‌ن : ئه‌وه به‌س پارتی و لایه‌نگرانی نیه داوای سیسته‌می (مه‌له‌کی) ئه‌که‌ن ، به‌ڵکو که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیشن.
4) هەمیشە دەسەلاتداران کەسانی ئاستنزم، شێت، داوێنپیس و ئازنزمی نێو کۆمەڵگا دەهێننە پێشی، هەڵویستیان بۆ دروست دەکەن، تا لە لای خەڵکی جوانیان بکەن، پلە و پایەکیان بدەنێت، دوایی کلکیان بە دەستی خۆیانەوەیە، هەر کاتێک بیانەوێت بای دەدەن، فەرهاد پیرباڵ لای بەرپرسەکان بۆ خۆیان پێی رادەبوێرن و گاڵتەی پیدەکەن، لەلای خەلکیش شیری دەکەن و دەیکەن بە هونەرمەند و ئەدیب و روناکبیر و مامۆستا و دکتۆر و عاقڵ... لای خۆیان جێگایەکی رێزی نییە، ئەو ریزەی لەلای خەڵکی بۆ دروست دەکەن.