بەختیار عەلی: ئاودەستی ماڵەکانی ئێمە لە ژووری خەوتنەکانیان پاکترە
Wednesday, 12/03/2014, 12:00
7380 بینراوە
میدیای ئەهلی و گۆران چەند ساڵێکە هەول دەدەن کۆمەڵێک کەسایەتی پیرۆز بکەن وەک بتپەرستنی سەردەمی قورەیش و ئیستای بارزانی لای پارتەکان، ئەمیش بەهۆی پەیوەندی برادەرایەتیی و ناسیاویی و خزمایەتیی، هەروەها بە مەبەستی ریکلامی سیاسیی، کە حیزبەکان مەبەستیانە ئەو کەسانە لای جەماوەر خۆشەویست بکەن، تا لە کاتی پێویست و تەنگانەدا بەهۆی ئەمانەوە مەبەستی خۆیان بپێکن. میدیای ئەهلی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەمانە بخاتە دەرەوەی رەخنە، بێ ئاگا لەوەی لە رۆژگاری ئەمرۆدا سەردەمی پیرۆزکردن بەسەرچووە، چونکە نەوەیەک لە گەنجان پێگەیشتووە چیتر نووسەر و شاعیر و بەناو ئەم روناکبیرانە تەنها دیوەکەی درەوەیان نابینن، بەڵکو ناویشەوەیان دەخوێننەوە دەزانن چەند وێرانن و رۆژ لەدوای رۆژ ئەو نەوەیە هەوڵ دەدات لەسەروی نووسین و کتێبە قەبەکانیان و بەهرەوە، سەیری موراڵ و راستگۆییان بکات، ئاخر لەناو بەعس و نازی و فاشیی و دیکتاتۆری پرۆلیتای ستالینیشدا بەهەزاران بەهرەدار هەبوون، بەڵام بوونیان لەگەڵ سیستەمە دیکتاتۆریەکان یان ناراستگویی دروشم و تێکست و بیرکردنەوەیان لەگەڵ ژیانی رۆژانەی نووسەر و ئەدیبەکان خۆیاندا، بەرهەمەکانیشیان بەلاوازیی کەوتنە نێو زبڵدانی میژووەوە.
بەختیار عەلی ماوەیەکی زۆرە میدیای ئەهلی و ئۆپۆزیسیۆن، جگە لەوەی پیرۆزیی دەکەن لە هەمانکاتدا دیوارێکێشیان لەبەرامبەر رەخنەگرتندا بۆ دروست کردووە، کەس بۆی نییە رەخنەی لێبگرێ، تەنانەت ئەو میدیایانە زۆر لە کارە قێزەوەندەکانیشی پەردەپۆش دەکەن، جوێنەکانیشی بەفەرمودە بەخەڵک دەفرۆشنەوە. لەکاتێکدا ئەوەی نووسینەکانی بەختیار بخوێنتەوە دەبینیت پڕە لە وشەی زبر و ناشریین و جوێندان بەتایبەتی کاتێک وەڵامی رەخنەگرەکان دەداتەوە.
ئیمە لێرەدا هەوڵ دەدەین وەک بیرخستنەوە هەندێک لە قسە، رەفتا و کردارەکانی بەختیار عەلی بخەینە بەر دیدی خوێنەرەکان:
بەختیار عەلی وەک لە هەندێک نووسینییدا دەریدەخات، دەسەڵاتی کوردیی (واتە پارتیی و یەکێتی) بە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و فاشیی پێناسە دەکات، بەڵام سەیری بکەن چۆن خۆی لە پێناو پارەدا بۆ دیکتاتۆر و فاشییەکان دەنووسێت و لە پیسترین و ناشرینترین دەزگا کە ناوی (باس)ەو سەر سەربەدەزگای پاراستنە، لە پێناوی مشتێ دۆلاردا دەنووسێت، ئەو دەزگایەی سەردەشت و سۆران و ڕێژوان و دەیان لاو و منداڵی جوانی تیرۆر کردووە. من دەست خۆشی لە کوردستانپۆست دەکەم، کە دووساڵ لەمەوبەر وەک یەکەم لایەنی میدیایی پەردەی لەسەر ئەم کارە قیزەوەندەی بەختیار عەلی هەڵدایەوە. هەرچەندە کۆمەڵێک نووسەری تریش بەم بازرگانییە فێربوون و بۆ ئەو دەزگایە دەنووسن، بەڵام ئێمە لەم نووسینەدا قسە لەسەر بەختیار دەکەین، چونکە ئەو رێچکەی بێموڕاڵی شکاندووە و خەمسارد هەر بەردەوامە، بەمەش بەختیار عەلی، هەموو نووسینەکانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. بەختیار بۆتە ئامرازێک بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو دەزگایە و بەنۆرمالکردنی ئەو میدیایە ترسناکانە، کە لە پاڵ ئەو نووسینانەدا چەواشەی خەڵک دەکات، بۆتە هۆکاری ئەوەش دەرگای شەرمی چەندیین نووسەری دیکە بشکێنێنن و بێن بۆ پارە خۆیان هەراج بکەن. فەرمون سەیری لینکی ئەو نووسەرانە بکەن لە نمونەی وهك كهریم كاكه، شێرزاد حهسهن و چەندین بیچمی نووسەری تر....
بەختیار عەلی ئەم دەسەڵاتەی پێ فاشیە، هەرچەند وەک دەردەکەوێت لە مانای فاشیی نەگەیشتووە و هەر قسە فڕی دەدات، چونکە ئاستی خوێنەرەکانی دەناسێت، دەزانێت رەخنەی لێناگرن، ئەوانەی کە کتێبەکایان فڕێدایە ناو رووبارەوە، ئەمانیشی بە فاشی ناساندووە، لە هەمانکاتدا دەسەڵاتی کوردیشی پێ فاشییە، کەچی ئەم فەیلەسوف و رۆماننووسە پارچە زەوی لە سەنتەری شار لە دەسەڵاتێکی فاشی وەردەگرێت! فەرموو حاکم قادر لەژمارەی ٢٨٨ رۆژنامەی میدیا دەڵێت: ئێمە جگە لەوەی پارچە زەوییمان داوە بەرەهەندییەکان لە ناویان دا ناوی بەختیار عەلی دەهێنێ دەڵێ، کە ئەگەر ئەوان نامەیان بۆ تەزکییەی هەر یەکێک بناردایە پێمان دەدان، سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
بەختیار عەلی کەسایەتییەکی دوو رووە، دەسەڵاتی پی دیکتاتۆرە، کەچی نامە بۆ ئەو تالەبانییە دەنێری، کە لەگەڵ بارزانی سەرچاوەی هەموو ماڵوێرانی و سوکایەتیی و خیانەتن. لە ١٧ی شوباتدا و لە گەرمەی شەهیدکردنی سورکیو، شێرزاد ئۆمێد، بەدەستی چەکدارەکانی جەلال، بەختیار عەلی بە رەختار و سیمینار و قسە چەور و کاڵوکرچەکانی یارمەتی دەسەڵاتە دیکتاتۆرە فاشییەکەی دا.
ئەمە جگە لەوەی پارەی لە دەزگای سەردەم وەرگرتووە، کە مکرەمەی تالەبانی بووە، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە فاشی و تاوانبار بێت، ئەدی چۆن و بۆچی پارە و یارمەتی لێوەردەگرێ؟ ئەرێ کەسێك خۆی بە ئازادیخواز زانیبێت دیوتانە کاتی خۆی رەخنەی لە سەدام گرتبێت کەچی چووبێت پارە و زەوی لە بەعس وەربگرێ یان نامەی بۆ سەدام نووسیبێت؟!
بەختیار عەلی و دیموکراسیەت
بەختیار عەلی لە رۆمان و نووسینەکانییدا خوێنەر وا لێدەکات، کە ئەم کەسێکی دیموکراسیی و ئازادییخوازە، بەڵام هەرکەسێک رەخنەی لێ گرتبێت، ئەم بە زمانی زبر و جوێندان وەڵامی نەداوەتەوە سەیری ئەو تیکست و نمونانەی کاک دلشاد ئەنوەر بکە:
(لهكاتێكدا مێژووی نوسینی بهختیار عهلی پڕه لهناشیرینكردن و هێرشكردنه سهر ئهو دهنگه جیاوازانهی رهخنهیان لێگرتووه. كاتی خۆی بهختیار عهلی هێرشی كرده سهر فاروق رهفیق و بهباوكی رۆحی ئوسامهبن لادن ناوی برد، لهبهر ئهوهی تهفسیرێكی نوێی بۆ تایپی رۆشنبیری مۆدێرن خستهڕوو و رۆشنبیری مۆدێرنی به بونهوهرێكی زۆڵ ناوبرد (ئهوهتا خهریكه ئهم بۆچوونهی فاروق دهسهلمێت).
ههروهها ناشرینترین قسە بە یاسین بانیخێڵانی دەڵێت، پێی دەڵێت: (ئاودەستی ماڵەکانی ئێمە لە ژووری خەوتنەکانیان پاکتربووە) -(لاپەڕە ٤) هەروەها: به چهقۆكێش و بهرهڵای سهرجادەی وهسف دەکات و پێی دەڵێت: "تۆزی ژێر پێی من به قهد عهقڵی تۆ مهعریفهی تێدایه" تهنها له بهرئهوهی بانیخڵانی بە تەلەفون رەخنەی لێدەگرێت، ئەمیش تەلەفونەکە بە روویدا دادەخاتەوە و دوای ئەو نامەیەی بۆ دەنووسێت. کلیکی نامەکەی بەختیار بکە کە بۆ یاسین بانیێڵانی نووسیوە:
ئەگەر ئێمە سەیری ئەو نامەیە بکەن، کە بۆ یاسین بانیخێلانی نووسیوە، هەست دەکەیت، بەختیار پەتی بیرکردنەوە و عەقڵی لەدەست داوە، ناامەکەی پڕکردوە لە وشەی بازاڕیی، خۆی زۆر بە عاقڵ و زیرەکتر لە یاسیین و خەڵکی تر لە قەڵەمداوە.
بەختیار عەلی یهكێكی تر له رهخنهگرهكانی خۆی بهفیل دهشوبهێنێت بهوهی سهردهكاته نێو دوكانی فهخفوریدا، لهكاتێكدا ئهو رهخنهگره رهخنهی ئاراسته كردبوو.
بەختیار و دزینی فیکر و بەرهەمی فەیلەسوفەکان
ئەم نوسینەی کاک ئاسۆ بیارەیی لەرۆژنامەی میدیا لەمانگی ٧ یان ٨ بلاوی کردۆتەوە بەناونیشانی چەند نمونەیەکە لە دزیەکانی بەختیار عەلی، کە لە کتێبی فەیلەسوفەکانەوە دزیوتی، ئەو تەنیا ئالۆگۆر بە وشەکان کردووە، واتا هەمان ناوەرۆک بەشێوەی تر بڵاوکردۆتەوە، ئیمە دلنیاین لەوە، بەڵام ناتوانین لەمە زیاتر قسەی لەسەر بکەین، تەنها ئەوە دەڵێین، کە بەختیار دزە، گیرفان نابڕێت، بەڵکو مێشک و بیری فەیلەسوفەکانی تر دەدزێت، خۆی دەکات بە خاوەنیان، بۆ نمونە کاتێک کە ئاسۆ بیارەیی ئەو دەستەی خستە روو، ئیتر بەختیار یەکسەر بە پەلە ئەو بابەتەی خۆی لادا. تەماشای ئەم نموناەی خوارەوە بکەن:
بهختیار و نیتشه
بهختیار دهڵێت: مرۆڤی ئازادیش ئەو کەسەیە، کە دەتوانێت لەدەرەوەی گەمە گەورەکانی سیستمەوە، ڕەهەندی نوێ ببینێت و ئاسۆی نوێ دروستبکات. ئازادی تەنیا ڕزگاربوون نییە لە کۆت و پێوەندی ئەوانی دی، بەڵکو بەربوونی توانای مرۆڤیشە لەسەر بیرکردنەوە و سەرکێشی.."
ئەمە قسەی نیتشهیە کە دەڵێت:
بۆ ئهوهی مرۆڤ بتوانێت خۆی نوێ بکاتهوه و گهشه بکات، دهبێت خۆی له کۆتی داب و نهریت و ئهو ئاستهنگانه رزگاربکات که ئهو ڕێگهیهی لێدهگرن،
(یۆهانسۆن 2001 لاپهڕه 20 چاپی سوێدی)
ئازادیی بوونگهراوه یا خود ههست به لێپراسراویهتی بهرامبهر ئازادیی خود و کهسانی تر. لاپهڕهی 348 ههمان سهرچاوهی سویدی:
چی روودهدات کاتێک دوو ئازادیی بهرامابهر یهکتر دهبنهوه؟ بۆ نموونه دوو مرۆڤی ئازاد ؟ سارتهر دهیهوێت لهوه بروانێت که کاتێک که مرۆڤێک دهکهوێته ژیر نیگا و ههڵسانگاندی مرۆڤێکی دی لهو دۆخه ئازادهی که تیایدا دهژیت!
یان بە بەختیار دەڵێت (ئەوەی دایکی هەموو بەیانیەک ببینی مافی ئەوەی نیە باسی غەمباری بکات)، بەڵام بۆب مارلی دەڵێ بێ دایکی ئەگەر نەشتکوژێت، ئەوە جۆرە هەستێکت لەلا دروست دەکات، کە تام و بۆنی مردنی لێبێت.
بەختیار و مەسەلەی ژنان
راستگۆیی هەر نووسەرێک لەنوسین و بانگەشەکانی دیار ناکەوێت بەڵکو لەپراکتیکی ژیانی رۆژانەی دیار دەکەوێ، بۆیە هەرگیز بەقسە و دروشمی هیچ حیزب و کەسایەتیەک هەلمەخەلەتین، سەیری کردارەکانیان بکەن، یەکی لەو دروشمانەی زۆربەی سیاسیی و نووسەران بەرزی دەکەنەوە مافی ژنانە، بەڵام برۆن لە هاوسەرەکەی بەختیار بپرسن بزانە بەختیار تا چەند لەگەڵ قسە و نووسینەکانی لەسەر یەکسان بوونی ژن و پیاو راستگۆ بووە؟ لیرەدا نمونەیەکتان بۆ دەگێرمەوە ئەگەر گوتی راست نیە زانیاری وردترتان بۆ دەنوسم:
سەنتەری مالی کورد ئەلمانیا کۆڕێکیان لەو شارەی، کە بەختیار تیایدا دەژی بۆ سازکردبوو، بۆ یەکەم جار بەختیار هاوسەرەکەی لەگەل خۆی هێنابوو، دەستی بەقسەی بریقەدار کرد لەسەر ژنان، لەکۆتایشدا یەکەم کەس، کە لێی هەڵسا، ژنەکەی خۆی بوو پێی گوت: بەختیار سەرم سورماوە لیرە ئەم قسانە دەکەیت ئەی بۆ لە ماڵەوە وانیت! ؟
بەختیار و سۆسیال
سۆسیال وەرگرتن وەک سەرەتای هاتنی هەموو مرۆڤێکی پەناهەندە دیاردەیەکی نۆرمالە، بەڵام یەکێک لەوەتەی لە ئەوروپا بێت و لە سەر سۆسیال بژی ئەمە لوتکەی شەرمەزاریی و دزیکردنە لە پارەی خەڵکی ئەو ولاتە. ئاخر بەختیارەکان لەهەموو کەس باشتر دەزانن، کە ئەو پارەی سۆسیالە لە خەلک وەردەگیرێ، هی ئەو کەسانەیە، کە هەریەکەی لەهەفتەیەکدا ٤٠ سەعات کاردەکات %٣٠ لەو پارەیە دەسەلات لێی وەردەگرێ، تا هەژار و پیر و پەککەوتە و خەلکانی سۆسیالی پێ بەخێو بکات. کەچی ئەم روناکبیرە گەورەی کوردە! جگە لەوەی لە چەندین دەزگای وەک سەردەم و ئاوێنە و (باس)ی پاراستن. یان پارەی فرۆشتنی کتێبەکانی تێر ناخوات، کەچی پارەی سۆسیالیش وەردەگرێ.
بەختیار و جوێندان
ئەوەی سەیری نووسینەکانی بەختیار بکات، هەست دەکات چەندە زمان پیسە، بەتایبەتی کاتێک رەخنەی لێ دەگیرێ، بەنمونە دوای ئەوەی لە رۆژنامە و مالپەرەکان رەخنەی لێگیرا بابەتێکی لەئاوینە نووسی، وتی: من شیرم ئەوانیش ڕیوین، کەسێک
تەنیا سەیری ئەو تێکستەی بکات تێدەگات، کە بەختیار چەند نەخۆش و دەروون پڕ لە گرێکویرەیە! چەند هەلپەرست و خۆ بەزلزانە :
"ئهی گهمژه لووتی تۆ لهوه زهلیلتره، بۆنی باغی من بکات.
تۆ لهجنسی مێروولهی خووساوی، من لهجنسی خودام.
تۆ پاسهوانی کهلاوهی، من ئهندازیاری (یۆتۆبیا)م.
تۆ کڕیاری زبڵخانهی، من نوور و گڕ و ڕهشهبام، ل413
بهختیار عهلی. تا ماتهمی گوڵ، تاخوێنی فریشته،
کۆی بهرههمه شیعرییهکان.1983/2004
.چاپخانهی ڕهنج.2006.سلێمانی. ل 413 :-"
بەختیار و داکۆکی لە پیسخۆریی و گەندەڵیی
بەختیار و هاورێکانی لەکاتێکدا سەرتاپای نووسین و رومانەکانیان باس لەدژایەتی پیسخۆریی و گەندەلی و فاشیزمبونی دەسەلاتی کوردی و بەهەدەردانی پارەی هەژاران دەکات، بەڵام هەموومان لەیادمانە کاتێک ئەندامێکی دەزگای سەردەم لەسەری نووسین و پەردەی لەسەر گەندەڵییەکانی ئەو دەزگایە و شیرکۆ بێکەس هەڵدایەوە، بەپەلە بەختیار و رێبین و ئاراس داکۆکیان لەو دەزگایە و شیرکۆ کرد، کە بەپێێ ئەو نووسینەی نووسەر و ئەندامی ئەو دەزگایە، ئەوا شیرکۆ و هاورێکانی پەیامی ئەوەیاندا بەگوێی ئەو سێ نوسەرەی رەهەندا دا، شێرکۆ وتی ئیمە مەلەفی مەسروفاتەکانمان بلاودەکینەوە، هەر بۆیە هەفتەیەک بەر لە وەلامی دەزگای سەردەم، ئەو سێ نووسەرە بێشەرمانە هاتن و داکۆکیان لەتاوان و گەندەلیەکانی سەردەم و شیرکۆ بێکەس کرد. فەرمون لەم لینکەی خوارەوە سەیر بکەن:
بەختیار و کاردانەوەی بەرامبەر کاوە گەرمیانەکان
ساڵی پار گەنجانی کەلار لە پای ئەو ناپاکیەی جەمال غەمبار (تەسلیم بونی بەیەکیتی و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی کورسی پەرلەمان) دواتر نووسینی بەختیار عەلی لە رۆژنامەیەکی پاراستندا کتێبەکانی ئەوانیان سوتاند و دایان بە دەم رووبارەوە، کە یەکێک لەو گەنجانە کاوە گەرمیانی بوو بەتایبەتی وێنە گرتنی کاتی سوتانی کتێبەکانی بەختیار و جەمال، ئەمەش لوتکەی بێزاری و تورەیان بوو بەرامبەر دروکردنی ئەم دوو زاتە، کە ناراستگۆن لەگەل وشە و قسەکانی خۆیاندا، داوایان کرد کە بەختیار ئالۆگۆر بەسەر رەفتارەکانی خۆیدا دابهینێ، کەچی بەختیار بە پێچەوانەوە هەلسا لەهەمان رۆژنامە هەموو ئەوگەنجانەی کردە فاشی.
بۆ کۆتایی ئەم نووسینەم، رووی دەمم دەکەمە کاک بەختیار و لێی دەپرسم: بەڕێزتان تا چەند لە مانای فاشیزم گەیشتوون؟!