کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


"ددانی من" !

Tuesday, 14/01/2014, 12:00



،،،،،چەند منداڵت هەیە؟
،،،،،دوو کوڕو کچێکم هەیە و هەروەها سەگێکیش !
،،،،، بۆ سەگەکەشت وەک منداڵ چاو لێ دەکەی ؟
.....وەکو منداڵی خۆم خۆشم دەوێ ! شەوی دی ددانی دێشا نەیتوانی باش بخەوێ! منیش نەخوتوم !
..... چۆنت زانی ددانی دێشێ ؟
.....ئاخر وەک جاران خواردنی بۆ نەدەخورا! والێم دەڕوانی دەتگوت داوای دوکتور دەگا!
..... چون بۆلای دوکتور؟
..... بەڵێ نۆبەم گرتەوە وچوینە لای دوکتوری سەگان . کاتێک چاوی لێ کرد گوتی: ٣ ددانی خرا بووە!
دەبێ بیانکێشین .
..... چەندت پارە چوو؟
..... ٦٠٠ یۆڕۆ ؟!!
کاتێک خوداحافیزیم لێ کرد ، فکرم لە دوو شت کردەوە.
یەک: سەگی لای ئێمە بۆ وا بەدبەختن .کۆڵان بەکۆڵان وەدوویان دەکەون وبە تفەنگ دیانکوژن ؟! ودەڵێن سەیە بەڕەڵڵان زەڕیان زۆرە؟!
دوو: فکرم لە خۆشم کردەوە وگوتم ،خودایە کارت چەنە جوانە . سێ ساڵی ڕەبەقە دوو ددانم کرمۆڵ بون پارەم نییە بچمە لای دوکتور !؟

جەعفەر کەریمی /١٣/١/٢٠١٤
ت/ فەنلاند


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە