بهرخۆدان
Saturday, 26/03/2011, 12:00
مــن ئــــەو دیلـــــــــــەم چێـژى ئــــــازادیــــــم لـــێ وونــــە
خـــــــــەو دەبینـــم بە هیــواوە چونكـــە بانگــــەوازی منە
گـــــــــــــــەردو تۆزی زەمەنێكە ئاســـــۆی ئاواتــی تەنیــوم
خۆم ناناسم ترسو گومــــــــــان كێڵگــەی ژینی داپۆشیــوم
من ئامانجێك لە دڵمایە دەیان ساڵە بۆی پەرۆشـــــــــــــــــم
بۆیە هەردەم ئاوارەمو لە پێناویـــــــــــا خوێن دەڕێــــــــژم
ڕووتو ڕەجاڵو ســــەرگەردان لە بـــاوەش خەمدا تەزیوم
بەناوژاندا ڕادەبوورم ئازار ئۆقرەی لێ بڕیـــــــــــــــــــــــوم
بۆ خەمی نان سەربزێوم ماندووە جەســــتەی شەكــــەتم
هەردەم مەمرەو بژى دەژیم بەڵام لە ژینـا بێ ســــرەوتم
نەیـــــــــــــارانم شەشەمەنو تاریكیــــــــان لا مەبەســـــتە
من بەرەو ڕووناكی دەڕۆم گیانی خۆمم لەســـەر دەســتە
سڵ لە چەرخی بەدكار ناكەم كۆتو پێوەندم دەپسێنــم
بە ڕژانی خوێنی گەشم مێژووی عەشقێك دەئافرێنــــم
ڕادەپەڕم لەو خەوانەی جــــادوی لـــە هــزرم كـــــردووە
دەبمە هـــــــاواری ســەرهەڵدانێك بــە باوەڕێكـی تینووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست