گۆڤاری چرپەو سینارۆکەی پاراستن و بەلارێدابردنی خۆپیشان دەران
Wednesday, 09/05/2012, 12:00
پارتی لەهەمو تەنگانەیەکدا کەتێیدەکەوێت کەرەستەی ئامادەکراوی پێش وەختی هەیە بۆئەوەی باریگرانی سەرشانی سوک بکات وەلەهەمان کاتدا لەبەرامبەرەکانی بداو خۆشی پێبەرێتەپێشەوەو وانیشانبدات کەئەوان بەردەوام دەبنەقوربانی و هەرئەوانیشن بەدەنگ داخوازیەکانی خەڵکیەوەدەچن .
وەک بینیمان لەگەڵ یادکردنەوەی دوساڵەی شەهیدی ڕێگای وشەی ئازادی و چەکوشی تێكشکانی بتەکان کاکە سەردەشتدا هەمو شاروشارۆچکەیەکی کوردستان نارەزاییەکی زۆری بەخۆیەوەبینی بەرامبەر بەبێباکی دەسەڵات و تاوانبارکردنی ئەم شەهیدەسەربەرزە بەوەی کە لەگەڵ گروپەئیسلامیەکاندا دەستی هەبوەولەسەرناکۆکیەک کەکەوتۆتە نێوانیان ئەوان هەستاون بەشەهید کردنی.
ئەمەلەکاتێکدا هەموان دەزانن کەشەهید نەلەدور نەلەنزیک هیچ پەیوەندیەکی بەم گروپانەوەنەبوە بەڵکو شەهید سەردەشت کەسێکی عیلمانی بو .
وەبۆهەڵماڵینی تۆمەتەکەی بنەماڵە کە بەرامبەرشەهید ویستیان لەرێگەی کەسێکەوەتاوانەکە بسەپێنن بەسەر شەهید سەردەشتدا ئەویش لەرێگای دان پیانانی کەسێکەوەکە چەند مانگێک پێش شەهید کردنی شەهید سەردەشت بەتاوانێک گیراوەوخراوەتە زیندانەوە .
لەکاتی قسەکردنی تاوانبار کراودا کاتێ دادوەر پرسیار دەکات لەتاوانبارکراو کەوالەکەیەوەتۆزتندانیت . تاوانبارکراو بەروارێک بەدادوەردەڵێت کەواچوارمانگ پێش شەهید کردنی سەردەشت بوە بۆیەدادوەر شەهادەکەی بەهەندوەرناگرێت.
لێرەدا ئەوەی ئەمەوێت ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە کەپارتی لەم ساتەدا پەنابردنە بۆسینارۆیەک بۆئەوەی شتێک بکرێت ئەوگرژیەی خەڵکی دژیان دروستی کردوە لەسەر سەردەشت عوسمان کەم کەنەوە . بۆیە هەستان لەڕێگای گۆڤاری چرپەوەکەدایان مەزراندبو بۆ ڕٶژێکی وا کەلەکاتی پێویستا کارەکەیانی پێئەنجام بەنو دوایی بیکەنە قوربانیو بەمیلەتی بفرۆشنەوە .
وەهەرلەرێگای پارستنەوەئەوگەمژانەی کەبینیمان لەکەناڵی زاگرۆسدا لەرێگای پاراستنەوەئاراستەکرابون کەخۆپیشاندان بکەن هەمان ئەودەموچاوە کۆمبارسانەبو کەپارتی بەکاری هێنان بۆسوتانی بارەگاکانی یەکگرتو وەهەروەها مەلاکانیش لەهەمان سەرچاوە داوای ئەوەیان لێکردبون کەواداوابکەن وەزیری رۆشن بیری کاوە محمود لەسەرکارەکەی دوربخرێتەوە لەبەرئەوەی ئاوبراو کەسێکی شیوعیەو بروای بەخودا نیەو ئەوبەرپرسیارەلەوەی کەڕویداوە لەبەرئەوەی ئەووەزیری رٶشن بیریە .
ئەگەرکەسێک نەزانێت دەڵێگ پارتیەکان بەرماڵیان دایمە بەسەرئاوەوەیە . ئەمەش هەرداخوازی پارتیە کەدەیەوێت ئەووەزیرە لەوپۆستەدانەمێنێت کەمن نامەوێت کەهۆکارەکەی لای پارتی خۆیەتی .
دەبینین لێرەدا جۆرەتێکەڵ کردنێکیش هەیە بۆئەوەی پارتی بتوانێت لەرێگەی ئەم تێکەڵ کردنەوەنەیارێکی سەرسەختی خۆیان لەناوبەرن بەدەستی ئیسلامیە گێلەکان کەئەویش نەبەزگۆرانە . تێکەڵکردنی کێشەی سوتانی قورئانە لەلایەن هەڵمەت گۆرانەوە کەبرای نەبەز گۆرانە لەبەریتانیا ساڵی رابردوچاوی لەعوسمانی خەلیفەی سێهەم کردبوبەسوتانت قورئانێک کە لەوکاتەداهەڵایەکی گەورەیان لەسەرنایەوە وەک ئەوەی هەڵمەت گۆران تەنهاکەسێک بێت قورئانی سوتاندبێت .
ئەگەرئیسلامیەکان ئەوەندە قورئانیان لاپیرۆزە بۆناچن عوسمان کوری عەفان لەگۆرەکەی دەربێنن کەلەکاتێکدا ئەویەکەمین کەسێک بو چەند قورئانێکی سوتان و بوەداهێنەری ئەوکەلتورە .
ئایا ئەوقورئانەی عوسمان سوتانی عادیبو وا ئەم گێلانە لێی بێدەنگن . وەیان ئەوهەمو قورئانەی پارتی لەبارەگاکانی یەکگرتودا سوتانی قورئانی حەقیقی نەبون والێی بێدەنگ بون .
دوای ئەوەنەبەزگۆران چ پەیوەندی هەیە بەبراکەیەوە کەلە بەریتانیا قورئانی سوتاندوە یان ئێوە تەنها لایەنی تەنفیزیی پلانەکەی پاراستنن . ئەوەش کەلێرەداجێگەی سەرسورمانە پارتیەک لەسەرشکاندنی چەند شوشەیەکی مۆڵگای چواریان لەسلێمانی ٥٢ کەسیان خەڵتانی خوێن کرد بەهەمو چەکێک تەقەیان لەخۆپیشاندەرانکردو کەسێکیشیان شەهید کرد . ئەی ئەوەخێرەئەمرۆ هێرش دەکرێتە سەرگەورەترین شوێن کەپەرلەمانە وەداروپەردوی بەسەریەکدائەدەن و وێران ئەکرێت پارتی بێدەنگە .
وەبۆ ئەوەی تەواوی سینارۆکەیان بکەنە ڕاستی لەبەرچاوی خەڵکی هەڵدەستن بەگرتنی چەند مەلایەکی ئەڵقەلەگوێ لەگەڵ چەند کەسێکی سەربەپاراستن بۆئەوەی ڕوی خۆیان سپی بکەنەوە . ئەمە کەپارتی دەیکات ئەگەر میلەت وریانەبێت بەتایبەت چینی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان دەبێتەدەست تێوەردانێکی ترسناک لەداهاتودا بۆسەر وشەی ڕاستی ڕۆژنامەگەری . چونکە لەمەجالی ڕۆژنامەگەری و نوسیندا سوکایەتی کارێکی نەشیاوە بەڵام لێکۆڵینەوەودەرخستنی شتەشاراوەکان لەمیلەت کارێکی شەرەف مەندانەی چینی رۆشنبیرانە کەدەبێت پێی هەستن بۆوریاکردنەوەی هاوڵاتیان لەوەی کەلێیان دەشاردرێتەوە و ناهێڵرێت بزانرێت .
بۆیەدەست بردن بۆشتەشاراوەکانی دینەکان دەسەڵات هەرگیز خەتی سورنین بەڵکو کارێکی پێویستە ڕونکردنەوەولێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت . وەپیاوانی ئاینیش ئەتوانن لەهەمان رێگاوە وەڵامی بەرامبەربدەنەوە . ئەگەرگۆڤارێک نوسینێکی بڵاوکردەوەهەرگیز گۆڤارەکە بەررپرسیارنیە بەرامبەر بەوبڵاوکراوەیە بەڵکو ئەوەی نوسینەکەی نوسیوە بەرپرسیارە بەرامبەر بەوەی کەبەهێرشی دەزانێت بۆسەرخۆی وەدەتوانێت لەهەمان کەناڵەوەوەڵامی بداتەوە وەیان داوای یاسایی لەسەرکەسی نوسەر تۆمار بکات لەدادگاو لەوێداکێشەکە یەکلایی بکرێتەوە نەک بەم شێوە بەربەریانەی کەهەندێک کاسەلێس هەستاون پێی . لەکۆتایدا هیوادارم هەموان لەم سینارۆ ترسناکەی پاراستنی بنەماڵە تێبگەین و نەیەڵن لەم کەناڵەوە ترسوتۆقاندن لەرێگەی کۆمەڵێک کەللە پوتەوە ببێتەدیاردە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست