کادیرانى چاکسازیخواز لە هەولەکانیان بەردەوامن
Saturday, 26/10/2013, 12:00
رۆژى هەینى 25-10-2013 ژمارەیەک لە کادیر و ئەندام و پیشمەرگەى دیرینى حزبى شیوعى کوردستان لە شارى هەولێر کۆبونەوە لە پیناوى پیداگرتن لەسەر ئەنجامدانى چاکسازى و گۆرانکارى لە سیاسەت و ئالیەتى کارکردن و سەرکردایەتى حزبى شیوعى کوردستان . لەم کۆبونەوەیەدا جەخت لەسەر ئەم خالانەى خوارەوە کرایەوە :
1- سوپاس و ریز ئاراستەى ئەو هاورى و دۆستە دلسۆزانە دەکەین ، بەتایبەتى کەس و کارى شەهیدان ، پیشمەرگە دیرینەکان ،هاورێیانى دەرەوە و هاورییانى قاعیدەى حزبى کەبە گشتى بەگەرمى پیشوازیان لەو بەیاننامەیە کردوە کەلە ریککەوتى 11-10-2013 لە پیناوى چاکسازى لە حزبدا بلاو کرایەوە .
2- دوپاتى دەکەینەوە کە ئیمە نەدەمانەوى تەکەتول بکەین دژ بە حزب یان حزبیکى تر دروست بکەین یان لە حیزب داببریین ، بەلکو دەمانەوى حزب ئەوەى لە بەیاننامەکەى 11-10-2013 دا راگەیەندراوە جێ بەجێ بکات ، بیگومانین کە جى بە جى کردنى ئەو خالانە بە بەرژەوەندى حیزب تەواو دەبیت .
3- ژمارەى ئەو هاورییانەى کە بەیاننامەکەیان ئیمزا کردوە تەنها دەستەیەکى دەستپیشخەربوون و لە ئیستاو لە ئاییندەدا چەندین هاوریى دیکە دینە پال ئەو دەستەیەو جیگاى داخە سەرکردایەتى حزب و هەندی کۆمیتەى پاریزگا لە ماوەى دوو هەفتەى رابردوودا شلەژاون و دەستیان بە لێپرسینەوەو هەرەشە کردوە لەگەل بەشیک لەو هاورییانەى بەیاننامەکەیان ئیمزا کردوە . بەبیانوى دەرچوون لە پەیرەوى ناوخۆ
لیرەدا ڕایدەگەیەنین کەلە کۆبونەوەى ئەمجارەدا ژمارەیەک هاورێى نوێ و بە توانا بەشداربوون و بڕیاردرا پەرە بە داواکارى و ڕەوتى چاکسازى بدەین لەناو حزب و لە دەرەوەى حزب لە پیناو رزگار کردنى حزب لەو قەیرانەى تێى کەوتوە ، بێگومان ئەو ئەرکەش پێویستى بە هاوکارى و بەشداربونى هەموو هاورییانى دلسۆز هەیە .
_ سەربەرزى بۆ بنەماڵەى شەهیدانى حیزب و گەل .
_ سەرکەوتووبێت ئیرادەى دلسۆزان و تیکۆشەرانى حیزب لە پێناو چاکسازى و گۆرانکارى .
_ هەرشەکاوەبێ ئالاى سوورى حیزبى شەهیدان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست