ئاسۆى شێخ نورى سێبەرێكى گەندەڵ
Thursday, 22/10/2009, 12:00
چەند سەیرە ئەم دنیایە .. تازە وشەى گەندەڵى لەم ووڵاتە سەرى دەردەكرد كە جەماعەتى (ئارَ ئاڕ) واتە ڕاو ڕوت باوى هەبو .. ئەم ئاسۆیە كرایە قایم قامى قەزاى چوارتا .. لە یەكەمین رَۆژەكانى دەست بە كاریەوە كەوتە مڕو موش و بیر كردنەوە لە دزى و خۆ پێگەیاندن .. جگە لەوە ى وەرەقەى قایم قامیەتى دەكرد بۆ قاچاخچى و دزو راوڕوتچى بیرى لە تێكدانى ئەو بینا گەورانەى كردەوە كە ڕژێمى بەعسى لەناو چوو زۆر بە قەبەیى و سەرفكردنێكى بیشومارى پارە بنیاتى نابون گەلێكیان فریاى تەواو كردنى نەكەوتبو هەر بە هەیكەل بەجێى هێشتبو .. كاكە ئاسۆى چەقەڵ ئاسا كەوتە تێكدان و دەرهێنانى كەرەستە و شیشەكانى ئەو كاتە ئەو كەرەستانە پارەى خەیاڵى دەكرد چونكە ئیستیراد و تێدیر وەستابو ئیتر بۆ شێخ ئاسۆ پارویەكى زۆر چەور بوو .. خەڵكى تێكۆشەرى چوارتا باش ئاگادارى ئەم حیكایەتەن هەركە كاك كۆسرەت بەم كارەى زانى ئەوسا زۆر تێكۆشەرو بەرگرى كەر بو لە سەر ماڵ و مومتەلەكاتى میللەت (القاا قبزى) بۆ دەركرد .... ئاسۆ دوو قاچى باریكى هەبوو چوارى ترى بۆ قەرز كردو خۆى كردەوە بە شارداو هاناى بردە لاى بەڕێز كاك عومەرى سەید عەلى ئەویش لەڕوى ئەخلاقیەوە داڵدەى داو نەیهێشت دەستى كاك كۆسرەتى بگاتێ تا تاڵە بانى كارەكەى بۆ چاككرد و ئیتر بە ڕسواییەوە چۆوە بۆ ماڵەوە و بیئیش و بێكار .. بەڵام چانسێكى ترى درایە كرایە جێگرى پارێزگاى سلێمانى و دواتریش بوە پارێزگار بە وەكالەت .. لێرشدا سنورى ئەخلاقى بە زاند و جگە لە گەندەڵیەكى گەورە كە لە نوسینەكانى ئایندە ئاماژەى پێئەدەین .. لاقەى كچە كارمەندێكى داماوى كردوو .. ترسنۆكانەش كەوتە هەوڵدان بۆ نەشتەر گەرى كردنى لە شارى كەركوك پاش ئەوەى بڕى 1000 هەزار دینارى سویسرى دابو بەو داماوە ئیتر بەرەڵاى كردبو خۆى لێئەدزیەوە چارەنوسى مرۆڤێكى ئاوا ڕەش كرد .. كەچى سەرەڕاى ئەو هەموو پشتگیرى و هاوكاریەى كاك عومەرى سەید عەلى ئەم زڕە پیاوە سەرى زمان و بنى زمانى قسەوتنە بەو ڕێبازە پڕسەروەریەى ئەم پیاوە تێكۆشەرەو لیستى گۆڕان و بزوتنەوە ڕەواكەى .. كارى تیا دەكەن
ئەم گەندە پیاوەترسنۆكە چونكە هیچى لە بارا قەت نەبوە .. لە ماوەى ململانێكانى بزوتنەوەى ڕیفۆرم خواوان و بەرەى گەندەڵ ئەوەندە سوك و رسوابو كەوتبۆ دواى هەڵۆى برایم ئەحمەدو لەگەڵ تاقمێك گەندەڵ و بێمەعریفەى وەكو خۆى بوبونە پیاوى لەسێبەرەكەى جیا نەئەبونەوە بەڵكو ئەمە خوایە لێرەوە سەركردایەتیەك چەند دەفتەرە دۆلارێك حاسڵ بكەن و زۆر ناجوامێرانەش دژى باڵى ڕیفۆرم ئەجوڵان و لە هەڵبژاردنەكەى ساڵى 2..6 دا بەو پەڕى نامەردانەوە (غرفە ى عەمەلیاتیان) دژ بەو باڵە تێكوشەرە دروست كردبوو ، بەڵام مام جەلال هەر لە زوەوە ئەم بزنە پیاوە دەناسێ و تاقمەكەى هەڵۆشى باش تاقى كردبۆوە بەوپەڕى بیحورمەتى پێكردنەوە هەڵى وەشاندنەوە و تڕۆى كردن .. ئاسۆ لە ژیانى سیاسى خۆیدا هەرلە زیندانەوە تا ئێستا نەیتوانیوە وەك مرۆڤێكى ئازاد و هوشیار مامەڵەبكات بیپێزترینو رسواترین كەس بو لەدەرەوە .. ساڵى 1983 كەبوە بەرپرسى ناوچەى یەكێتى لە شارباژێر ... جەژنى پارتى و نەیارانى یەكێتى بو چونكە دەیانزانى گەر بیقەومێ ئاسۆ وەك باڕەكەوى بەر گەرماى تەموز بە یەك فرتە دەگیرێ و ئەو سەردەمەش بۆ ئەوان بە سەردەمى زێڕین باس دەكرێ كە تەواو گەشەیان كردو ڕایەڵەكانى ڕێكخراوەییان بەهێزكرد .. ئەم زڕە پیاوە تەنها جارێك لە ژیانیدا ویستى مەفرەزەیەك لەگەڵ هەندێ پێشمەرگەى متفریقە بنێرێ بۆ ناو شارى سلێمانى و خۆى زۆر ترسنۆكانە لە گوندە وێڵەیەرى بنارى گۆیژە قایم كرد ... ئەنجامەكەى ئەوە بوو سەرتاسەر مەفرەزەكەى بە براكەى خۆشیەوە (شەهید ئاگرین) لە تراژیدیاكەى قڕگە هەمویان شەهید بون و بەسەرشۆڕى و ملكەچیەوە گەڕایەوە شارباژێڕ و ئیتر ببراِى ببڕاى مەسئولیتى نەدرایە ... شێخ ئاسۆ مكەسەراتى زۆرە هەڵى دەگرین بۆ كاتى تر .. بەڵام پێى دەڵێم باخۆى نەخاتە خانەى ململانێى گۆڕانخوازانەوە چەنكە بەرگەى گوژمێكى تر ناگرێت و زۆرمان لە لاپەڕەكانى ژیانى لایە با كارمەندەكەش داواى یاسایى لەسەر تۆماربكات ئەو ساكە فلیمەكەى ئەم تازە گڕوگالَِ كەرە خۆشتر دەبێ چونكە بزوتنەوەى گۆڕان ئەو لافاوەیە گەندەڵ ڕادەماڵێ و نشییمانیش لە وان دەشواتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست