کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕیسوابوونەکەی تالەبانی لەزمانی خۆیی ولەسەر ئەرزی واقیع

Tuesday, 13/03/2012, 12:00


دواجار تالەبانی‌دانی بەوە دانا کە چۆن بەهۆی شەڕی ناو خۆو و سفاتی دووڕوویی وفیتنەییەی کەسالەهایە پەیڕەوی دەکات ریسوا بووە، بەپێویستی دەزانم لیرەدا بلێم کە بەهۆی ئەم دان پێدانانەیەوە هەقە مێژوو کەسوکاری شەهیدان و لایەنە سیاسیەکان و جەماوەری کوردستان تۆزێک خاتری بگرن، ئەوەش بەوەی بەیەکجاری ئەم سوک وریسوایە بەیەکجاری فریبدەنە نێو وزبڵدانی مێژووەوە.
ئەوەتانێ بەچاوی خۆمان بینیمان چۆن چەند سالێک بەر لە ئێستا کاتێک تالەبانی سوکە لەرزوتایەکی لێهات بردیان بۆ ئوردن، مەرومالاتی کوردستانیان نەهێشت بەهۆی سەربرینی بۆ ئەم فەردە زەهیرە کە خوا چۆن گەڕوگولی کردووە،تاوای لێهات ئەزمەی نرخ کەتە بازارەوە،باش زوو هەلسایەوە ئەگەر نا گرانی بازار نیوەی کوردستان لەبرسان دەکوشت.
ئێستاش هەموو لایەک باش بۆیان ڕوون بۆتەوە ئەو پیاوە ناشرینە کە چی لەبار دانییە، ئەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژە لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکایە، کەس خۆی لێنەکردۆتە خاوەن، لەوەش دلخۆشکەرتر ئەوەیە، کاتێک شتێک یا ڕوداوێک لە بەرژەوەندی جەلالیەکان بێت، ئەوە راگەیاندنەکەیان و کادرو هەوادارانیان خەو خۆراک لە خەلکی حەرام دەکەن و دەیکەن بەبەزمی خۆیان، بەلام خوا ڕەحمی کردووە ئەم جارەیان باریان کەوتۆتە لێژی بەیەکجاری قڕوقەپیان لێکردووە.

ئەگەر خوا ڕەحمی کرد ئەو بەلایە لەکۆلی کورد بۆوە، کورد ئیسراحەت دەکات وفیتنە لەنێو رێزەکانی گەلی کوردستان نامێنێت، وە من مژدەی ئەوەشتان پێدەدەم ئینجا کورد دەبێت بەدەولەت، چونکە تا ئەو کابرایە مابێت کورد ئیسراحەت ناکات، بەلام ئەوە ڕۆژی ڕوناکی کورد هەڵدێت،
بەلام پرسیار ئەوەیە ، نەمان زانی سەرمایەی ئەم تالەبانییە چەندە ولەکوێیە، سالەهایە بەناوی شۆڕشی کوردستان وحکومەتی کوردستان پارە لەملاوئەولا کۆدەکاتەوە، باشە ئەگەر خاوەنی هیچ نەبێت، کامە بەلەدییە وشارەوانی و لە کامە گۆڕستان دەینێژن، وەک خەزورەکەی پاسەوانی دەبێت یان نا؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە