کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میللەت ئەوەندە گەمژە نیە --

Friday, 26/02/2010, 12:00


بەڵێ میللەت ئەوەندە گەمژەنیە، گەر جارێکی تر ئەم سەرە مافیاو نوێنەرە سەرە مافیایانە بنێرێتەوە بەغدا بۆ نوێنەرایەتی کردن و بەدەست هێنانی مافەکانی(لەگەڵ رێزمدا بۆ ژمارەیەکی کەمی کەسانی دڵسۆز لەناویاندا)، لە دوای روخانی بەعسەوە نوێنەرانی کورد لە بەغدان بەڵام جگە لەدەسکەوتی شەخسی و هەوڵی پاراستنی پلەو پایەی خۆیان و دەست کەوت بۆ حیزب و بنەماڵە چ دەست کەوتێکیان بەدەست هێناوە بۆ میللەتی کورد، نەک هەردەست کەوت بەڵکو زیانیشیان بەمەسەلە نەتەوەیەکان گەیاندووە و رۆژ بە ڕۆژ ئەوەندەی بەدەستیش هاتبوو لە پاشەکشەدا بەهۆی ئەوەلیاتیان بۆ پاراستنی پلەو پایە یان، تاڵەبانی سەرۆک کۆمارە ، بیری لێبکەنەوە دەستکەوتەکانی چین بۆ میللەت؟ جگە لەزیان گەیاندن بە مەسەلە نەتەوەیەکان هەر لەیەکەم رۆژی دانیشتنی لەسەر کورسی سەرەک کۆماری تا ئەمرۆ؟... کێ بو داهێنەری 32% بۆ کەرکوک؟؟؟کێ بوو مادەی 140 مردار کردەوە؟؟کێ بونی دەوڵەتی کوردی بەخەونی شاعیران پێناسە کرد؟ بۆ راگرتنی دڵی تورکە فاشی یەکان رازیکردنیان ؟؟؟ کێ بوو کێشە ی نەتەوە و حیزبەکەی پشت گوێ خست بۆ کورسیە شەق وشرەکەی بەغدا ، لەکاتێکدا تاڵەبانی بەخوێن و خەباتی میللەت و حیزبەکەی خۆی گەیشتۆتە ئەم شوێنە و بەڵام ئەمرۆ کوتلە و کوتلەبازی و گەندەڵی حیزبەکەی داڕزاندووە ئەویش لەبەغدا خەریکی ئاشت کردنەوەی شیعەو سونەیە و لە هەوڵی ئەوەدایە بەعسیەکان بێنێتەوە سەر گۆرەپانی دەسەڵات، ئایە خەبات و ماڵ وێرانی میللەتی کورد تەنها بۆ ئەوە بوو تاڵەبانی بچێت لەسەر کورسی سەرۆک کۆماری دانیشێت؟؟ نەک هەر ئەو بەڵکو ئەوانی تر زۆر لەو بێکەڵک ترن،(وشیار زێباری و عارف تەیفور و بابکر زێباری،.......)ئەوانە سەداو دەنگ و دەسکەوتیان چیبووە ئەو ماوە دورو درێژەی لەبەغدا لەم پلەو پایەدابوونە؟ جگە لەپاراستنی دەست کەوت و بەرژەوەندیەکانی بنە ماڵەی بارزانی، ئەوانە تەنها نوێنەری بنەماڵەن و بەس نەک نوێنەری میللەت، لە یەکەم هەڵبژاردنی ئەندام پەرلەمانی بەغدا، میللەتی کورد زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بەرە و سندوقەکانی دەنگ دان چوو ئەم نوێنەرانەی هەڵبژارد، بەڵام لە ماوەی بونیان لە بەغدا هیچ دەست کەوتێکیان بۆ میللەت نەبوو،،، بۆ هەڵبژاردنی 7 \3 هەمان سەرەمافیا و دز و گەندەڵ دەیانەوێت لەسەر حسابی میللەت درێژە بە پاراستنی کورسی و بەرژەوەندیەکانیان بدەن.. 7 \ 3 ئەم رۆژەیە کە میللەت نوێنەری راستەقینەی خۆی بنێرێتە بەغدا و سنورێک بۆ بۆ ئەم سەرەمافیا و دزو گەندەڵانە دانێت ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە