ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی زاگرۆس سیخوری ئه‌که‌ن له ناو خۆپیشانده‌راندا
Sunday, 20/02/2011, 12:00
تکایه ئاگادار بن
ماوه‌ی سێ ڕۆژه که خۆپیشاندان ده‌ستی پێکردووه، چه‌ندین که‌س شه‌هید و بریندار بوون
به کورتی ده‌مه‌وێت خه‌ڵکی سلێمانی له دوو شت ئاگادار بکه‌مه‌وه
1. په‌یامنێرانی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس هه‌ردوو به ناو ڕۆژنامه‌نووس (تارا بایز ئاغا و نه‌به‌ز محه‌مه‌د) ماوه‌ی سێ رۆژه دێنه ناو خۆپیشانده‌ران به مایکێکه‌وه به بیانوی په‌یامنێری ، به‌ڵام هه‌ر که هێزه‌کانی چه‌کدار دوای خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ون ئه‌م دوانه وه‌ک که‌وا سوری به‌ر له‌شکر له دوره‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌ست نیشان ده‌که‌ن بۆ پۆلیسه‌کان تا بیانگرن یان به‌ر ڕێژنه‌ی گولله‌ی بده‌ن ، هه‌روه‌ها تێبینی خواروی چاکه‌ته ڕه‌شه‌که‌ی تارا بکه‌ن که سێ ڕۆژه ئه‌و چاکه‌ته له به‌ر ده‌کات شتێکی پێوه‌یه وه‌ک کیفی مۆبایل ، ئه‌وه مۆبایل نیه و جۆره کامێره‌یه‌کی پێشکه‌تووه که ته‌سویر ده‌کات و دوای به دیقه‌یه‌کی به‌رزه‌وه پیشانی ده‌داته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌کان بناسنه‌وه
2 . کامیڕامانهکانی زاگرۆس و کوردسات و گه‌لی کوردستان و کوردستان تیڤی که هیچ کاتێک خۆپیشاندانه‌کان ناگوێزنه‌وه ، ته‌نها بۆ ئه‌وه دێن به ناوی راگه‌یاندنه‌وه له نزیکه‌وه وێنه‌ی دهمو چاوی خه‌ڵکه‌که ده‌گرن بۆ کاری سیخوری ده‌زگاکانی خۆیان که ده‌سه‌لاته،
له به‌ر ئه‌وه زۆر به کورتی و به په‌له ده‌بێت ئه‌م خاڵانه جێ به جێ بکرێت له خۆپیشاندانه‌کانی سبه‌ینێدا
1. جگه له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن و نالیا و زه‌حمه‌تکێشان(باڵه ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی که قادر عه‌زیز سه‌رۆکیانه) و سپێده و په‌یام، رێگه به یه‌ک که‌ناڵی ده‌سه‌ڵات نه‌درێت بێن و وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بگرن
2. به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به تارا و نه‌به‌ز که دوو سیخوڕی پاراستن و لقی چوارن نه‌درێت بێنه ناو خۆپیشاندان و به ناوی زاگرۆسه‌وه دهمو چاوی خه‌ڵکه‌که پیشانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن،
من ئه‌مه‌م به چاوی خۆم بینی و دوێنێ کاتێک خۆپیشانده‌ران له فولکه‌ی کانی ئاسکان پاشه‌کشه‌یان کرد و خۆیان کۆکرده‌وه بۆ خولێکی تری هێرشه‌کان تارا که‌وته پێش دوو ئه‌فسه‌ر و دوو گه‌نجی دا به ده‌سته‌وه و ئه‌مجا به شه‌ق به‌ره‌و پارێزگا بردنیان،
تکایه ئاگادر بن با ئه‌و دوانه نه‌یه‌ته ناوتانه‌وه ، من به چاوی خۆم ته‌نیا ئه‌و دوانه‌م بینی که ئه‌و کاره‌یان کرد به‌لام براده‌ره ڕۆژنامه نوسه‌کانی ترم وتیان که که‌ناڵه‌کانی کوردستان تیڤی و کوردسات و گه‌لی کوردستانیش هه‌مان شت ده‌که‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست